به‌ڵێ مه‌سعود ئه‌م خۆل بارانه‌ش خه‌تای حکومه‌تی هه‌رێمه
Tuesday, 12/05/2009, 12:00
1307 بینراوە
له دانیشتنه‌که‌ی په‌رلمانی 05 -أیار-2009 دا مه‌سعود بارزانی وتارێکی پێشکه‌ش به ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و خه‌ڵکی کوردستان کرد ، له‌م وتاره‌دا باس له چه‌ند بابه‌تێکی جۆراو جۆر ده‌کات ، من نامه‌وێ لێره له سه‌ر هه‌مو وتاره‌که بنوسم، به‌ڵکو له سه‌ر ئه‌و راستیانه بدوێم که کاک مه‌سعود له وتاره‌که‌یدا شێواندویه‌تی. یان لێیان شێواندوه.
با له کۆتایی وتاره‌که وه ده‌ست پێ بکه‌ین که جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم به گاڵته‌وه باسی لێوه کرد، ئه‌ویش که گوایه خه‌ڵکی کوردستان حکومه‌ته‌که‌ی خه‌تابار ده‌کات له هه‌موو شتێکدا ، زۆر پێی سه‌یره که که‌س خه‌تای خۆڵبارانه‌که‌ی ئه‌م دواییه ناخه‌ته ئه‌ستۆیان. بۆیه له وتاره‌که‌یدا ئه‌ڵێ :
شتێكم زۆر لاسه‌یره كه تائێستا نه‌م دیووه كه‌س نه‌ینووسیوه له‌هیچ ته‌له‌فزیۆنێكه‌وه ده‌رنه‌چووه كه ئه‌م خۆلبارانه‌ش بكاته خه‌تاى حكومه‌تى هه‌رێم.
کاتێ گوێم له‌و به‌شه دواییه بو له پێش خۆما پێکه‌نیم و ته‌مسیلییه‌که‌ی لانه وازانم هاته‌وه به‌ر چاو کاتێ جه‌لال ئه‌فه‌نی ده‌یه‌وێت که‌وچکه چایه‌که بدزێ وه‌ستا عه‌لی پێی ئه‌ڵێ (وڵڵا باوکم نه سه‌یری کردوه‌و نه دیقه‌تی یاوه‌تێ زۆر عه‌یبه جه‌لال ئه‌فه‌نی.........،.
منیش به سه‌ربه‌رزیه‌وه پاش ئه‌م هه‌مو ساڵه قسه‌که‌ی وه‌ستا عه‌لی دوباره ده‌که‌مه‌وه و ده‌ڵێم : به‌ڵێ و هه‌زاران به‌ڵێ ئه‌م خۆڵبارانه ش خه‌تای حکومه‌ته‌که‌ی جه‌نابتانه ، جا بۆ نا؟
ئه‌گه‌ر بهاتایا له‌م کوردستانه وێرانه‌ماندا بیرتان له خه‌ڵک و ژینگه‌و کشتوکاڵ بکردایه ، له ده‌وری شار‌و له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌ویدا کۆمه‌ڵێک دارتان بچاندایه , ئێستا نه خۆڵ بارانت ئه‌دی نه ئه‌م وشکاییه. باشه جه‌نابتان له سه‌ردانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا قه‌ت بیرت له‌وه نه‌کردوه بۆچی شاره‌کانی ئه‌وڕوپا خۆڵی تیا نابارێ ؟ یان له کاتی فڕینه‌کانتدا له په‌نجه‌ره‌ی فرۆکه‌کانه‌وه قه‌ت سه‌یری خواره‌وه‌ت نه‌کردوه که بۆچی هه‌ر دارستان و سه‌وزاییه ؟
جه‌نابی سه‌رۆک!! ، شاره‌کانی ئه‌وروپا یان داره تیایدا چاندراوه یانیش سه‌وزاییه . چونکه زۆر بونی دار له هه‌ر شوێنێکدا پێش هه‌مو شتێک باران راده‌کێشێ، دوهه‌میان هه‌وا دروست ده‌کات، سێهه‌میان تۆز‌و خۆل ده‌مژێ جگه له جوانییه سروشتییه‌که‌ی .
چه‌ند ساڵ له مه‌و به‌ر له شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر جادده شه‌ست مه‌ترییه‌که گوایه دار ده‌چینن ، چه‌ند دار خورمایان هێناو جاده‌کانیان پێ نه‌خشی ئه‌م چاندنه‌ش ته‌نها بۆ پاره دزین بوو ، له سه‌ر زاری خه‌ڵکه‌وه باس ده‌کرا که هه‌ر دارێک به 12 گه‌ڵا یان 18 گه‌ڵا کڕاوه. واته له نێوان 1200 تا 1800 دۆلار بۆ هه‌ر دارێک.
. خۆ ناحه‌قیش نه‌بون له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دارانه، به‌ڵکو ده‌یانویست به خه‌ڵکی کوردستانی ڕابگه‌ینن که کوردستان ده‌که‌ین به بیابان و وشکی ده‌که‌ین.
جا زۆر به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم !!، کاتێکیش وڵاته‌که‌ی ئێمه پڕ بو له دار‌و سه‌وزایی ئه‌و کات بێ گومان به نه خۆڵ ئه‌بارێ نه حکومه‌ته‌که‌ت تاوانبار ده‌بێ.
جه‌نابی سه‌رۆک!! باس له زۆر شتی تر ده‌کات له‌وانه کاتێک باس له ڕه‌وتی خوێندن و خوێندنی باڵا ده‌کات ئه‌م ڕاستیه له بیر خۆی ده‌باته‌وه که زۆربه‌ی زۆرینی قوتابییه‌کانی کۆلێژو خوێندنی باڵا له ڕێگای قبوڵ خاسه‌کانی دوو حیزبه‌که‌وه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌زاران نه‌خوێنده‌واری بنه‌ماڵه‌که‌ی به بڕوانامه‌ی ته‌زویر و ساخته چونه کۆلێژه‌کان و خوێندنی باڵا. باشه جه‌نابی سه‌رۆک!! ئه‌ی له وتاره‌کتدا بۆ باس له‌و هه‌موو قوتابییه ناکه‌ی که ساڵی ڕابردو ده رچوی شه‌شی ئامه‌ده‌یی بون و له هیچ کۆلێژێک یان په‌یمانگایه‌ک وه‌رنه‌گیران؟ بۆ ژماره‌ی ئه‌م قوتابیانه‌ت ئاشکرا نه‌کرد؟
هه‌ر وه‌ها به‌ڕێزیان ،له وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی لێی کرابو باسی له وه کرد که چه‌ند مه‌قعه‌دێکی دراسی ته‌رخان کردوه بۆ قوتابیانی فه‌له‌ستین. ئه‌ی ئافه‌رین سه‌رۆکی هه‌ڕێم تۆ هه‌زاره‌ها قۆتابی خۆمان بێ به‌ش ده‌که‌ی له کۆلێژه‌کان و ئه‌یده‌ی به فه‌لستینیه‌کان؟ به‌ڵێ سه‌رۆکی هه‌ڕێم ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌سیه‌ته‌که‌ی سه‌ددامی گۆڕبه گۆڕه بۆ ئه‌وه‌ی دوای خۆی قوتابییه فه‌له‌ستینیه‌کان بێ به‌ش نه‌بن له خوێندن، ئه‌وا هیج قسه‌ی لێ ناکرێت و به شه‌ریعه‌ت ده‌بێ جێ به جێ بکرێ. ئه‌گه‌ر نا بۆ خه‌می ئه‌وانه‌ته؟
22 ده‌ولوتی عه‌ره‌بی هه‌یه با ئه‌وان خه‌مخۆریان بن من وه‌کو میلله تێکی کورد جارێ خاوه‌ن وڵاتێکیش نیم .
تۆ بیر له میلله‌ته‌که‌ی خۆت بکه وه . له جیاتی قوتابی فه‌له‌ستینی خه‌مێکی قوتابیانی چوار پارچه‌ی کوردستانت بێ. لێی گه‌ڕێ با حکومه‌تی به‌غدا بیر له برا عاره‌به‌کانیان بکه‌نه‌وه، کورد ده‌ڵێ تا ماڵ هه‌بێ مزگه‌وت به‌تاڵه. جا ئه‌گه‌ر کوردیت و کوردت خۆش ده‌وێ ئه‌وا بیرێک له ڕه‌فتاره‌کانت بکه‌وه. چونکه له ڕه‌فتاره‌کانتانه‌وه له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌ماندا، وامان لێ هاتوه شک له کوردبونیشتان بکه‌ین.
جه‌نابی سه‌رۆک!! کورد ده‌ڵێ قسه هه‌زاره یه‌کی به کاره ، له کۆتایی نوسینه‌که‌م دا ده‌مه‌وێ باس له وه بکه‌م که جه‌نابتان فه‌رموی ئه‌گه‌ر میلله‌ت تۆی نه‌وێت ئه‌وا واز له سه‌رۆکایه‌تی ده‌هێنی.به‌ڵێ سه رۆک ئه‌م قسه‌یه‌ت زۆر جورئه‌تانه بوو بریا هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌کانیش وه‌کو تۆ جورئه‌تیان هه‌بوایه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێنماییه بگرین ئه‌وا ده‌بێ هه‌مو حوکومه‌ت و په‌رله‌مان بوه‌شێنینه‌وه. چونکه بڕوام وایه میلله‌ت له ئێوه ته‌واو بێزار بوه که‌ستان نوێنه‌ری ئه‌م خه‌ڵکه نین.
سوید