کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەقینەوەکەی سەربانی تەلەڤیزیۆنی نالیا لەلایەن ھەمان ئەو تیمە ئەنجامدرا کەساڵی ڕابردوو ئەو کەناڵەیان سووتاند

Wednesday, 13/02/2013, 12:00






پەیامنێری کوردستانپۆست ١٠/سلێمانی

زانیاری نوێ لەبارەی تەقینەوەکەی سەربانی کەناڵی نالیا وەک لەھەواڵی پێشووتردا ھاتبوو کە تەقینەوەکە بەچ جۆرەک چەکێک و لەلایەن کێ ئەنجامدراوە

سەرچاوەیەکی تایبەت و باوەڕپێکراو بەکوردستانپۆستی ڕاگەیاند ئەو تیمەی ساڵی ڕابردوو ئەو کەناڵەیان سووتاند تەقینەوەکە لەلایەن ھەمان تیمەوە ئەنجامدراوە بەووتەی سەرچاوەکە ھەوڵیانداوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەک ئاگر لەکەناڵەکە بەربدەن بەڵام ھەوڵەکەیان شکستی خواردووە و ئەم تەقینەوەیان ئەنجامداوە،.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا سەرچاوەکە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە کاتی تەقینەوەکە لایەنگرانی پارتی بەردەمی گوندی ئەڵمانیان چۆڵکردبوو بەرپرسی لقی چواریش خواحافیزی لێیان کرد بەڵام تەقینەوەکە شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو!!

لەلایەکی ترەوە پەیامنێری کوردستانپۆست ئەوەی زانیوە کەتەقینەوەکە کەمەبەست لێی گرتنی پارتی بوو لەقولەی قافا بۆیە تیمێکی پسپۆڕ لەئاسایشی ھەولێر ھاتونە سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی تەقینەوەکە بەڵام زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کەپێدەچێت چۆنیەتی و ھۆکارەکانی تەقینەوەکە پەردەپۆشبکرێن و ھیچ ڕوونکردنەوەیەک بڵاونەکرێتەوە.

پەیامنێری کوردستانپۆست لەسلێمانی چەند جارێک پەیوەندی کرد بەسەرچاوە تایبەتیەکانی لەئاسایشی سلێمانی بەڵام بەھۆی داخراوی کاری لیژنەی تایبەت بەم تەقینەوەیە ھیچ زانیاری نوێی لەسەر کارەکانی ئیمڕۆیان دەست نەکەوت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە