ئومیدم بە هەشت ئەندام پەرلەمانە ناشەفافەكەی گۆڕان نەما لە بەغدا
Saturday, 13/11/2010, 12:00
لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی 7/3/2010 زۆربەی كاندیدەكانی گۆڕان بەوانەی دەرچون و بەوانەشی دەرنەچون، بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە جەلال تاڵەبانی لە ماوەی سەرۆك كۆماریدا ئەوەندەی زەرەری لە كورد داوە، ئەوەندە نەی توانیوە بەرگری لە مافەكانی كورد بكات و هیچ دەسكەوتێكی ئەوتۆشی نەبوە بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچە دابڕاوەكان، كە سوێندی خواردبو دەستور جێبەجێ بكات، كەچی مادەی 140ی جێبەجێنەكرد كە بڕگەیەكی سەركی بو لە دەستوری عێراقدا، تەنها شانازیەك ئەو بۆ خۆی تۆماری كردوە عێراق چێتی و پارێزگاریكردن لە یەك ریزی عێراقدا بوە، ئەگەر ئەو ئەندام پەرلەمانانەی گۆڕان كە ئێستا لە بەغدان لە كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەو شێوە توندە قسەیان بە تاڵەبانی نەوتایە، ئەوا ئەو دەنگانەیان نەدەهێنا كە ئێستا پێی بونەتە ئەندام پەرلەمانی عێراق.
یەكێكیتر لە بانگەشەكانی بزوتنەوەی گۆڕان نا شەفافی نوێنەری كوردبو لە بەغدا، كەچی لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانو دوجێگرەكەی و سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا، ئەم هەشت ئەندام پەرلەمانە زۆر ناشەفافانە بەرامبەر بە دەنگ دەرانیان دەرچون، ئایە ئەودەنگ دەرانەی كە دەنگیان پێداون چۆن بزانن نوێنەرەكانیان دەنگیان بە تاڵەبانی داوە یاخودنا؟ ئایە بۆچی بە ئاشكرا قسە ناكەن جەنابتان لە چی دەترسێن؟ ئەگەر ئێوە لە نان بڕین دەترسێن، ئەوە موچەكانتان ئەوەندە زۆرە بەشی شارێكی هەژار نشین دەكات و كەسیش ناتوانێت نان بڕاوتان بكات، ئێوە خۆتان سكتان تێرەو باخەڵتان پڕە، بۆیە باكتان بەو كەسانە نیە كە جەلال تاڵەبانی و حزبەكەی نانی دەبڕنو بە سواڵ و سەدەقەی خەڵكانیتر دەژین.
ئەوانەی كە دەنگیان بەو ئەندام پەرلەمانانەی گۆڕاندا، خۆیان عەقڵیان بەوەدا دەشكا كە دەنگ بە تاڵەبانی بدەن راستەوخۆ وتوشی كیشەوو نان بڕینیش نەبن، خەلچك ئەوەندە گیل نیە بێت دەنگ بدات بە ئێوە، ئێوەش دەنگەكانیان هەرزان فرۆش بكەن.
هەرچەندە سەرچاوەیەك پێی وتم:كە ئێوەی ئەندام پەرلەمانی گۆڕان دەنگتان بەو تاڵەبانیە داوە كە خەڵكی نان بڕاو دەكرد و چەتەكانی بە ئاگر و ئاسن وەڵامی گۆڕان خوازانیان ددایەوە، بەڵام ئەو بێدەنگی و ناشەفاف بونەتان ئەوە دەسەلمێنێت كە دەنگتان پێداوە، بەلای منەوە تاڵەبانی و نوجێفی هیچ جیاوازیەكی ئەوتۆیان نیە، هەربۆیە نوجێفی كە یەكێتی و پارتی تا دوێنێ پێیان دەگوت دژی مافەكانی كوردەو شۆڤێنزمە و دیكتاتۆرە، ئەوەتا ئەو دیكتاتۆرە شۆڤێنزمە سوێندی تاڵەبانیە دیكتاتۆریە كوردەكەی لای خومانیدا.
ئەو هەشت ناشەفافەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق كە یەكەم هەنگاویان بە ناشەفافی دەست پێكرد، بۆیە هیچ ئومێدێكم پێان نیە، ئەگەر ئێوەش ببنە ئەندام پەرلەمانەكانی یەكێتی و پارتی كە هەمو گیانیان ناشەفافێتە و كەس نازانێت بە ناوی كوردەوە چی دەكەن لە بەغدا؟ ئەوە هەرزو خەڵكی گۆڕان خواز دەتان خاتە بەر نەفرەتی مێژو و وەكو ئەو ناشەفافانەی یەكێتی و پارتی مێژویەكی پڕ لە خیانەت تۆمار دەكەن، هەر لێرەشەوە پێتان دەڵێم: هەرچ كەسێكتان دەنگی بە تاڵەبانی دابێت، ئەوە خیانەتكار و دو روە. بەداخەوە ئێوە ئەوەندەی نوجێفی و موتڵەگ دڵسۆز شەفاف نەبون بەرامبەر بە دەنگ دەرەكانتان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست