کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵوێست دوای بڕیاری پدک و ینک لەسەر درێژەپێدانی حوکمی قەرەقوش

Sunday, 30/06/2013, 12:00





دوو حیزبی باڵا دەستی ینک و پدک چیان ویستوە کردویانە ، چیشیان بوێت دەیکەن .

ئەگەر ئاوڕێک لە پێش یەک مانگ لە هەڵوێستی ینک بدەینەوە ، کە ئەوان بانگەشەی درێژ نەکردنەوەی حکومەت و خۆیان وا نیشانی جەماوەر دا وە ئەو هەڵوێستانە مایەی دڵخۆشکەر بون بۆ خەڵکی کوردستان بەوەی ینک بڕیارەکەی بڕیاری خەڵکە و بەیەل لیست دادەبەزن و لە یادی 38 ساڵەی دامەزراندنی ینک ، کۆمەڵێک هوتافی حەماسیان داو دیسانەوە وەکو پیشەی هەمیشەیان چنگێ خوێیان کردە چاوی خەڵکەوە و خەڵکیان بە ئاراستەیەکدا پەلکێش کرد کە قەواعیدەکەیان گوڕوتاوێکی نوێیان بەخۆیان داو

وادەیان بەخۆیان دا هەر هەڵۆ سورەکەی جاران بن و مل نەدەن بۆ دەسەڵاتی تاکەکەس و لەگەڵ جەماوەرەکەیان دا دەمێننەوە ، کەچی ئاش لە خەیاڵێک و ئاشەوان لە خەیاڵێکی تر ، وا ئێستە زۆر بێهەڵوێستانە وەفادار نین بەرانبەر بە قسەکانی خۆشیان ، واتە ئەمانە نەک سیاسی نین بەڵکە خەڵکانی بازاڕن و بە پشتیوانی هێزەکانیان لە پشت کورسیەکانی دەسەڵاتەوە دانیشتون .

ئەوەی لێرەدا جێگەی داخە ئەو چەند ئەندامەی مەکتەبی بەناو سیاسیەی ینک ، ئیستیفادەیان لە ئاپۆرەی جەماوەر کرد و گەرماو گەرم ئەو هەڵوێستانەیان نواند کە لەگەڵ جەماوەرکەیاندان و لەگەڵ دریژ کردنەوەی حوکمی دەسەڵات دا نین ، چون ئەم هەڵوێستانە لە قەرەباڵغیەوە سەرچاوەی گرت کە جێگەی سەرسوڕمان بوو بۆ زۆر لە ئەندامانی حیزبەکەی خۆیان و خەڵکی کوردستانیش ، بەڵام مەعدەنەکە مانگێکی نەخایاند ئاشکرابو ، ئەو هەڵوێستانە تەنها بە نرخی ڕۆژ بوە ، چونکە سەرانی ینک هەر قسەیەکیان کردبێت بەنرخی ڕۆژ بووە ، هیچ کاتێکیش لەسەر ئەو بیهەڵوێستیەی خۆیان ڕەخنەگر نەبون وە ناشتوانن ببنە ڕەخنەگر .

بونی ئەم بێ هەڵوێستیە بۆ خەڵکی کوردستان بەهێزترین کەیسە بۆ ئەوەی جارێکی تر متمانە بەو دەسەڵاتە نەکرێت و وەفاو خۆشەویستی بۆ کۆمەڵێک باندی ناسیاسی درێژ نەکرێتەوە ، لەگەڵ ڕێزم دا لەناو کەشی سیاسەت دا شتێک هەیە پێی دەڵێن ئەخلاقی سیاسی کە بەداخەوە لەناو کوردستان دا بونی نیە ، هیچ ئیلتیزاماتێکی ئەخلاقی بەو گوتارانەوە نیە کە خۆیان دەینوسن و دەیڵێن ، ئەوان هیچ کاتێک پابەند نین بەوەی کە دەیڵین ، بۆیە خەلکی کوردستان و ئۆپۆزیسیۆنیش دەبێت هەڵوێستی زۆر جیدیان لەم مەسەلەیەدا هەبێت بۆ ڕیشەکێش کردنی ئەم سیستەمە کە بوەتە مۆتەکەیەک و لەملی خەڵک ئاڵاوە ، ئەگەر ئۆپۆزیسیۆنیش هەڵوێستی جیدیان نەبو ، پێویستە خەڵک بۆ خۆی بەو ئاکامە بگات و بڕژێنە سەرشەقامەکان و هاوار بکەن ، کە ئەو کورسیە دەبێت بۆ خەڵکی کوردستانی جێبهێڵن ، نەک کورسی ئەبەدی بێت بۆ چەند کەسێک ، بە داخ و کەسەرەوە کە ئۆپۆزیسیۆن ڕۆڵێکی سلبیان بینی لە گۆڕینی ئاراستەی خەباتی جەماوەری بۆ ناو پەرلەمان ، بۆیە پێویستیەکی هەنوکەییە کە خەباتی شەقام و 17 ی شوباتێکی تر ڕێک بخرێتەوە ، ئەم دەسەڵاتە زۆر دەمێکە دەستەکەیان ئاشکرا بوە ، بەڵام بەداخەوە خۆش باوەڕی ئۆپۆزیسیۆن و کات کوشتنی دەسەڵات کارێکی وای کردوە کە ئۆپۆزیسیۆنیش نەتوانێت هەڵوێستێکی چەسپاوی هەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە