ئەوەی بەرامبەر بە ئێزیدییەكان كراوە تاوانی جینۆسایدە
Monday, 04/08/2014, 12:00
1931 بینراوە
لە درێژەی تاوانەكانی گروپی تاوانكاری داعش بەرامبەر بە ئێزیدی وكەمایەتییە ئاینیی و مەزهەبیەكان لە رۆژئاواو باشوری كوردستان, پاش دەست بەسەردا گرتنی شاری شەنگال, ئەو گروپە تاوانكارە دەستیان بە كوشتنی خەڵكی سڤیل كردووە تەنها بەهۆی جیایی ئاینییانەوە, ئەمەش بەهەموو پێوەرێك دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جینۆسایدەوە .
ئێمە داواكارین تاوانەكان بە بەبەڵگەنامەیی بكرێن و بۆ ئەوەی ئەم تاوانەش وەك سەرجەم تاوانەكانی پێشوتر لە سەدەكانی رابردوو كە بە ناوی ئاینەوە كراوە بەرامبەر بە ئێزیدیەكان بزر نەبن .
داواكارین بەشداربووانی ئەوتاوانانە دیاریبكرێن بە تایبەت ئەوانەی هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن بە تاوانی بەشداری لە جینۆساید بە پێی یاساكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی سزا بدرێن .
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
4-8-2014
كوردستان بێ جینۆساید