کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێت ، شۆڕشمان پێ تێک ده‌درێت

Monday, 30/01/2012, 12:00


ئه‌مه‌ گوته‌ی ئیدریس بارزانیه‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی و حیزبی دیموکراتدا درکاندی ، چونکه‌ ئه‌و کات یه‌کێتی نیشتمانی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفره‌وان بوو له‌ باشووردا و حیزبی دیموکراتیش زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتدا بوو .
بێگومان لایه‌نی پارتی زۆر به‌ خێرایی که‌وتنه‌خۆ بۆ تێکدانی شۆڕشی کوردان و به‌جێ گه‌یاندنی گوته‌که‌ی ئیدریس بارزانی . ئه‌و کات لایه‌نی پارتی نه‌ک هه‌ر خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری نه‌مابوون ، به‌ڵکو زۆر قێزه‌ونیش ده‌هاتنه‌ پێش چاوی میلله‌ت به‌هۆی جاڕدانی ئاشبه‌تاڵ و به‌فیڕۆدانی خوێنی ده‌یانهه‌زار شه‌هیده‌وه‌ . بۆ تێکدانی شۆڕشی کوردانیش ئاماده‌بوون هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک تاقی بکه‌نه‌وه‌ ، باشترین ڕێگه‌ش هانابردن بۆ داگیرکه‌ران و سودوه‌رگرتن له‌ به‌کرێگیراوه‌ کورده‌کان بوو .
بۆ لاوازکردنی یه‌کێتی نیشتمانی هانایان برده‌ به‌ر ده‌وڵه‌تی تورک و کۆکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و کوردانه‌ی که‌ خۆیان فرۆشتبوو به‌ ده‌وڵه‌تی تورک بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌ساتی " هه‌کاری " ، سه‌ره‌نجام پیلانه‌که‌یان سه‌ری گرت و یه‌کێتی نیشتمانیان گه‌یانده‌ ئاستی ئاشبه‌تاڵکردن .
بۆ لاوازکردنی حیزبی دیموکراتیش هانایان برده‌ به‌ر کۆماری ئیسلامی و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که‌ ببوونه‌ نۆکه‌ری ئێران ، ئه‌و کات حیزبی دیموکرات زۆر خۆش ناو بوو له‌نێو کورداندا و شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵیاندا وه‌کو خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌هاته‌ پێش چاو . پارتیش وه‌کو به‌ ئه‌زمونترین حیزب له‌ چه‌واشه‌کاریدا ئاماده‌یی پێش وه‌ختیان ده‌کرد بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌م ده‌بوو حیزبی دیموکرات ناشیرین بکه‌ن و هه‌م ده‌بوو میلله‌تیش چه‌واشه‌ بکه‌ن . باشترین ڕێگه‌ش بۆ ئه‌م ئاماده‌کاریه‌ ده‌رهێنانی ته‌رمی " مه‌لا مسته‌فا " بوو تاوه‌کو بیکه‌نه‌ بیانوو بۆ شه‌ڕکردنی حیزبی دیموکرات ، چونکه‌ ئه‌و کات گۆڕی مه‌لا مسته‌فا له‌ ناوچه‌ی " شنۆ " بوو که‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دیموکرات‌دا بوو .
پارتی زۆر به‌ زانابوونه‌وه‌ ته‌رمی مه‌لا مسته‌فایان ده‌رهێنا و گوێزایانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی " ڕاژان " که‌ ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بوو ، ئه‌و کات گوتیان حیزبی دیموکرات ته‌رمی مه‌لا مسته‌فای ده‌رهێناوه‌ و گه‌وره‌ترین شه‌ڕیان دژ به‌ حیزبی دیموکرات جاڕدا به‌ هاوکاری کۆماری ئیسلامی و به‌کرێگیراوان ، سه‌ره‌نجام ئاشبه‌تاڵیان به‌ حیزبی دیموکرات کرد و له‌و باوه‌ڕه‌دام فاتیحه‌ خوێندن و ته‌ڵقینیشی به‌دوادا دێت .
مێژوو دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ :-
له‌ سوریادا ڕاپه‌ڕینی گه‌ل به‌رده‌وامه‌ ، ڕاپه‌ڕینیش به‌ ته‌واوی به‌ لاڕێدا براوه‌ هه‌م به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و هه‌م به‌هۆی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی که‌ وڵات به‌ره‌و شه‌ڕێکی ناوخۆیی ده‌بات . کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانیش هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ به‌شداری به‌رچاویان له‌ شۆڕش و سه‌رهه‌ڵداندا هه‌بوو .
به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی "پ‌ی‌د" وه‌کو نزیکترین لایه‌ن له‌ پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه‌ خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفره‌وان و باڵاده‌سترین لایه‌نه‌ له‌ ڕۆژئاوادا ، هه‌روه‌ها کار و چالاکی ئه‌م پارته‌ توانی زۆر به‌ خێرایی کوردان ڕێکبخات ، ئه‌نجامی ئه‌و ڕێکخراویه‌ش هه‌م ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی"به‌ تایبه‌ت تورکیا" بنه‌بڕ کرا و هه‌م کوردانیش له‌ کۆمه‌ڵکوژی پارێزران . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌موو شار و گوندێکدا "ئه‌نجومه‌نی گه‌ل"یان هه‌ڵبژارد و به‌ سه‌دان ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری و ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و خوێندنگه‌ی کوردیان دامه‌زراند و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌لیشه‌وه‌ توانیان کۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی بازاڕه‌کان بکه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن که‌ گرانی و قاتی ڕووبکاته‌ کوردان ، واته‌ نیمچه‌ حکومه‌تێکی کوردیان دامه‌زراندووه و هه‌موو گرفتێکی کوردانیش له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م نیمچه‌ حکومه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیش به‌ ته‌واوی لاواز بووه‌ له‌ ڕۆژاوای کوردستاندا .
ده‌وڵه‌تی تورک ته‌واو بێزاره‌ له‌ پێشکه‌وتنی کوردان له‌ ڕۆژئاوادا و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات تاکو کوردان هیچیان پێ نه‌بڕێت له‌ گۆڕانکاریه‌کاندا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و ئه‌رکه‌یان به‌ مه‌سعود بارزانی سپاردووه‌ تاکو ڕێگر بێت له‌ پێشکه‌وتنی کوردان له‌ ڕۆژئاوادا .
مه‌سعود بارزانیش وه‌کو باشترین ئه‌کته‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و ده‌خوازێت مێژوو دووباره‌ بکاته‌وه‌ ، واته‌ له‌لایه‌ک ده‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک تێکه‌ڵ کردووه‌ و له‌ لایه‌کی دیکه‌ش له‌ هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌کرێگیراوانه‌یه‌ که‌ له‌ ڕابردودا له‌ نێو ڕیزه‌کانی به‌عسی سوریادا جێگه‌یان گرتبوو و ئێسته‌ش له‌ ئاماده‌بوانی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌ده‌نه‌ و ئه‌سته‌مبوڵن .
مه‌سعود بارزانی تاکو ئێستا دوو جار ئه‌و کوردانه‌ی بانگێشتی هه‌ولێر کردووه‌ و به‌ ڕوکه‌ش باس له‌ یه‌ک هه‌ڵوێستی کوردان و به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هه‌وڵدانه‌ به‌ تێکدانی یه‌ک هه‌ڵوێستی کوردان ‌و تێکدانی شۆڕشی کوردان . ئه‌م هه‌وڵانه‌ی مه‌سعود بارزانی ئاماده‌کاریه‌ بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی ، ئه‌م شه‌ڕه‌ش داواکاری ده‌وڵه‌تی تورکه‌ و بارزانی جێبه‌جێی ده‌کات . ئاماده‌کاریه‌کانی مه‌سعود بارزانی به‌ چه‌واشه‌کردنی گه‌ل ده‌ست پێده‌کات له‌ چه‌ند ڕێگه‌وه‌ :-
1- هێنانه‌ پێشی نێچیرڤان بارزانی تاکو جارێکی دیکه‌ بیکاته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌و کات به‌ ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ شه‌ڕی ئازادیخوازانی پارچه‌کانی دیکه‌ و به‌ تایبه‌ت ڕۆژئاوای کوردستان بکات .
2- باسکردن له‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان . ئه‌م گوته‌یه‌ خۆی له‌ خۆیدا هه‌وڵدانه‌ بۆ به‌ لاڕێدابردنی کوردان و به‌جێگه‌یاندنی داخوازی داگیرکه‌ران ، چونکه‌ زیاتر له‌ ده‌ ساڵه‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان هه‌یه‌ و ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی پارچه‌کانی کوردستانیش جێگه‌یان تێدا گرتووه‌ جگه‌ له‌ لایه‌نی پارتی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی(لایه‌نه‌ گرێدراوه‌کانی) . ئه‌گه‌ر بارزانی مه‌به‌ستی له‌ چه‌واشه‌کاری نه‌بێت ده‌بو باسی له‌ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی بکردایه‌ که‌ ئه‌و داوایه‌ش هی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ یاخود باسی به‌شداریکردنی پارتی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی بکردایه‌ له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی‌دا .
3- باسکردن له‌ یه‌ک هه‌ڵوێستی کوردانی ڕۆژئاوا و هاونه‌ته‌وه‌یی بوونیان . ئه‌م گوته‌یه‌ بۆ شێواندنی ڕاستیه‌کانه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌زنترین لایه‌نی ڕۆژئاوای کوردستان که‌ پارتی یه‌کێتی دیموکراتی‌یه‌ بانگێشتی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ نه‌کراوه‌ . لێره‌دا پێویسته‌ له‌ بارزانی بپرسین و بڵێین :- ئه‌گه‌ر نیازت خاوێنه‌ ، ئه‌ی بۆچی به‌ گوته‌یه‌کیش شه‌رمه‌زاری ئه‌و هه‌موو ڕه‌شه‌کوژیانه‌ی ئێران و تورکیا ناکه‌یت که‌ دژ به‌ کوردان پیاده‌ی ده‌که‌ن ؟ ئه‌ی کوردانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵات هاونه‌ته‌وه‌ت نین که‌ ڕۆژانه‌ زامه‌کانیان ده‌کولێنیته‌وه‌ به‌ یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی له‌ هۆڵی پێشه‌وا و ڕازاندنه‌وه‌ی هه‌ولێری دێرین به‌ ئاڵای تورکیا ؟
4- باسکردن له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان ده‌ست له‌ کاروباری سوریا وه‌رناده‌ن . ناوه‌ڕۆکی نیازه‌کانی مه‌سعود بارزانی له‌م گوته‌یه‌دا به‌دی ده‌کرێت . چونکه‌ به‌م گوته‌یه‌ دوو نیشان ده‌پێکێت :-
ێ- تاکو بڵێت : له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی پشتیوانی له‌ پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌کات ئه‌وا نابێت له‌ ڕۆژئاوادا چالاکی بکات و ده‌ست له‌ کاروباری سوریا وه‌ربدات .
ب- تاکو له‌ پاش ئه‌نجامدانی شه‌ڕی ناوخۆیی ، ئه‌گه‌ر توانیان پارتی یه‌کێتی دیموکراتی لاواز بکه‌ن ئه‌و کات ڕۆژئاوای کوردستان دووچاری داگیرکاری بکه‌نه‌وه‌ به‌ ناوی ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ سوریادا .
بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ :-

http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=7193&LinkID=3

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە