شیعر‌و وه‌رگێران - تۆماس هاردی
Thursday, 02/02/2012, 12:00
- تۆماس هاردی Thomas Hardy 1840 1928
تۆماس هاردی شاعیری ئینگلزی ناسراو، نه‌ک ته‌نها شیعر به‌ڵکۆ په‌خشان وڕۆمانیشی ده‌نووسی، به‌ڵام خۆشه‌ویستی و تێکه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ شیعر نووسینا به‌ته‌واوی زاڵ بوو بوو به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی توانای ئه‌ده‌بی یه‌کانیدا، له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها شیعری ده‌نووسی و جار جار له‌گه‌ڵیا په‌خشان، به‌رده‌وام شیعره‌کانی ده‌نارد بۆ بڵاوبوونه‌وه له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا.
ئه‌وه‌ی ده‌زانی ده‌بێ بۆئه‌وه‌ی شیعری ئینگلیزی بنووسی، پێویسته ئاگادربیت له یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وبه‌هێزترین توانای ته‌سه‌ور و خه‌یاڵی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی. هاردی خۆی دووساڵ خۆی سه‌رگه‌رم کرد به‌خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی شیعری ئینگلیزیه‌وه، ئه‌مه کارێکی زۆر به‌خشنده‌بوو له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ده‌بی هاردی له نووسینی شیعر‌و په‌خشان و ڕۆمانی هاردیا.
تۆماس هاردی بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ خه‌ریکی ڕۆمان و په‌خشان نووسین بوو، به‌ڵام هه‌رگیز خۆشه‌ویستی هۆنراوهنووسینی که‌م نه‌بووه‌وه، له پاڵ کاره‌کانی تری‌دا جارجار شیعریشی ده‌نووسی. ژیانی له‌سه‌ر داهاتی ڕۆمانه‌کانی بوو، یه‌کێک له به‌ناوبانگترین ڕۆمانه‌کانی له‌ژێر ناوی تێس، که‌چیرۆکی به‌سه‌رهاتی ژیانی کیژۆڵه‌یه‌کی هه‌ژاری لاوه، که ده‌بێته نێچیری ده‌ستی لاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند وبۆڕابواردن به‌ناوی ژنهێنانه‌وه به‌کاری دێنێ و به جێی ده‌هێڵێ، ئه‌م ڕۆمانه چه‌ندجار کراوه به فلیم و نیشاندراوه له‌سه‌رته‌له‌فزیۆن. دوای ئه‌و بیستوپێنج ساڵه له‌نووسینی ڕۆمان و په‌خشان، وازی له‌هه‌موو کاره‌کانی تری هێناو وازی له‌ڕۆمان نووسین و ده‌ستی کرد به شیعر نووسین: شیعری دراما، گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات (ئێپیک) و شیعری لیریک، گۆرانی. زۆربه‌ی ریتمی، موودی شیعره‌کانی په‌یوه‌ندیان به چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه بوو، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی چاره‌نووسی مرۆڤ لهبهرهوڕوبوونهوهی گیروگرفته‌کانی ژیان و چاره‌نووسا، خۆی ده‌ناسی به‌وه‌ی که‌باوه‌ڕی به‌خوا هه‌بوو نه‌ک به‌ئاین (ئه‌گنۆستیک) به‌ڵام لهبۆچهنهکانیا زیاتر به بێ دین ده‌ناسرا له سه‌رده‌می فه‌رمان ڕه‌وایی شاژن ڤیکتۆریادا.
شێوه‌ی ژیانی وه‌ک زه‌لامێک به شێوه ی فه‌لسه‌فه‌ی (ستۆیک) گوێ نه‌دان به خۆشی و ناخۆشی ژیان ده‌باته سه‌ر هه‌روه‌ها به سه‌رنجدان له سروشتی مۆرڤ، زیاتر کارتێکردنی شاعیر براونین و وهردزورسی له‌سه‌ربوو. له‌یه‌کچوونی شیعره‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی وهردزورس ئه‌وه بوو که هه‌ندێ لهشیعرهکانیان وه‌ک له‌سه‌رژیانی خۆیان بێت (ئهوتۆبایۆگرافی) وابوو. لهشیعرهکانیا که باسی به‌سه‌رهاتێک ده‌کا، ئه‌گه‌ر به‌سه‌رخۆیدا نه‌هاتبێ وای لی ده‌کا وه‌ک باسی به‌سه‌رهاتێکی خۆی باس بکا. هه‌ندێ له‌شیعره‌کانی وه‌ک له ڕێک له‌به‌سه‌رهاته‌کانی خۆیه‌وه هه‌ڵبقوڵێ وایه، وه‌ک به‌سه‌رهاتی مردنی ژنی یه‌که‌می له‌ساڵی 1912 که باسی تهعزێیهکهی په‌یوه‌ند کردووه به ئازاری کێشه‌کانی نێوانیان.
تۆماس هاردی خۆی ده‌یزانی چی و چۆن شیعر ده‌نووسێ، ڕێگای خۆی ته‌واو دیاریکردبوو، که ده‌بێ بۆچی و چی بابه‌تێک بنووسێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی شوێن و ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌م کاری تی بکا. به‌رهه‌مه‌کانی هاردی وه‌ک به‌رهه‌می وه‌ستایه‌کی ناودێ که خۆی ده‌زانێ چی و چۆن به‌رهه‌مێک ته‌واوکا، بۆ ئه وشوێنه تایبه‌ته‌ی که بۆی ده‌گونجا. شیعره‌کانی ساده‌و به‌بێ وورده‌کاری، خۆیان ریزم(پێکه‌وه‌گونجانی ده‌نگه‌کان) دروست ده‌که‌ن که‌به‌دوای یه‌کتردا دێن و ته‌واو که‌ری یه‌کترن.
(ئه‌م نووسراوه‌ی سه‌ره‌وه له‌پێشه‌کی دیوانی تۆماس هاردی وه‌رگیراوه که مامۆست جۆن وه‌ین نووسیویه‌تی له پێشه‌کی دیوانه‌که‌دا)
چه‌ند نموونه‌یه‌ک له شیعره‌کانی تۆما س هاردی:
.a چی تر پێکه‌وه نابین
چی تر پێکه‌وه نابین بۆ به‌سه‌ربردنی کاتی شیرین و تاڵ،
واخه‌ریکه تیشکی خۆشه‌ویستی ده‌کوژێته‌وه بۆ ئاخرجار.
نه‌ما جێگای ئه‌و یادگارانه‌ی که‌وا پێ که‌وه‌ی ده‌به‌ستین.
جێگای چاوه‌ڕوانیمان چۆڵه، شنه‌ی شه ماڵی خۆشه‌ویستیمان
چی تر شاد نابێت به هاتنمان.
هه‌رچه‌ند به په‌یمانی بهسۆزمان له‌خۆشی دا سوورههڵگهڕاین.
به‌ڵام پایزی وه‌رزیه‌تی به‌بێ ڕاوێژ به‌بێ پرسیار.
هه‌رچه‌ند ئازاری زۆر سه‌خته مه‌ناڵێنه،
زامی ئه‌ندێشه‌و ئازارت به‌زه‌رده‌خه‌نه داپۆشه.
.b دوای ئه‌وه‌ی به‌جێم هێشتن
که ئێستای کات ده‌رگای داخست له‌سه‌ر
بوونی له‌رزۆکم.
که مانگی مایس باڵی شینی ڕا ده‌وه‌شێنێ
وه‌ک توێی ته‌نکو ناسکی ئاوریشم.
ئایا دراوسێکان ده‌ڵێن:
ئه‌وه ئه‌و پیاوه بووکه تێبینی ئه‌م دیمه‌نه ئاشنایانه‌ی ده‌کرد؟
کاتێ له ئێواره‌ی ڕۆژئاوابوونا،
وه‌ک پێڵوی چاوبێ ده‌نگ ده جووڵا،
کهبازی تهڕبه سه‌ر شه‌ونم به سێبه‌ری تۆخ دا‌و
ده‌نیشێته‌وه به‌سه‌ر دڕکه له‌یه‌کتر ئاڵاوهکانا
لهناوڕهشهبای شوێنهبهرزهکانا،
ئاخۆ بینه‌رێک ده‌ڵێت:
ئه‌و له‌م دیمه‌نانه ئاگاداربوو؟
کاتێک تێپه‌ڕده‌بووم به بۆشایی یه‌کی تاریکا،
گه‌رم و پڕلهپهپولهو مێش،
کاتێک که ژوژوویهک تێ ده‌په‌ڕێ
به چیمهنێکا به په‌له له ترسا ،
له‌وانه‌یه بڵێن:
ئه‌و زه‌لامێک بوو که هه‌میشه هه‌وڵی ده‌داو
نه‌ی ده‌ویست ئه‌م ژوژووه هه‌رگیز ئازاری پێ بگا.
چونکه ئێستا لێره نی یه ناتوانێ هیچ یارمه‌تی دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌وخه‌ڵکه بزانێت که من وه‌ستام و
چی ترلێره نه‌مام، ئایا له‌به‌رده‌رگا ڕاده‌وه‌ستن وسه‌رنج له
ئاسمانی زستانی پڕ له‌ئه‌ستێره ده‌ده‌ن
وبیر لهبوونم ده‌که‌نه‌وه بڵێن:
چی تر ده‌مووچاوی نابینین ئه‌وه‌ی که توانای بینینی
ئه‌م نهێنیانه‌ی هه‌بوو.
کاتێک خه‌لک که گوێ یان له زه‌نگی ماڵ ئاواییم بوو
که شنه‌ی شه‌ماڵ جارجار ده‌نگی زه‌نگه‌که‌ی ده‌بڕی و
جارێکی ترسهرلهنوێ ده‌ستی پێ ده‌کرده‌وه وه‌ک زه‌نگی ژیانه‌وه،
ئایا که‌س ده‌ڵێ: ئه‌و گوێی لێ نیه ئێستا به‌ڵام به‌بیستنیان ئاشنابوو.
.cله‌ئێواره‌یه‌کی هاوین دا
به‌هێواشی لاسکهکهرهوزێکم لێ کرده‌وه وفووم
لێ کرد به رهو مانگ.
بێ ئاگابووم که په‌رییه‌ک به‌ره‌و ڕووم ده‌هات.
منیش ڕۆشتم چۆکم دادا بۆ ئاوخواردنه‌وه له جۆگه‌یه‌کدا.
سه‌یرم کرد تارمایی یه‌ک بهڕاسهرمهوه،
ڕووی له‌من وه‌رگێڕا ڕاوه‌ستابوو.
لێوم هاتهجووڵهجوڵ به‌بێ ئاره‌زوو
به‌بێ هه‌ڵبژاردنی ووشه‌کانم
له م کاته‌دا ده‌نگێک هاته‌گوێم که
بووه‌هۆی نووسینی ناسکترین په‌خشانم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست