محه‌مه‌د ئه‌لئه‌نساری:زیاتر له‌نیوه‌ی لاوانی هه‌ردو شاری مه‌ككه و مه‌دینه ئیلتیزاماتی ئاینیان لاوازه.
Saturday, 07/11/2009, 12:00
سعودیه
راگه‌یاندنكار و وێنه‌گری كه‌ناڵی(الاخباریه)ی وه‌رزشی له‌سعودیه (محه‌مه‌د ئه‌لئه‌نساری)رایگه‌یاند كه‌وا زیاتر له‌نیوه‌ی لاوانی هه‌ردو شاری پیرۆزی مه‌ككه و مه‌دینه ئیلتیزاماتی ئاینیان لاوازه و نیوه‌ی ئه‌وانه‌ش كه خواپه‌رستی ده‌كه‌ن له‌ژێر گوشاری حكومه‌ت و خانه‌واده‌كه‌یدایه.
ئه‌نساری كه ته‌مه‌نی 24ساڵه و نیشته‌جێی شاری مه‌دینه‌یه"ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌وا لاوانی سعودیه و به‌تایبه‌تیش لاوانی هه‌ردوشاری مه‌ككه و مه‌دینه به‌ده‌ست دوباره‌بوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كان و كه‌نارگیری سیاسه‌تی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر لاوان ده‌ناڵێنن و گوتیشی من دڵنیام زیاتر له‌نیوه‌ی لاوانی ئه‌م دووشاره ئیلتیزاماتی ئاینیان لاوازه و رۆژ له‌دوای رۆژیش ئه‌م ئیلتیزامه كه‌مترده‌بێته‌وه و نیوه‌ی ئه‌وانه‌ش كه‌نوێژ ده‌كه‌ن "به‌هۆی گوشاری خانه‌واده‌كه‌یان و تێروانینی حكومه‌ته بۆ ئه‌وانه‌ی نوێژ ناكه‌ن"
ئه‌م لاوه سعودیه له‌گه‌ڵ دوپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبونی خۆی و لاوانی وڵاته‌كه‌ی به‌بنه‌ماكانی ئیسلام و پیرۆزیه ئاینیه‌كان گوتی:لاوازی له‌به‌جێهێنانی فه‌رز و سوننه‌ته‌كان مانای ئه‌وه نیه كه به‌ها ره‌سه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیمان له‌ده‌ستدابێت"به‌ڵكو ئه‌و بارودۆخه‌ی لاوانی سعودیه‌ی پێداتێپه‌رده‌بێت بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه و ئه‌گه‌ر ئێستا برۆیته ناو مزگه‌وت و ته‌نانه‌ت بڕۆیته ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)زۆر به‌ئاسانی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌ی لاوانی سعودیه له‌و شوێنه پیرۆزانه‌دا ئێجگار كه‌مه و ره‌نگه له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست زیاتر نه‌بینیت"گوتیشی به‌هه‌زاران لاوی هه‌ردو شاری مه‌ككه و مه‌دینه بۆ خۆدزینه‌وه له‌ئیلتیزاماتی ئاینی كۆچیان كردوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شێكی زۆریشیان چونه‌ته شاره‌كانی وه‌ك(جده و ریاز و خوبه‌ر و تائیف).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست