کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا دەزانى، کاک نەوشــیروان تۆمان چۆن قبووڵە؟

Thursday, 23/04/2009, 12:00

1503 بینراوە


ئێمە خوازیارى گۆڕانین ئەو گۆڕانەى کە تەنها (وشـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــە) نەبێت ، نە تەنهاش کاغەزێکى مۆر کرا و وەک پەیمانەکانى ســیڤەر و لۆزان، ئێمە پەنجەى شــایەتمانمان حازر کردووە بێگومان گۆڕانیش دێنێ ، بەڵام واوەیلا (وشــە)کە پووچ دەرچێ و هێشــتا مەرەکەبەکەى وشــک نەبووبێتەوە کاتێک بزانین کۆمەڵێک نەزان و نەفام و گەندەڵ و تووڕە بە هەموو شــتێک قەتارەیان لە لیســتەکەتدا بە ســتووە، دەخیل و ئامان گۆڕانکارى گاڵتەجاڕى نیە میللەت تا ســەر ئێســکى هاتووە ئەگەر ووریا نەبن، لیتاوى گەندەڵى و تاڵانى و بڕۆ و نەزانى خەســتتر ئەبێتەوە و ئەمجارە ئێســکى میللەتیش ئەشــکێنێ بەڵام بە ئەگەرى ئێســکى خۆشــتانەوە، ئێمە لە قرچەى گەرماى بیابانى بێ ئاوى نەفامى دا لەرزوتا لێ ى داوین چاوەڕوانى فریادڕەســێکین قومێ ئاوى ڕەحەتمان بە گەروودا بکات و بمانهێنێتەوە هۆش خۆمان و بمانخاتەوە ســەر ڕێگاى کاروانى لێ وونبوومان. کاکى بەڕێزمان ئێمە نکووڵى لە لێهاتوویى شــەخســى بەڕێزتان ناکەین ، ئەوە نەزاهەتیش هەر پرســیارى ناوێ کە تا ئێســتا هیچ گوتار و وشــەیەکتان ئاراسـتە نەکراوە لەو بارەیەوە لە هیچ لایەن و کەســێکەوە ، ئەگەر لە ئێســتاشــەوە ئاراســتەت بکەن تازە ناخوات چونکە دیارە هۆکەى چیە، تۆ ئەگەر بتویســتایە گەندەڵ و تاڵانچى بیت ئەوە خۆ بۆ تۆ قاتى نەبوو چونکە حیزبەکەى کە لێ ى دەرچوویت مەیدان و بازاڕى ئەو کارەیە ، بەڵام تۆ نەتویــست و لێ ى دوورکەوتیتەوە ، ئێســتاش کە دەتەوێت بگەڕێیتەوە مەیدانى کۆشــشێکى نوێ با ڕابووردوومان و هەموو تاڵى و شــیرینى یەکانى ژیانمان ببن بە وانە و ئەزموون بۆ داڕشــتنى ئایندەمان،لیســتەکەت با پتەو بێت و مرۆڤى مێشک پووت و خەڵک نەناس و قەوم و قیلە نەبن ، خاوەن شــەهادەى دکتۆرا و ماســتەر و پڕۆفیســۆرى تەزویرى دەواجنى زانکۆکانمان نەبن ، ئەوانە نەبن کە تەنها فکر و ئایدۆلۆژیاى خۆیان لاپەســەندە و باقى خەڵکیش بە گەمژە ئەزانن، وە بە زۆر ئەیانەوێ بە ســەر خەڵکیا بســەپێنن و لە ژیانى خەڵکدا ڕنگى پێ بدەنەوە ، تکایە با شــێخ و مەلاش نەبن کە دەیان ســەدەیە جەســتەى ئێمەیان کرمۆڵ کردوە و هەمیشــە بۆ وەرگرتنى بەرات و خەڵاتى دەســەڵاتداران قەتارەیان بەســتووە، با ماســتاو چى و ئەمر بفەرماش نەبن ، وە ئەوانەش نەبن کە ئەیانەوێ وەکوو کەرى ناو جۆگا لە هەردوو بەر بخۆن. بەڕێز ئێمە چاک دەزانین کە بەســات و ڕۆژانە کەســانێکى زۆر دێن بۆ لاتان و لە گەڵتانا چاو پێکەوتن ئەکەن بە مەبەســتى پشــتگیرى کردنتان بەڵام ســەد مەخابن لەو بابەتانەى ســەرەوەیان زۆر تیایە کە توورەکەیان لە دوولا حازر کردووە بەو نیازەى بەڵکو لە لایەکیان هەر بیگرێت بۆى ، تکایە ووریابە ، کۆمەڵەبووم، کۆمەڵەبووم با نەبێتە بنچینەى هیچ شــتێک، زۆرێکن ئەوانەى دەمیان لەوە ئەژەنى و گریانى تیمســاحیان بۆ چینى چەوســاوە و کرێکار ئەڕشــت و ئێســتاش هەر خۆیانن ئەو دوو چینەیان پلیشــاندۆتەوە ، جەنابتان دەزانن مەبەســتم چ کەســانێکن، ئەوەتا ســەدحەیف پارێزگارەکەمان و تاقمەکەى لەو جۆرەن و بە ڕاســت و بە چەپا بۆدجەى ئەم ووڵاتە پەخشــان و تەخشــان دەکەن و پێدانى کار و پڕۆژە و بازرگانى بە ســووتەمەنیەوە بە ئارەزووى خۆیانە و تاقمێکى گەندەڵى لە دەورى خۆى پێچاوە لە ئەندازیار و فەرمانبەر و خزمى گەندەڵ وەک ئەوەى باقى ترى ئەم میللەتە ئەندازیارى زانا و دەســت پاک و فەرمانبەرى بە کۆشــشى تیا نەبێت ، نەیارەکانیشــت حەز ئەکەن ئەوانە هەروا لەســەر گەندەڵى و کەللە پووتى خۆیان بڕۆن تا وەکوونموونەیەکى بەرجەســتە لە ناو هەوادارەکانتا هەبن بۆ ئەوەى بە چاوتا بدەنەوە، کاکى بەڕێز ئەو ڕۆژەى ئەندازیارەکان هاتن بۆ دیدەنیتان لە کۆمپانیاى ووشــە جێ ى ســەر ســوڕمان بوو کە کەســانێکى تیابوو تا ئێســتاش لەوبەرى جۆگەکە ئەخۆن بەڵام بۆن و بەرامەى گۆڕان بە دزیەوە ڕاپێچى لاى ئێوەى کردن بەڵکو ئەمە خوایە ئەگەر ئەولا وشــکى کرد ســووک و باریک ڕوو بەملادا وەرگێڕن، تکایە ووریابە گۆڕان گاڵتە نیە پیاوى ڕاســتەقینە و بێ لایەنى دەوێ ئەگەر ئەم میللەتەتان خۆش ئەوێت خۆشــەویــستى بەو مانایە نا کە تەنها (وشــە) بێت بەڵکو بە مانا ســتراتیژیەکەى کە ژیانمان لە ناو ئەم میللەتەدایە و قازانج و زیانمان لەوەوە ســەرچاوە ئەگرێت ،بەڵام ئەگەر کوردێکى هۆڵەندى یان ئەڵمانى و بەریتانى بین ئەوە خۆشــەویســتى مانایەکى بۆشــە. تکایە پێش چوونە کێ بەرکێ ى ئەم کۆشــشــەى ئەمجارەتان هەموو ئەمانەت لەیادبێت ئەوســا ئێمەش پەنجەى شــایەتمانمان حازر ئەکەین.
/ســلێمانى 23/4/2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)