بۆ/ وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى د . ئـدریس هـادى
Thursday, 06/08/2009, 12:00
ئەگەر چى بۆ یەكەم جار زانكۆ لە كوردستان لەساڵى [1968] دەرگاى خۆى بەڕووى خوێندكاراندا كردەوە بزووتنەوەى گەشەپێدانى زانكۆكانیش مێژوویەكى دێرینى هەیە جگە لەوەش قوتابیان و خوێندكارانى كورد هەم لەكوردستان و هەم لەدەرەوەش لەچەندین یەكێتى و كۆمەڵەو بزاوتى تایبەت چالاكیان نواندووە هەمیشە پاڵپشتى بەهێزى شۆڕشى ئازادیخوازانەى كوردستان بوون لەهەرچوار پارچەى كوردستان ئەركى گەورەى ڕێكخستن و گەیاندنى بیرو بۆچوونى بزووتنەوەى سیاسى كوردستانیان لەئەستۆدا بووە خوێندكارانى كورد زیاتر لەهەموو چین و توێژەكانى دیكەى كۆمەڵگەى كوردستان لەلایەن داگیركەرانى كوردستانەوە خراونەتە ژێر چاودێرى و بەردەوامیش گرتن و ڕاوەدوونان و ئەشكەنجەو ئازارو لەسێدارە دان بەشیان بوو ە. دوابەدواى ڕاپەڕینە مەزنەكەى بەهارى [1991] ى كوردستانى باشور قورساییەكى گەورە لەكۆڵ خوێندكارانى كورد بۆوەو ناچارنەبوون دوور لەكوردستان ئەو وانانە بخوێنن كە زۆر جار دژى مێژوو و كلتورو داب و نەریتى كوردەوارى بوون لەبوارى خوێندنى زانكۆیدا ئێمە لێرەدا مەبەستمانە خوێندن لەخوێندنگاو زانكۆو هەرێمەكەماندا بەئاستێك پەرە بسێنێت و گەشە بكات كەجیاوازیەكى ئەوتۆ بەدى نەكرێت بەبەراورد لەگەڵ زانكۆكانى ووڵاتەپێشكەوتووەكا ن و خویندنى هاوچەرخ و سەردەمیانە بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە خویندكار هەرلەسەرە تاى ناردنى بۆ خوێندنگاكان بەجۆرێك پەروەردە بكرێت كەخوێنكار هەستى بڕوابەخۆبوون و گەشەپێدانى زانستى و پێَشخستنى بوارى پەروەردە و پیرۆزیەكانى هەرەمى خوێندنگا و تا دەگاتە زانكۆ لەهزرو ناخى خوێنكاردا بچەسپێت كەئەمەش پێویستە خوێنكار هەتا ئاستێك هەست بەئازادى و مافى تاكەكەسى خۆى بكات لەچوارچێوەى ئەو یاساو ڕیئَنماییانەى كە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆى دیارى كردووە بەڵام بەپێچەوانەى ئەو ڕوون كردنەوانەى لاى سەرەوە لە[جامیعەى اهلى جیهان ] لەهەولێر كردارى وابەرچاو دەكەوێت كەپێچەوانەى زانكۆكانى ئەم سەردەمەیە و ڕنگە ئەگەر بڵێم زیاتر لەسەربازگەیەك دەچێت زیادەڕۆیی نەبێت لەبەر ئەم هۆیانەى خوارەوە :
1- دانانى كامێراى چاودێرى لەهەموو سوچ و قوژبن و هۆڵى وانە خوێندن لەناوزانكۆى ناوبراودا گومان دەكەم تەنانەت لە [W.C] یەكانیشدا كامێراى چاودێرى دانرابێت من پرسیار لەبەڕێزتان دەكەم هۆى چى یە ؟ تۆ بڵێى ڕاگرایەتى [جامیعەى اهلى جیهان] بۆ ئەوەى بێت كردارێكى خوێندكارانى كوڕو كچ كەبەیەكەوە بووستن یاخود هەر ڕەفتارێكى تر بڵاوى بكەنەوە بەهۆى ئامێرەكانى گواستنەوەى مۆبایل [بلوتوس] بڵاو بكەنەوە وەكو پێشتر بڵاوكراوەتە وە .
2- حكومەتى هەرێم چەندین هێكتار زەوى بۆ زانكۆى ناوبراو تەرخان كرد كەچى تاوەكو ئێستا گەراجێكیان بۆ وەستانى ئوتومبێلى خوێندكارەكانیان نیە خوێندكاران ئوتومبێلەكانیان لەنێو خۆڵ و تەپوتۆز دەوەستێنن لەبەرگەرماى هاوین و سەرماى زستان ئایا جەنابى وەزیر ئەمە ڕوایە تەنها چەند خوێندكارێك كەپۆستى حكومى و حیزبیان بەدەستە دەتوانن سەیارەكانیان ببەنە ناو زانكۆ.
3- ئەو ئەقساتە زۆرەى لەخوێندكاران وەردەگیرَ لەبرى خوێندن و خزمەت گوزاریەكانى زانكۆ كەچى هیچ خزمەت گوزاریەك نیە لەنێو زانكۆدا وەك پێویست بەشاهیدى هەمو خوێندكاران زۆربەى شەوان دەرسەكانیان جێ هێشتووە بەهۆى پچڕانى كارەبا ئایا زانكۆ ناتوانێت مۆلیدە بۆ زانكۆكەى دابین بكات .
4- بەبەڵگەوە پێت ڕادەگەیەنم كەمەرجەعى سەرەكیا ن كۆمپانیا توركیەكانن نەوەك ئێوە ئایا ئەمە ڕاستە یاخود جەنابتان ئەم ڕاستى یانە نازانن كەگومان دەكەم لەبێئاگایى بەڕێزتان لەم ڕاستیانەى سەرەوە بەهۆى ئەوەى بەڕێزتان وەزیرى وڵاتێكى زەبەلاح نین كەخۆتان لەوسەرى ووڵات بن و ئەمانیش لەسەرەكەى ترى تەنها بەڕێزتان وەزیرى سێ پا رێزگان .
لەكۆتایدا داواكارین و بە ئومێدى ئەوەین كەبەڕێزتان بەدواداچوونى بۆ بكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست