چەپکە گوڵەکانى حیزب و (٤٩ ملیۆن دینارەکە)!...
Friday, 01/11/2013, 12:00
1901 بینراوە
من و هاوڕێكانم به شانازیهوه ناوی خۆمان خسته پاڵ ناوی ئێوه تا پێكهوه متمانهی خهڵك به دهستبهێنن.(نامەکەى نەوشیروان مستەفا٢٣/١/٢٠١٢)(١)
هەرکەس و لایەنێک...
(کۆدەتاى ٣٠حوزەیران بەشەرعى بزانێت) عافیەتى بێ با(٤٩ ملیۆنەکە)وەربگرێت!!....
هەرکەس و لایەنێک...
(کۆدەتاى ٣٠حوزەیران بەناشەرعى بزانێت) نابێت(٤٩ملیۆنى)ناشەرعى وەربگرێت....
چونکە (دووەم)بەرهەم و دەرئەنجامى(یەکەمە)!!....
ئیتر پاساو...موزایەدەو نوکتەى سیاسى مەکەن!!...
جاهەندێک هەر پێش وەخت بڕیاریان داوە...
ئێمەئەڵیین ناشەرعیە پارەکەى پەرلەمان ئەوان هەر ئەڵێن دەستخۆش!!...
جاوەرە ئەمە هۆشیارى خەڵکى نوخبە بێت...قوڕ بەسەر میللەت!!...
خۆشیەکەى ئەوەیە ئەمانە شەووڕۆژ لە میدیاکانەوە باسى(کۆدەتاکەى ٣٠حوزەیرانیان) دەکرد...کە ناشەرعیە!!!...
کەچى ئێستا دەستخۆشى بۆ پارەى ناشەرعى دەکەن لە دامێنى (کۆدەتاى ٣٠حوزەیراندا)!!...
دوور نیە بۆ پەرلەمانى عێراقیش خۆیان نەپاڵێون!!...
هیچ دوور نیە!!...
لەژێر هەر پاساوێکدا بەهەر بیانویەک...بەهەر بۆچونێکى ئینسانى وەرگرتنى ئەو بڕە پارەیە (ناشەرعیە لەڕووى یاسایى و شەرعەوە) ئەوەى بەندە مەبەستیەتى ڕووە یاساییەکەیەتى... ئێوە (کۆدەتاى ٣٠حوزەیرانتان لەبیرە)؟!... هەر ئەوەندە دەڵێم
ئینجا خەڵێک باس لەوە ئەکا یاسا دادپەروەر نیە، ئێ خۆ یاساى جەنگەڵ دادپەروەر نیە؟!..
ئەگەر وایە بابگەڕێینەوە بۆ چاخەکانى ناوەڕاست!..
ئەو پارەیە قوتى دزراوى خەڵکە وەرگرتنى بۆ کارى پێشنیارکراوى بابەتى نەخۆشخانەو بابەتى تر هەروەک زۆرێک وادەڵین...ئەوە پاساوێکى هەڵەیە موخالەفەى ئادابى گشتیە..چونکە بردنى ملیۆنێک و دەست بردن بۆ گیرفانى خاوەن ملیۆنەکە هەمان تاوان تەشکیل دەکات...
ئیدى پێمان مەفرۆشنەوە...ئەوەندە لایەنگرى کارى هەڵەى نایاسایى مەبن...
پەرلەمانێک ئاسایی بێت لای لەسەر داواکردنی بژێوی ژیان ،کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لەبەردەم پەرلەماندا بدرێتە بەرشەق ، بەڵام ھەر بەئارەزوو و بە تۆبزی(٤٩) ملیون بداتە ئەندام پەرلەمان کە رێزی ئەو یاسایانەشی نەگرت کە خۆی پەسەندی کردوون..
مشتومڕى (٤٩)ملیۆن دینارى پەرلەمان بۆتە ژێرپەنجەو لەجەستەى هەموانى داوە!...
بپرسن دەهەزار ملیۆن لە هەرێمێکى سێ پارێزگاییدا چۆن و کێ دروستى کردون؟!...
بپرسن چەند ملیاردلێر لەهەرێمێکى پاشکەوتى ستەمکارى دەرهەق چین و توێژەکانى چۆن و کێ لەپشتیانەوەیە؟!..
بپرسن بودجەى حیزبەکانتان چەندە؟! ماڵ ماڵى کێیە سەرانى کورد بەکاریدەهێنن؟!...
بپرسن بودجەى ناشەفافى زیاتر لە پەنجا گرێبەستى نەوتى وڵاتى بەحرى نەوتى (کوردستان) کێ ئەیباو کێ ئەیخواو کێ سودمەندە لێى؟!...
بپرسن واریداتى گومرگى ئیبراهیم خەلیل لاى کێیە؟!..سەید ئەکرەم باجەکەى ئەدات بۆ؟!...
بپرسن کەسێک ئەهلیەتى نوێنەرایەتى نیە و تەمەنى خوار هەژدەساڵە چۆن دەبێت نوێنەرایەتى هەرێم بکات لە تەجەموعێکى ئابورى جیهاندا،بزانن کێیە؟!...
بپرسن لەسەرۆکى هەرێم و پارتى بۆچى دەچیت بۆ داڤۆس و سان ستراسبۆرگ؟!...دەبپرسن بۆ؟!...
بپرسن سەرۆکى هەرێمى ماوەبەسەرچوو دیوانەکەى چەندى هەیە؟!..
بپرسن سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەر و برازاى سەرۆکى ماوە بەسەرچوو چەندى هەیە؟ با گەنجەکانمان لێى فێربن چۆن کاردەکرێت تا یەک لەملیۆنى ئەویان هەبێت و دووژور بتوانن وەک مرۆڤ تێیدا بساکێن؟!...
بپرسن کوڕو کوڕەزاز براو برازاو مام و پسمام و خاڵ و خاڵۆزاو کچ و کچەزاو ئالى بارزان چەندەیان هەیە؟!...
بپرسن مناڵى مەسئولەکان کە دەبنە کاندیدى پەرلەمان ئەو هەموو ملیۆن دینارە لەکوێوە هات بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن؟!...
بپرسن وەزیرى نەخوێنەوار چەندى هەیە؟!.
بپرسن کچە مەسئول و کوڕەمەسئولى بێ ئارەق چەندیان هەیە؟!..
بپرسن پیاوەگرگنەکانى دیوەخان و تەکیەکان چەندیان هەیە؟!..
بپرسن موستەشارو ئەنفالچى و جاش و ڕەفیق حیزبیەکان چەندیان هەیە؟!..
بپرسن کۆشکەکانى ئەمەریکا بەچى کڕدرا؟!..
بپرسن کۆشک و تەلارو باڵەخانەکانى ئیمارات بەچى و لەپاچى و هى کێیە؟!..
بپرسن ئەو هەموو وەزیرو موستەشارە بێ کارە چییان هەیە؟!...
توخوا بپرسن ئەو هەموو خانە نشینى نەقیب و رائدو موقەدەم و عەقیدو لیواو جەنراڵ و موهیب ڕوکنە رۆشنبیرانە چەندیان هەیە؟!...
بپرسن خەڵکى کوردستان ئاوى کرماوى دەخوات سەرۆکى حوکمەت مقاولێکى ئیماراتى و کۆمپانیاکەى دەهێنێتە کوردستان و پرۆژەى گەشتوگوزارى جوانکردنى هەولێر بۆ دەکات؟!...
دەبپرسن...دەبپرسن...
ئێمە بوینەتە ڕەگى گولى بۆ ئەم پەرلەمانتارە قوڕبەسەرانە...بوینەتە موى لوت و لێیان نابینەوە
ئەگەر ئەوانەى سەرەوە توانیتان قسەى لەسەر بکەن منیش دەڵێم
حەڵاڵ حەرامە ...حەرام حەڵاڵە!...
بەپێى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان (دەقى مادەى ٢٨/١)دەڵێت:هەریەک لەسەرۆک و جێگرى سەرۆک و سکرتێرو ئەندامەکان موچەو خەڵاتى مانگانە وەردەگرن...
هاوڵاتیانى ئازیز کێشەکە ئەمە نیە...ئەمە بەیاسا شەرعییەو ڕەوایەتى وەرگرتووە و یاساییە...لێ قسەکە لەسەر ئەوەیە ئەم هەڵوێستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان بەپێدانى خەڵات و وەرگرتنى ئەم بڕە پارەیە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ؟!...
قسەشم لەسەر فراکسیۆنى دەسەڵات نیە ،مەعلومە ئەوان وابەستەى ئەمرو نەهیەکانى حیزبن!..
لێ ...قسەکە لەسەر فراکسییۆنەکانى ئۆپۆزسیۆن بەگشتى و فراکسیۆنى گۆڕان بەتایبەتى نەک هەر وەرگرتن و وەرنەگرتن بگرە بەتوندى بەرهەڵستکارى ئەو هەڵوێستە بونایە چونکە (کۆدەتاى ٣٠حوزەیران) و (مەسەلەى دەبە ئاوەکە) زۆر ڕوونە کەواتە: لەدواى ئەم کۆدەتایە هەر موچە و خەڵاتێک وەرگرن ناشەرعیەو نایاساییە چونکە بنەمایەکى یاسایى هەیە دەڵێت:
(ما مبنی على الباگل فهو باگل)!...
دەقى نامەکەى نەوشیروان مستەفا:
(١)
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=3246&LinkID=59#.UmuJS1WbFgY.facebook