وه‌كو فشارێك بۆ ئه‌وه‌ی بودجه تێپه‌رێنن، پارتی و یه‌كێتی 50% بودجه‌ی كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه و یه‌كگرتوو و حیزبه‌كان ده‌برن.
Tuesday, 30/03/2010, 12:00
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بودجه‌ی ساڵی 2010 گه‌شتۆته په‌رله‌مانی كوردستان و تاكو ئێستا په‌سه‌ندنه‌كراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه پارتی و یه‌كێتی 50% بودجه‌ی حیزبه‌كان ده‌برن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ترسی برینی بودجه‌كانیان ده‌نگ بده‌ن و بودجه په‌سندی بكه‌ن و حیزبه‌كانیش ئه‌مه پشتراستده‌كه‌نه‌وه كه بودجه‌كه‌یان براوه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌ێنێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێ هیچ پاساوێك له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق گفتووگۆكانی له‌سه‌ر بودجه دواخست.
له‌وباره‌یه‌وه عیرفان ئه‌حمه‌دكاكه‌مه‌حموود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ(ئیسلام په‌یك) پشتراستكرده‌وه و وتی:"ئه‌و حیزبانه‌ی له‌لایه‌ن پارتی نه‌سرییه‌یان پێده‌درێت له 50% بودجه‌ی مانگی(3)یان براوه، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش بودجه‌كه‌ی كه(80)ملیۆنه ئه‌م مانگه ته‌نها(40)ملیۆن وه‌رگرتووه و به‌هه‌مان شێوه‌ش كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش بودجه‌یان براوه".
له‌لایه‌ن خۆشیوه موحه‌ممه‌دحه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی:"به‌ڵی ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌ڵ50% بودجه‌كه‌مان ئه‌م مانگه براوه، له‌باره‌ی هۆكاری برانه‌كه‌ش ناوبراو وتی:"وتویانه تاوه‌كو بودجه په‌سندده‌كرێت بودجه‌ی حیزبه‌كان هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، كه بودجه‌ش په‌سندبوو نازانین ئه‌وكاته به‌پێی یاسا بودجه ده‌ده‌ن به‌حیزبه‌كان یان حكومه‌ت به‌خۆی به‌پێ سیستمێكی تازه ده‌یدات".
له‌لایه‌كی تره‌وه سلاح ا‌لدین بابه‌كر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كورستان تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی:"هه‌واڵه‌كه راسته ئه‌م جاره 50% بوجه‌كه‌یان داوه به یه‌كگرتووه،ئێمه هۆكاری برانه‌كه‌ی نازانین ده‌بێ ئه‌و پرسیاره له‌خۆیان بكه‌ن كه بۆچی ته‌نها 50%ی بودجه‌یان داوه".
ئیسلام په‌یك له رێ سه‌رچاوه‌ێكی تایبه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی زانیوه كه یه‌كێتی و پارتی له‌رێگه‌ی برینی نیوه‌ی بودجه‌ی حیزبه‌كان به‌تایبه‌تی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌یانه‌وێت فشار و زه‌ختێك له‌سه‌ر ئه‌و حیزبانه دروستبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بودجه تێپه‌رێنن و په‌سندی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئیسلام په‌یك ئه‌وه‌شی زانیوه‌كه كه نیوه‌ی بودجه‌ی زۆربه‌ی حیزبه‌كان براوه بۆ مانگی سێ.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بودجه‌ی ساڵی 2010 گه‌شتۆته په‌رله‌مانی كوردستان و تاكو ئێستا په‌سه‌ندنه‌كراوه، له‌وباره‌یه‌وه ئارام قادر سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ په‌یام رایده‌گه‌ێنێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێ هیچ پاساوێك له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتووگۆكانی له‌سه‌ر بودجه دواخست و تاكو ئێستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌سه‌ر بودجه‌دیاری نه‌كراوه‌و ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به‌حكومه‌ت و هاوڵاتیان ده‌گه‌ێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست