مه‌سعود و دیوه‌خانه ئاغاییه‌که‌ی
Tuesday, 09/11/2010, 12:00
له بازاڕی سیاسه‌تی عێراق به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی ، هه‌فتانه وڕۆژانه ئه‌وه‌نه فاوڵ ئه‌کرێت ومایه‌پوچی سه‌رانی سیاسه‌ت ئه‌بینیت ، مرۆڤ فریای ئه‌وه ناکه‌وێت که کۆمینتاری له‌سه‌ربدات و له ده‌فته‌ری قه‌رزه‌کانیا بیاننوسێت، جاری وا هه‌یه که هه‌ر فه‌رامۆشی بکه‌یت گه‌لێک باشتره له‌وه‌ی که گوێ له‌م ده‌ڵاله نیشتمانفرۆشانه بگرێت. کام که‌سمان ئه‌و هه‌فته‌یه باری شانی سوک نه‌بوه که دوور که‌وتۆته‌وه له هه‌واڵ وباسی وخواستی ئه‌م هه‌رزانفرۆشانه‌ی مه‌یدانی سیاسه‌ت؟ .
مه‌سعود له مه‌زاتخانه‌که‌ی هه‌ولێر بۆ هێزه قاچاخچیه‌کانی عێراق وتی: "ئه‌زمونی ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه عێراق به تاكڕه‌وی به‌ڕێوه‌ناچێت و پێویسته هه‌موولایه‌ك به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بكه‌ن ، به‌بێ ئه‌وه هیچ لایه‌نێك په‌راوێز بخرێت،".
منیش ئه‌ڵێم عێراق به تاکڕه‌وی به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌ی خێره ئه‌م وته ئاڵتونییه‌ت هه‌رێمی کوردستان ناگرێته‌وه؟ ، خۆ تۆ جگه له خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت و حیزبه‌که‌ت ، حساب بۆ که‌سی دی ناکه‌یت. باوه‌ڕ بکه تراژیدییه‌کانی کورد ته‌نیا ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه نین، به‌ڵکو گه‌وره‌ترین کاره‌سات تۆ و بنه‌ما‌ڵه‌که‌تن که خوا وه‌ک نه‌فه‌رت بارانویه‌تی بسه‌ر کوردا، هه‌ر وه‌ک چۆن به زۆر ئه‌ته‌وێت جامانه سوه‌رکه‌ت بکه‌ێت به هێمای ده‌سه‌ڵات و ڕه‌مزی بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌نداریه‌کانی سه‌ده‌کانی ڕابردوو. ئاواش ئه‌ته‌وێت کورد بکه‌ێته مێگه‌ڵ بۆ خۆت. هه‌ر کاتێک تۆ توانێت جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی کورد له‌به‌ر که‌یت، وازت له جامانه‌ی سور هینا وگوزارش له هه‌موو کورد بکه‌یت ، ئه‌وسا ده‌ر ئه‌که‌وێت ناوه‌رۆکیشت پاکه و کوردویسته، به‌ڵام تۆ ئێستا جگه‌له بارزان ته‌عبیر له هیچ بستێکی ئه‌م وڵاته ناکه‌ی، ئه‌وه ش خۆتێت که به ئه‌نقه‌سه‌ت ئه‌و ده‌وره ئه‌سه‌پێنیت و ئه‌یکه‌یت به که‌ڵچه‌رێکی داسه‌پاو به‌سه‌رماندا.
تۆ له عێراق له‌کۆنه به‌عسییه‌کانیش که‌س په‌راوێز ناکه‌ی، به‌ڵام له کوردستان خۆت زۆر به‌گه‌وه‌ره‌تر له‌وه ئه‌زانی که کارله‌گه‌ڵ بۆ نوێنه‌ری نیو ملێۆن که‌س بکه‌ی، تۆ ئه‌ڵێت : من به گۆڕانم وتوه هه‌ر کاتێک ویستیان بێن بۆ لام من گوێ له قسه‌کانیان ئه‌گرم، . (شاباش ببخشنه‌وه سه‌رۆک گوێ ئه‌گرێت) ، گۆڕان ماوه‌ی 2 مانگه 12 خاڵیان بۆ ناردوی ، ئه‌ی بۆ هه‌ر سه‌یرێکت نه‌کرد؟؟ ، بۆ خۆت به چی ئه‌زانێت گوێگرتنمان به ده‌سکه‌وت پێبفرۆشیته‌وه؟؟، ئه‌ته‌وێت گۆڕان بێنه دیوه‌خانه‌که‌ت و میدیا روزه‌رده‌که‌ت بیکه‌ن به زوڕنا لێیان که ،گۆڕان ته‌نازولی بۆ سه‌رۆک مه‌سعود کرد و، سه‌رۆک ئه‌وه‌نه حه‌کیمه گوێێ له پیشنیاره‌کانی گۆڕان گرت،وه په‌یمانی دانێ که لیژنه‌یه‌کی به‌دواچوندا بۆ کێشه‌کان دروست بکات،،،،.
تۆ وا ئه‌زانی خه‌ڵک وه‌ک خۆت وان و به که‌شخه‌شه‌ی تاقمی قه‌نه‌فه‌و و دیوه‌خانه ئه‌ره‌ستۆکراسیه‌که‌ت ، بخه‌ڵه‌تین و شه‌رمبکه‌ن وزمانیان ڵاڵ بێت؟، چونکه تۆ له کوێره دێیه‌کی بارزانه‌وه هاتویته سه‌ر ئه‌و پله‌و پاره‌یه، وا ئه‌زانی گۆڕانیش وه‌ک تۆ له کێوه‌وه هاتوون؟، ئاخر جگه له‌م دیوه‌خانانه‌ی کوردستان ، له هیچ شوێنکی فه‌رمی دنیا ئه‌وه‌نده قه‌نه‌فه‌ی گه‌وره‌و دیکۆری بریقه‌دار و ژو‌ری شاهانه ئا‌بینرێت،. به‌رواردی تاقمی دانیشتنی کاخی سپی ئه‌مریکاو به‌رپه‌سه هیچنه‌دیوه‌کانی خۆمان بکه‌ن، ئه‌وسا له که‌سایه‌تی بێ ئاستی ئه‌مانه ئه زانیت.
ئه‌و میوانه بێگانانه‌ی ڕو ئه‌که‌نه ئه‌م دیوه‌خانانه، یه‌کسه‌ر تێبینی باری ده‌رونی و عه‌قڵه‌یه‌تی ئه‌م سه‌رکردانه ئه‌که‌ن ، که چه‌نده دیکۆر یست و ڕوخسارپه‌رست و بێناوه‌رۆکن. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردوه که به سوکی سه‌یری سه‌رکرده‌کان ودۆزی گه‌لی کورد بکرێت.
مه‌سعود بانگی عه‌ره‌به شۆفینیه‌کان ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه حکومه‌تێکی عێراقی دروست بکه‌ن، که‌چی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ڕۆڵه به‌شه‌ره‌فه‌کانی کورد نان بڕاوو په‌راویز ئه‌کات. من وای بۆ ئه‌چم که مه‌سعود حه‌ز بکات حکومه‌تێکی داپلۆسێنه‌ری به‌هێزی عه‌ربی دروستبێت له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی کورد وه‌ک زه‌روره‌ت ته‌ماشای ئه‌م بکه‌ن، بڵێن ئگه‌ر مه‌سعود نه‌بێت به یه‌ک ڕۆژ کوردستان ئه‌خینه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد. ئه‌وه نه‌گبه‌تی کورده که مه‌سعود ماڵی نه‌یاره‌کان چاک ئه‌کات و ئاشتیان ئه‌کاته‌وه ، به‌ڵام میله‌ته‌کی خۆیشی په‌رواێز ئه‌کات، خۆی به دڵسۆز ئزانیت ئه‌گه‌ر بڵێت گوێتان لێئه‌گرم،،،،.
تا ئه‌م سه‌ر سورانه مابن نه که‌رکوک و نه ناوچه‌دابراوه‌کان ،نه سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورد ئه‌گه‌رێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست