کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە دەربەندیخان ژنێك لەسەر هۆنراوەیەك لەشارەكە دەر دەكرێت

Saturday, 08/10/2011, 12:00



ماوەیەكە خێزانێكى عەرەب لە ناوچەى دیالە هاتوونەتە شارى دەربەندیخان نیشتەجێبوون و لەیەكێك لە قوتابخانەكانى شار كە قوتابخانەیەكى عەرەبیە دامەزراوە , ئەم خێزانە لەسەر دینى (بەهائین) كە باوەریان بەوەیە پیاغەمبەرى بەردەوام هەیە تاوەكو ژیان هەبێت, ئەم دینە لە عێراق لە ناوچەكانى دیالە و دەروبەرى بوونى هەیە خەڵكانێكى زۆر پەیرەوى دەكەن, ژنێك كە خێزانەكەى ئێستا لە دەربەندیخان دادەنیشن و لەترسى تیرۆر هاتونەتە ئەو شارە بەڵام ماوەیەكە هێزە ئیسلامیەكان و پێاوانى تەكێى بەناو نەقشبەندیەكى دەربەندیخان دەیانەوێت لەو شارە دەریبكەن , بەڵام هیچ بیانویەكیان پێ نەبووە بۆ ئەوەى دەریبكەن تاوەكو لەم رۆژانە ئەو ژنە هۆنراوەیەكى بۆ قوتابیەكانى نوسیوە كە تایبەت بووە بە منداڵان بە ئاگادارى بەرێوبەرى قوتابخانەكەى بەڵام هێزە ئیسلامیەكان وهەندێ لەپێاوە ئایبنیەكان سكاڵایان لەسەر تۆمار كردووە و هەرەشى كوشتنیان لیكردووە بۆیە دۆێنى شەو هێزەكانى ئاسایش تاوەكو بەیانى چاودێرى ماڵەویان كردووە بە ناچارى ئەمرۆ شارەكەیان جێ هێشتووە كە لەلایەن هێزەكانى ئاسایش پێان ووتراوە ناتوانین لەوە زیاتر بتانپارێزین , ئەمە لەكاتێكدایە كە مەلاكان لە هەمان كاتدا دەیانەوێت كوران كجان لە قوتابخانەكانى شار جیابكەنەوە , ئەگەر بیتوو حكومەت بریارێك یان یاسایەك دانەنێت لەسەر ئەو كارانەى مەلاكان ئەوا شیرازەى كۆمەڵگا تێكدەدەن,
ئەمەش ئەو پارچە هۆنراوەیە كە ژنەكە نوسیویەتى :
هەموو دڵۆپى یەك دەریا نین
هەموو دڵۆپى یەك دەریا نین
هەموو گەڵاى یەك درەخت نین
هەموو گەڵاى یەك درەخت نین
دەسا ... وەرە ..... لە گەڵما
با یەك گرین هەموومان
ئەمە رێگاى ...........ژیان
جیهانمان ....هەموو جیهان یەك نیشتیمانە
یەك نیشتیمانە
دەسا ... وەرە ... لەگەڵما
با یەك گرین هەموومان
ئەمەیە رەوشى ژیان
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە