کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر زریان عوسمان و مەرگى مامۆستا عەتا قوربانى و نەبوونى هۆڵى عەمەلیات لە هەڵەبجەى شەهید

Saturday, 20/06/2009, 12:00


لەم شەوانەدا دكتۆر زریان عوسمان لە بەنامەیەكدا لە كەناڵە رووزەردەكەى بنەماڵەى بەرزانى (زاگرۆز تیڤى)باسى كۆمەڵێك مەسەلەیەى كرد یەكێك لەو قسانەى دكتۆر زریان ئەوەبوو كە گووتى باى 36 ملیۆن دۆلار پرۆژە تەندروستى لە هەڵەبجەدا هەیە ,من نامەوێت وەڵام دكتۆر زریان بدەمەوە بەڵام ئەگەر ڕاست ئەكات فەرمو وەرە هەڵەبجە من و تۆ لەگەڵ كەناڵێكى تەلەفزیۆنى سەربەخۆدا سەردانى ئەو پرۆژانە دەكەین بۆ ئەوەى بزانین ئایا تۆ ڕاست ئەكەیت یان من ؟با بەبەرچاوى هەموو خەڵكەوە سەردانێكى ئەو پرۆژانە بكەین كە دەبوو چەند ساڵێك لەمەوبەر تەوا بوونایەو تەواو نەكران یان بۆ ئەوەى بزانین ئەو ڕەقەمە زۆرەى تۆ لێتدا (36ملیۆن دۆلار)تا چ ڕادەیەك ڕاستى تێدایە و ناڕاواتە بوارى چەواشەكاریەوە.بابزانین ئەوە ئێوەن ئەو كارانە دەكەن یان ئەوە ڕێكخراوەكانن ئەو كارانە دەكات نەك حكومەت و وەزارەتەكەى جەنابت,جەنابى وەزیر ئەى بۆ پێمان ناڵێت جەنابت چەند هەزار دۆلارت دەست كەوتووە لەماوەى 4ساڵى وەزیریت ؟ئەى بۆ پێمان ناڵێت چەند دەفتەر دۆلارت وەرگرت بۆ دابینكردنى ئەساسیاتى ناو ماڵەكەت لە ساڵى 2006 ؟ئەى بۆ پێمان ناڵێت مافیاكانى بوارى دەرمان لە وەزارەتەكەى جەنابت كێن؟ئەى بۆ پێمان ناڵێت ئەو ئیجرائاتانەى جەنابت كوا بۆ مافیاكانى ناو تەندروستى؟ئەى بۆ پێمان ناڵێت هاتنى تیمى تەندروستى لە بەغدادەوە لەلایەن نورى مالییەوە بۆ چارەسەر كردنى بریندارانى كیمیاویباران ماناى فەشەلەى وەزارەتەكەى تر تۆ نییە ؟


مەرگی ماۆستا عەتا قوربانى بەهۆى نەبوونى هۆڵى نەشتەرگەرى لە هەڵەبجەى شەهید نمونەیەكى زیندوو بۆ فەزاعەتەكانى بوارى تەندروستى لە هەڵەبجەى شەهید,ئەم بەڵگەیە بۆ بەردەم مەسئولە شەرواڵ پیس و فایلدارو دزو گەندەلچەكان نییەبەڵكو بۆ لاپەڕیەك بۆ نێو كتێبى مێژووى ڕەشى تاوانبارنى دۆسیەى هەڵەبجە ئەو كتێبەى ناوى چەندین وەزیرو سەركردەى كوردكى تێدایە كە پێویستە نەوەى داهاتوو تف و نەفرەتیان لێبكەن.

هەواڵەكە:
بەهۆى نەبوونى هۆڵى نەشتەرگەرى لە هەڵەبجەى شەهید دانیشتوانى ئەو شارە ڕووبەڕووى مەرگ دەبنەوە.
ڕۆژى سێ شەممە 16-6-2009 مامۆستا عتا قوربانى و باوكى لە رووداوێكى ئۆتۆمبیلدا بریندار دەبن پاش گەیاندنیان بە بەشى تەوارى لە هەڵەبجەى شەهید بەهۆى نەبوونى دكتۆر و هۆڵى نەشتەرگەرى مامۆستا عتا قوربانى و باوكى دەنێردرێن بۆ سلێمانى پێش گەشتنیان بە هۆڵى نەشتەرگەرى لە سلێمانى عەتا قوربانى گیان لەدەست دەدات,لێرەوە حەق وایە لە دكتۆر زریان بپرسین ئیتر بە چ رشوویەكەوە لە كەناڵە ڕوو زەردەكانى حیزبەوە باسى بوارى تەندروستى هەڵەبجە دەكەیت ؟


بۆئەوەى زیاتر لە خراپى و فەزاعەتەكانى بوارى تەندروستى هەڵەبجە ئاگاداربن تكایە سەردانى ئەم لینكە بكەن.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=85143d75

هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە