فاروقی مه‌لا مسته‌فا میدیا ئەهلییهکانی کڕیوه
Sunday, 24/06/2012, 12:00
کارمه‌ندێکی ئاسیا سێل
كارى رۆژنامەگەریى وراگەیاندنەكان له هه‌رێمی کوردستان بە شێوەیەكى گشتى میدیاى ئەهلى كار بۆ بەرژەوەندى خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌و نووسه‌رانه وه‌ک ره‌وشتی به‌رپرسه حیزبییه‌کان له خه‌می گیرفان و دەوڵهمەندبوونی خویاندان، ئەوەى بۆى بكرێت لادەدات بە لای حزبێکدا و بە حازری و به مۆڵی ژێر بە ژێر داهاتى خۆى لە سەر حسابى بە ناو میدیاى ئەهلى پەیدا دەكات، یان گرێبەستى خەیاڵى بە ناوى هاوكارى، یان ریكلامكردن لە ناو گۆفار و روژنامەكاندا بۆ خاوەن كۆمپانیا زەبەلاحەكان بڵاودەكەنەوە به‌بێ ئەوەى رۆژێك بتوانن گەندەڵى و كەموكورتى ئەو كۆمپانیایە بكەنە هەواڵ و لە سەر لاپەرەى رۆژنامەو گۆڤارەكانیان بڵاو بكەنەوە. مه‌به‌ستم له‌م ده‌ربڕینه ئه‌وه‌یه، که ئیستا هه‌ر ریکلامێک له ناو میدیا ئههلییهکلاندا ده‌کرێت، ئه‌و کۆمپانیایانه، زۆربه‌یان پاره‌ی زیاتر له حه‌قی ریکلامه‌که‌یان پێ ده‌ده‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی هیچ نووسین و هه‌واڵێک له دژیان بڵاونه‌کرێته‌وه. بگرە دەبنە دەستكەلاى خاوەن كۆمپانیاكان و چی‌یان بووێت بۆ دژایەتییكردنى لایەنى بەرامبەر بە كاریان ده‌هێنن و دەبنە حەس حەس و پاسەوانى سەرمایەداران و خاوەن كۆمپانیا زەبەلاحەكان، كە هەرخۆیان دەزانن ئەو داهاتەیان لە كۆیوه پەیدا كردووە؟
من لێرەوە نمونەیەك لە سەر كۆمپانیا و پرۆژەكانى فاروق - تاله‌بانى دەنووسم: (فاروقى ملا مستەفا)، كە بزانن چەند پرۆژەى زەبەلاح و بێ مواسەفاتى هەیە (ئاسیا سێل پێشانگاى ئۆتۆموبیل شوقەى بەهاران، كە لە گەورەترین جێگاى سلێمانییە و نرخى شوقەكانى لە كڕین نایەن، تەنها لێپسراوان دەتوانن بیكڕن شارى گۆیژەى 1 و2 و3 كە ئەمیش لە بنارى شاخى گۆیژیە و نرخەكەى فریوەتە ئاسمان و 3 جار زەوى بە بەلاش وەرگرتووە خەستەخانەیەكى گەورە لاى ئیبراهیم ئەحمەد شارى جوان 120 دۆنم زەوى وەرگرتووە- بیناى ئاسیا سیلى تازە تەنیشت حاجى حەسەنى لۆكە و دواتر زەویەكانى پشتەوەى كڕى و ئەویشى كرد بە بینا بەم دوایییە بینایەكى تریشى كردەوە تەنیشت چاپخانەى سەردەم لە رزگاریى و هەموو ئەو پرۆژانە چەندەها كەموكورتى تێدایە و رۆژیك ئەم بە ناو میدیا ئەهلیانە نەیان توانى بابەتێك لە سەر ئەو كەسە بڵاوبكەنەوە، كە هەمووشیان باش دەزانن كارەكانى چۆنن و بە چ داهاتى ئەم پرۆژانە دەكاتەوە. گەر سەیرێكى ئەو رۆژنامە بە ناو ئەهلیانە بكەین دەبین زۆربەى ریكلامەكانى فاروق بڵاو دەكەنەوە و پارەیەكى خەیالێش وەردەگرن رۆژنامەنووسى بەناو ئەهلى هەیە دەچنە لایان و بە قیست، یان بێ مقابل ئۆتۆمبیل وەردەگرن. من لە كۆتاییدا پرسیارێك لەو میدیا ئەهلیانە دەكەم، كاتێك بیناى جاف تاوەر 2 كرێكاری لێکه‌وته خوارەوە كردیان بە چ هەڵایەك و لاپەرەكانیان پێ پڕكردەوە، ده‌زانن بۆچی؟ چونکه ئه‌و پرۆژه‌یه هیچ ریکلامێکی له لای میدیاکان نه‌کردبوو، بەڵام تەنها لە پرۆژەیەكى فاروقدا، كە شارى جوانى بوو (21) كریكار گیانیان لە دەستدا. بۆیه ده‌پرسین بۆچی تا ئیستا ئه‌م میدیا ئه‌هلیانه له‌و باره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کرد؟
وه‌کو وتمان چونکه له‌وه ترسان ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بنووسن، ئه‌وا فاروقی مه‌لا مسته‌فا پشتیان تێده‌کات و ریکلامیان له‌لا دانانێت!
ئا ئه‌مه‌یه حاڵی میدیای ئه‌هلی، که ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت دژی به‌ڕێکردنی بودجه هانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست