کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کاتێ تاڵه‌بانی نان ده‌بڕێت بارزانی ده‌یداته‌وه‌ ؟

Friday, 09/10/2009, 12:00


پاڕانه‌وه‌ له‌بارزانی بۆ پرسی نانبڕاوه‌کان سوکایه‌تی کردنه‌ به‌و که‌سانه‌ی ده‌نگیان به‌ گۆڕان دا

داواکردن له‌ بارزانی بۆ پرسی نانبڕاوه‌کان، دوای کڵاوی بابردوو که‌وتنه‌،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زوربه‌ی به‌رپرسانی گۆڕان کۆنه‌ یه‌کێتین و پله‌و پایه‌ی جۆراو جۆریان بووه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی هه‌ژده‌ساڵه‌ی ڕابوردوودام هه‌ندێکیشیان ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن له‌زۆر پرسی چاره‌نوسسازی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ، وێڕای مێژویه‌ک و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تاڵیان له‌گه‌ل پارتی و بارزانیدا هه‌یه‌، که‌چی سه‌یره‌ ئه‌مڕۆ پرسی نانبڕاوه‌کان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست بارزانی و لێێ ده‌پاڕینه‌وه‌ تا‌ نانه‌ بڕاوه‌کانیاین بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.
دوای 25 ته‌موز و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ خودی سه‌رانی گۆڕانیش چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌کرد به‌تایبه‌ت له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ، ده‌یانتوانی زۆر به‌ئاسانی سلێمانی کۆنترۆڵ بکه‌ن ، نه‌ک له‌ بارزانی بپاڕینه‌وه‌له‌بارزانی . به‌هه‌موو پێوه‌رێکی یاسایی و سیاسیی، که‌ سه‌لماندیان سلێمانی شاری گۆڕانه،‌ به‌ڵام ئاخۆ کێ حوکمی ده‌کات.
ئه‌مڕۆ هه‌ر گۆڕانه‌ خوازه‌ نانی ده‌بڕێت پاشه‌کشه‌ی پێ ده‌کرێت، سه‌رانی گۆڕانیش هه‌موو ئومێدیان ئه‌و 25 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ناو په‌رله‌مانه‌، که ‌تائێستا ناتوانین ناوی په‌رله‌مانی لێ بنێێن ، به‌ڵکو هۆڵێک بۆ به‌یاساییکردنی کاره‌ دزێوه‌کانی هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار یاخود باشتر بڵێین دووبنه‌ماڵه‌ی شه‌ریک له‌ دزینی سه‌روه‌توو سامانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌مڕۆ دوای نائومێدییه‌کی سه‌ره‌تایی له‌ لیستی گۆڕان له‌ مه‌ڕ ئه‌و سۆز و په‌یمانه‌ی به‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیان دابوو ته‌نانه‌ت ناتوانن نانی ئه‌و نانبڕاوانه‌ی خۆشیان بگه‌ڕێننه‌وه‌، ئیتر ده‌توانن چی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی بکه‌ن ؟ به‌ڕای من ئه‌وانه‌ ناتوانن گۆڕانێکی ئه‌وتۆ بکه‌ن که‌شایه‌نی دڵخۆشی بێت، چونکه‌ ده‌بێت پێش هه‌موو شتێ بپرسین کێن ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن؟

نمونه‌یه‌کی بچوکی گۆرانخوازێک له‌ وڵاتی دانیمارک
جه‌لالیه‌کی عه‌یار 24 که‌ تا ئێستا ده‌یان جار ڕه‌خنه‌ی له‌ من گرتووه‌، که‌ بۆچی به‌م شێوه‌یه‌ قسه‌ به‌ تاڵه‌بانی ده‌ڵێم، ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هاوسه‌ره‌که‌ی بۆره‌ خزمایه‌تییه‌کی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا 180 پله‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه ‌و بۆته‌ ڕیش سپی گۆڕان، به‌ڵام تا ئێستا زاتی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه‌ جارێک له‌جاران من بانگهێشتنی کۆبونه‌ویه‌ک یاخود کۆڕێکی خۆیان بکات.
به‌ڕاست ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر کاتی به‌چه‌کوش ده‌مانکێشا به‌سه‌ری سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردیدا، ئه‌وانیش یان به‌شێک بوون له‌ده‌سه‌ڵات یان ڕه‌خنه‌ و تانه‌یان لێده‌داین، کامه‌مان ده‌توانین گۆڕان بکه‌ین؟
گۆڕان ده‌بێت له‌ شه‌قامی ناڕازییه‌وه‌ ده‌ست پێ بکات نه‌ک له‌ گردێک که‌ پڕیه‌تی له‌ که‌سانێک تادوێنی به‌شێک بوون له‌ کاروانی گه‌نده‌ڵاکان.
نه‌وشیراون مسته‌فا ڕق و بێزاری په‌نگ خواردوی چه‌ندین ساڵه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ده‌یان نوسه‌ر و ڕۆشنبیری ناڕازی کرده‌ قوربانی ئه‌و 25 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌، که‌ نه‌ده‌نیگیان هه‌یه ‌و نه‌ڕه‌نگ، ته‌نانه‌ت له‌ده‌ستنیشان کردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیش کتومت لاسایی یه‌کێتی و پارتی کرده‌وه‌، ئه‌وه‌یان سه‌ر به‌ فڵانه‌ عه‌شیره‌ته‌، ئه‌میان کچی فڵانه‌ شه‌هیده، ‌ ئه‌مه‌یا‌ن سه‌ر به‌ خانه‌قای فڵانه‌ ته‌ریقه‌ته‌... هتد
من کاتێک ئه‌م سه‌رنج و ڕه‌خنانه‌م ده‌نووسم، بۆ ئه‌وه‌ نییه‌، که‌ دژی خواستی نه‌ته‌وه‌ و گه‌له‌که‌م بم، من ده‌مه‌وێت ڕاستییه‌ک باس بکه‌م، ده‌مه‌وێت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕێگای راستی ده‌گرنه‌ به‌ر، به‌ دڵسۆزانه‌ په‌یامی خۆیان ڕابگه‌یه‌نین، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌یکات و له‌ له‌ ڕابردوودا کردوویه‌تی بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا و دۆزی ڕه‌وای ئه‌و میلله‌ته‌ بێت.
نه‌وشیروان موسته‌فا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بداته‌ چه‌کێک که‌ ناوی گۆرانه لێ بنێت، ده‌بوو بیزانیبایه‌ ئه‌و چه‌که‌ ئاڕاسته‌ی کێ ده‌کات و کاریگه‌ری چی ده‌بێت! ته‌قاندنی گولله‌ی چه‌کیک، ته‌نها ده‌نگ نییه‌، به‌ڵکو پێکاندنی نیشانه‌یه‌! پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا نه‌وشیروان به‌ دوای ده‌نگی گولله‌ی گۆڕانه‌وه‌یه‌، یان به‌ پێکاندنی نیشانه‌که‌ بوو، که‌ به‌گۆران مه‌به‌ستی راستیی ده‌پێکیت؟ پرسیاره‌که‌ لێره‌دا ئه‌مه‌یه‌.
خه‌ڵکی کوردستان ده‌مێکه‌ گوێیان له‌ ده‌نگه‌،  وا هێدی هێدی ده‌زانن، که‌ نه‌وشیروان مه‌به‌ست ناپێکێت، ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی بۆ ده‌ست نێشانشکێنێکی راسته‌قینه‌ ده‌گه‌ڕێن، گۆڕان ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت به‌و نیشانشکێنانه‌ ده‌کرێت، نه‌ک به‌ ده‌نگی گولله‌یه‌کی وێڵی ، که‌ به‌ ئانقه‌ست نێشان ناشکێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە