ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە لیستە ٦٩٠ کەسیەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری
Saturday, 29/12/2012, 12:00
بە کورتی و بە کوردی ، بڕواناکەم لە هەموو جیهاندا ٦٩٠ داهێنەر هەبێت جا چجای لەم دەڤەرەی ئێمەدا کە ئێستاش قەزا و قەدەر گەورەترین ڕۆڵی تیا دەبینێت .
ڕاستە ئەو لیستەی کە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئامادەی کردوە بۆخەڵاتکردن ناوی کەسانی بەهرەمەندی تێدایە کە لەبوارە فەرهەنگی و هونەریەکاندا جێگادەستیان دیارە و جێگای ڕێزە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوی کەسانی وای تێدایە کە لەهیچ بوارێکدا هیچ داهێنانێکیان نەبوە ، ئەم تێکەڵ کردنە و ئەم لێشاوە جێگای پرسیارە لە گەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ ئەولیژنەیە کە لیستەکەی داناوە و سوپاسم بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری کە ڕێزی لێ ناوم و ئەیەوێت کۆمەکم بکات ، بەڵام من ئەو کۆمەکەم وەرنەگرتوە و وەریشیناگرم ، من یەکەم کەسم بەڵام تکایە با ئەخیر کەس نەبم داوا لەهاوڕێ هونەرمەندەکانم ئەکەم ئەم هەڵوێستە بەهەند وەربگرن ، چونکە ئەگەر بهێڵین ئەم پرۆسەیە تێپەڕێت زیانەکەی زیاترە لەسودەکەی و ڕووتکردنەوەی ووشەی داهێنانە لە بەهاکانی و بێ مانا کردنێتی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست