گەندەلیكى ترى فرۆكە خانەى نیو دەوەلەتى هەولێر
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
ئەوەى من ئەمەویت باسى بكەم مەبەستم روخاندنى ئیدارى فرۆكەخانە نیە بەسەرجەم بەشەكانى بەڵكو ئاشكرا كردنى گەندلیەكانە لەمە و دوا بەشێوەى زنجیرە باسى لێوەدەكەم.ئەمە دووەم وتارمە لەسەر فرۆكە خانەى نیو دەوەلەتى هەولێر.بەهیوام چیتر نەنوسم بەڵام ویژدانم گەندەلى قوبڵ ناكات.یارى بەخوێن و پارەى ئەم میلەتە بكرێت.
(تەفزن) كە ئێستا بەرێوەبەرى پاسەپۆرتى فرۆكە خانەى نیو دەولەتى هەولێرە.بەتەسكیەى پاراستن و كەریم شنگالى كراوەتە بەرێوەبەرى پاسەپۆرتى فرۆكە خانە ,ئەمە جگە لەوەى كاتێك ئەو كچە وەرگیراوە لە كۆلێژى پۆلیس بەپێى ئەو سەرچاوانەى كە دەست ئێمە كەتوە.كەم و كورى زۆر لە جەستەى هەبوە.لە وانە بەرزى باڵاى كە شیاو نیە وەربگرێت لە رێزەكانى پۆلیس,ناتەواوى (منگۆل),شەلەل بون لە قاچى بەڵام بە واستەى تەسكیەى حزبى بنەماڵە.وەرگیراوە لە كۆلێژى پۆلیس. دواى تەواو بونى خولى ئەفسەران لەكۆلیژى پۆلیس.ناوبراوە وەك كارمەندێك بە پلەى ئەفسەر وەرگیراوە لە بەرێوەبەرایەتى پاسەپۆرتى فرۆكە خانە,بەڵام بەهۆى ئەوەى باوكى(تەفزن) كەسێكى باڵا دەستە لە (ف.ل.ك.فلك) بەهۆى كرنۆش بردن بۆ كریم شنگالى وەزیرى ناوخۆ.بەماوەیەكى زۆركەمتر لە شەش مانگ پلەكەى لە ملازم دوو,كراوە بە ملازم ,ئەمەش پێچەوانەى یاسا كانى سەربازیە كە هەرسێ ساڵ جارێك پلەیەك بەرزدەبێتەوە.
دواى دەركردنى رەزوان كە بە(رائید رەزوان) ناسراوە,لە فرۆكە خانە.تەفزن دەكرێتە بەرێوە بەرى كاتى پاسەپۆرتى فرۆكە خانە.پاش كەمتر لە سێ مانگ دوو بارە بە فەرمانێكى وەزارى بە واژوى كریم شنگالى وەزیرى ناوخۆ پلەى تەفزن لە ملازم2,بەرز دەبێتەوە بۆ (نەقیب) لە ماوەى نۆ مانگ تەفزن كە ئێستا بەرێوە بەرى پاسەپۆرتى فرۆكە خانەیە,دوو پلە وەر دەگرێت بە بێ رەچاو كردنى مەرجە یاسایەكانى سەربازى.
دوابەدواى وەرگرتنى پلەى (نەقیب) تەفزن لە ماوەى دوو مانگ دەكرێتە(رائید)فەرمانى وەزارى بۆ دەردەچێت بە واژوى كریم سنجارى وەزیرى ناوخۆ.ئەمە ئەو نایەكسانیە كە هاوپۆلانى (نا رائید تەفزن)لەفرۆكە خانە بۆیان باس كردم.لەكاتێكدا بەسەدان كارمەندى تر بە پلەى ملازم1 و ملازم2 كە هەقى خۆیانە پلە كانیان بەرزبكرێتەوە بەپێى خزمەتى سەربازى بەڵام(رائید تەفزن)رێگە نادات .پلەكانیان بەرزبكرێتەوە.
ئەمە گەندەلى ئیدارى و پێشل كردنى یاسایى سەربازیە,لە لایەن كریم شنگالى ئەنجام دراوە,كە فەرمانى سەرۆكایەتى شكاندوە,چونكە بەرزكردنەوەى پلە ئەفسەران تەنها لە دەسەلاتى سەرۆكایەتى هەرێمە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە(رائید رەزوان)كە پێش (رائید تەفزن)بەرێوەبەرى پاسەپۆرتى فرۆكە خانە بوە كەسێكى بى بروانامەو ساختەكار بوە لە بازارەكان خەریكى كارى تەزویر كردنى پاسەپۆرت و فیزەى وەڵاتانى ئەوروپا بوە ,بەئەمرى كریم شنگالى كراوە بەبەرێوەبەرى پاسەپۆرتى فرۆكە خانە بەڵام دواى رەخنەو نارەزایى زۆرى ئاسایشى فرۆكە خانە كە چەند جارێك شەر دورست بوو لەنێوان(رائید رەزوان) ئاسایشى فرۆكە خانە لەوەى كە گەشتیار بە نایاسایى بەرەو ئەوروپا بەرێ دەكات,تا دواجار مسرورى تیرۆریست/ پاراستن بەمە دەزانێت و نقل دەكرێت.بەڵام پاشى چى بەبێ بروانامەو بەبەێ بنینى هیچ خولێكى سەربازى رەزوان بەپلەى(مقدم)خانە نشین دەكرێت.
جەنابى بهناو سەرۆكى هەرێم و جەنابى بهناو سەرۆكى حكومەت ئەى ئێوە لە گوى گادا نوسوتون لە كاتێكدا ئەگەر ئێوە لە هەفتەى جارێك خۆتان و نەوەكانتان سەفەرنەكات بەفرۆكە تابەتیەكان چۆن نازانن ئەم گەندلیانە هەیە لەفرۆكە خانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست