هۆمه‌ر دزه‌ییش چوه لیسته ڕه‌شه‌که‌مانه‌وه
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
لای هاوڕێیه‌کم ووتم: ئیتر گوێ له زه‌که‌ریا ناگرم چو‌نکه بۆم ده‌رکه‌وت که بێ هه‌ڵوێسته‌و شوێن به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌وتوه
ئه‌ویش ووتی: ده‌نگی خۆشه من هه‌قی هه‌ڵوێستم چیه!
ووتم: ئه‌ده‌ب و هو‌نه‌ر دوو شتن که زۆر پێویستیان به هه‌ڵوێسته. هه‌ر من نا به‌ڵکو زۆربه‌ی که‌س ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده بێ هه‌ڵوێسته‌کانیان خستۆته لیستی ڕه‌شه‌وه. ته‌نانه‌ت که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیش هه‌یه خستومه‌ته لیسته‌که‌مه‌وه، به‌ده‌گمه‌نیش سه‌یریان ناکه‌م چو‌نکه ته‌له‌فزیۆنه‌کانی به‌عسم به‌بیر ده‌هێننه‌وه و پڕن له درۆوده‌له‌سه‌ی که هه‌ژده ساڵه گوێمی لێ پڕبوه
ووتی: کا‌مه‌یه لیسته ڕه‌شه‌که‌ی تۆ؟ با بزانین
ووتم: هه‌ر لیستی من نیه! لیستی هه‌موو کوردێکی دڵسۆزه! بۆ به‌د به‌ختی ڕۆژ به ڕۆژ له زیاد بوندایه. ره‌نگه نه‌توانم هه‌مویانت پێ بڵێم به ڵام له نوسه‌ره‌کان، حه‌مه سه‌عی حه‌سه‌ن، مهاباد قه‌ره‌داغی، فه‌رهاد پیرباڵ، ڕه‌فیق سابر .... و زۆری تریشن ئێسته نایه‌نه‌وه یادم. له گۆرانی بێژه‌کانیش، زه‌که‌ریا، چۆپی. عه‌زیز وه‌یسی، زۆری تریشن و به‌م دواییه هۆمه‌ر دزه‌ییشی چوه سه‌ر، چو‌نکه ئه‌و خه‌ڵه‌فاوه ده‌یه‌وێت جه‌لال تاڵه‌بانیمان پێ بناسێنێ وه‌ك خۆمان نه‌یناسین، قسه‌ی وای کردوه سه‌ربه‌قوڕ دێنێته پێکه‌نین! وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت تاڵه‌بانی خۆی گۆڕانه و پێویستمان به گۆڕان نییه!
ووتی: به‌خوا من حه‌زم له ده‌نگی یه‌کێك بێت ناتوانم وازی لێبهێنم
منیش ووتم: به‌خوا منیش ئه‌و (ام کلثوم)ـه‌ش که شێتی ده‌نگیم، ئەگەر زیندوو ببێته‌وه و پشتی ئه‌م گه‌نده‌ڵانه بگرێت ئه‌ویش تڕ‌ۆ ده‌که‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست