کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی: پارتی‌و یه‌كێتی حیزبایه‌تی ناكه‌ن، كاسبیی ده‌كه‌

Monday, 16/11/2009, 12:00


 دیداری مه‌حمود یاسین كوردی


كه‌مكردنه‌وه‌ی 13 باره‌گا
یه‌كێتی پـــــرۆژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باره‌گاو دووباره‌ رێكخسـتنه‌وه‌ی خۆی له‌ هه‌ولێر ده‌خاته‌ كار. له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌كر مسته‌فای به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی له‌ دیمانه‌یه‌كی لڤیندا هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره‌گایانه‌ی بۆ ناڕه‌زایی خه‌ڵك‌و بوونی گه‌نده‌لێی‌و سه‌رفكردنی پاره‌یـــــــه‌كی زۆر گه‌ڕانده‌وه‌‌و وتی: نه‌هێنانی ده‌نگی پێشبینیـــــــكراو‌و هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانمان هۆكاری‌ خۆی هه‌یه‌، فراوانبوونی رێكخستن به‌نده‌ به‌ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان‌و چالاكبوونی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، نه‌ك باره‌گای زۆر، ئێــــــمه‌ هه‌رچـــه‌ند باره‌گای زۆر بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گــــــه‌ر حكومه‌ت هیچ بۆ خه‌ڵك نه‌كـــــات، هاووڵاتیــیانیش ئاماده‌نین بێنه‌ ناو حیزب‌و ده‌نگـــــــمان پێبده‌ن، ئێمه‌ له‌ هه‌ولێر 21 كۆمیتــــه‌مان هه‌بوون، ئێســــــــتا له‌ سه‌ر بنه‌مای بازنه‌ی شاری هه‌ولێر 8 باره‌گامـــــــــان كردوونه‌تـــه‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمیتانـــــــه‌مان تێكه‌ڵ به‌و باره‌گا تازانه‌ كردووه‌ته‌وه‌‌و سه‌رجه‌م پۆل‌و رێكخســـته‌كان تێكه‌ڵكراون.
به‌كر مســــته‌فا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كۆمیته‌ تایبه‌تییـــــــانه‌ی كه‌ به‌ هۆی ناكۆكی‌و ده‌سته‌گه‌رییه‌وه‌ دروستبوون سه‌رجه‌میان هه‌ڵوه‌شێـــــنراونه‌ته‌وه‌. به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێــــــــــری یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كـــــــرد كه‌ نزیكه‌ی 250 ئه‌نــــدام مه‌ڵبه‌ند به‌ بێ ئیش له‌ ناو باره‌گــــای مه‌ڵبه‌نــــــــدی هه‌ولێر ده‌وامیانده‌كرد، كه‌ مه‌ڵبه‌ندیان كردبووه‌ دیوه‌خان‌و مه‌جلیـــــــــس گه‌رمكردن، له‌كاتێكــــــدا مه‌ڵبه‌ند ته‌نیا پێویــستی به‌ 50 ئه‌ندام هه‌بـــوو، به‌ڵام له‌ به‌ر كوتله‌و هه‌ندێك به‌رپرسی ناو یه‌كێتی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌ مووچه‌ی ‌وه‌رده‌گرت، به‌ڵام دوای ئه‌م پرۆژه‌یه‌ زۆربـــــــه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ گوێـــــــــــزرانه‌وه‌ بۆ ئه‌و باره‌گا تـــــــازانه‌، ئه‌وانه‌ی ئیشیش ناكه‌ن ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ ده‌كرێن، چونكه‌ حیزب چاودێـــــریی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌ خه‌ڵك به‌خێوبكات.

خه‌ڵك له‌ شێوازی حوكمڕانیی پارتی‌و یه‌كێتی رازینین
به‌كر مسته‌فا له‌ به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و پێیوایه‌ كه‌ لیستی گۆڕان له‌ سه‌رتاپای هه‌رێمی كوردستان توانیی ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ستبهێــــنێ، كه‌ هه‌رگیز چاوه‌ڕاننه‌ده‌كرا‌و زۆربه‌ی ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كان بوون. له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ "خه‌ڵكی كوردستان له‌ پارتی‌و یه‌كێتییان گه‌یاند كه‌ رازینین به‌و شێوازه‌ حكومڕانییه‌، حكومه‌تی هه‌رێم به‌ تایبه‌تی كابینـــــه‌ی پێنجه‌م كاری زۆر باشیان كردووه‌، به‌ڵام هێشتا ماویانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌فاف‌و دیموكراسی بن، زیاتر بێنه‌ ناو خه‌ڵك‌و خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ن."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كـــــــێتی راشكاوانه‌ سه‌رباره‌ت به‌ ده‌نگهێنانی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌لایـــــه‌ن لیستی گۆڕان‌و بردنی ده‌نگی یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر قســـــــه‌ده‌كات‌و ده‌ڵێت: یه‌كێتی كێشه‌ی هه‌یه‌، كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ پارتییش له‌ سلێمانی هه‌یه‌تی‌، چونكه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێـــــــــستا هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی سه‌رتاسه‌ری نییه‌، به‌ڵكو حكومه‌تی حیزبیــــــیه‌، له‌ هـــــــه‌ر ناوچه‌یه‌ك حكومه‌ت هیی حیـــــــزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌. له‌ سلێمانی هه‌موو كاربه‌ده‌ســـــــته‌كان یه‌كێتین، له‌ دهۆك‌و هه‌ولێـــــــریش هه‌موو پارتین، له‌ هه‌ولێر كادیرانی پارتی حاڵینه‌بوون له‌ رێككه‌وتنی ستراتیـــــــژی. من ده‌ستخۆشی له‌ پارێـــــــــزگاری هه‌ولێر ده‌كه‌م كــــــه‌ كاری زۆر باشی كــــــــــردووه‌، به‌ڵام ته‌نیا پارێــــــــزگار نییه‌. ئه‌و سـه‌دان به‌رێوه‌بـــــــه‌رایه‌تییه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بزانن له‌و فه‌رمانـــــگانه‌ كــــاری بۆ جێبه‌جێـــــــناكه‌ن تۆڵه‌ی لێــــــده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێری نیگه‌رانكرد، بۆیـــــه‌ ئه‌مه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌بوو كه‌ یه‌كێتییـــــــــه‌كان زۆر به‌ باشی به‌رگریـــــیان له‌ لیسته‌كه‌یان نه‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ یه‌كێتییه‌كی زۆر پابه‌ندی بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تیی خۆیان بــــوون، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕان ده‌نگی نارازیــــــیه‌كانی برد.

یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر هاووڵاتیی پله‌ دوون
به‌كر مسته‌فا ئه‌وه‌شـــــی بۆ لڤین ئاشكراكرد كه‌ به‌ تاڵه‌بانیی سكرتێری گشتیی راگه‌یاندووه‌؛ له‌ به‌ر ته‌كه‌تولی ناوخۆ‌و حسابكردنی یه‌كێـــــــــتییه‌كانی هه‌ولێر ‌وه‌كو هاووڵاتییه‌كی پله‌ دوو، هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌شه‌نه‌كردنی یه‌كێتییه‌ له‌ رووی رێكخستن‌و جه‌ماوه‌رییه‌وه‌، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێ ده‌ڵێ: ئێمه‌ له‌ هه‌ولێر خاوه‌ن ماڵــــــین‌و نابێ له‌مه‌ودوا خۆمان به‌ میوان حسێببكه‌ین، چونكه‌ ئه‌و قوربانی‌و خه‌باتـــــــــه‌ی ئێمه‌ داومانه‌ كه‌م كه‌س داویه‌تی.
سه‌باره‌ت به‌ كابینه‌ی ئاینده‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ حیزبییه‌كان له‌ كاروباری حكومه‌ته‌وه‌، به‌كر مسته‌فا به‌ لڤینی وت: ده‌بێ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ باش ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كێتی‌و پارتی گه‌یاندبێت‌و حاڵیكردبن كه‌ شێوازی حكومرانیمان دروست نییه‌، ده‌بێ هه‌ر له‌ مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعوده‌وه‌ بگره‌ تا هه‌موو كادرێكی‌ پارتی‌و یه‌كێتی قه‌ناعه‌تیان به‌ چاكسازی‌و گۆڕانكاری هه‌بێت. ئه‌و دوو حیزبه‌ خه‌مساردییان هه‌بووه‌ له‌ شۆڕكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی بۆ خواره‌وه‌. من چه‌ندین جار به‌ مام جه‌لال‌و مه‌كته‌بی سیاسیم وتووه‌: كه‌ ته‌نیا له‌ حه‌ره‌می ئه‌نجوومه‌نی ‌وه‌زیران حكومه‌ت یه‌كیگرتووه‌ته‌وه‌. راسته‌ كاك به‌رهه‌م‌و كاك ئازاد كه‌سانی چالاكی ئه‌و دوو حیزبه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی‌و یه‌كێتی به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ رێككه‌وتنی ستراتیژی نه‌كه‌نه‌ راسته‌قینه‌، له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌نجامی باشتر له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 16|1 ساڵی ئاینده‌ ئه‌نجامی باشتر له‌وه‌ی هه‌رێم به‌ده‌ستبهێنین. كاك به‌رهه‌م‌و كاك ئازادیش هیچیان پێناكرێت كه‌ له‌ ئاست به‌ڵێن‌و داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ردا بین.
ده‌بێ له‌و سێ مانگه‌ی ئاینده‌دا پارتی‌و یه‌كێتی كاربكه‌ن ئه‌زموون له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی رابوردوو ‌وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها وتیشی "كه‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌ سه‌ر یه‌كێتی هه‌یه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ سه‌ر پارتییش هه‌یه‌، ئه‌و چاره‌نووسه‌ی یه‌كێتی ده‌یبێت هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕێی پارتی ده‌كات. ئه‌گه‌ر خۆمان چاكنه‌كه‌ین‌و خۆمان نوێنه‌كه‌ینه‌وه‌‌و رێز له‌ هاووڵاتییان نه‌گرین، ناتوانین تا سه‌ر حكومڕانی بكه‌ین.

پارتی‌و یه‌كێتی سیاسه‌ت‌و حیزبایه‌تی ناكه‌ن، كاسبیده‌كه‌ن
به‌كر مسته‌فای به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی یه‌كێتی، ره‌خنه‌ی توندی له‌ ده‌ستتێوه‌ردانی حیزب گرت، وتی: پارتی‌و یه‌كێتی سیاسه‌ت‌و حیزبایه‌تی ناكه‌ن، به‌ڵكو كاسبیده‌كه‌ن. حیزبایه‌تی خزمه‌تی خه‌ڵك‌و هاووڵاتیـــــــــیانه‌، به‌ڵام بارزگانــــــــی‌و بازاڕ خزمــــــــــه‌تكردنه‌ به‌ تاك، بۆیه‌ ده‌بێ پارتی‌و یه‌كێتی ‌واز له‌ بازاڕ بهێنن، چونكه‌ زۆر زیانی له‌ یه‌كێتی‌و پارتی داوه‌، ده‌بێ كۆتایی به‌ قۆرخكاری بازاڕ بهێنرێـــــــــت‌و نابێ ته‌نیا پرۆژه‌ی باش‌و ته‌نده‌ری بــــــــاش‌و زه‌وی بۆ به‌رپرسانی یه‌كێــــــــتی‌و پارتی بێت به‌زه‌قی. ده‌بێ له‌ رێگه‌ی شه‌رعییه‌وه‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ بازرگانـــــــــی بكه‌ن، ئاخر ناكرێت ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌رییه‌‌و قوربانییه‌و شه‌هیده‌ به‌ قوربانی بازاڕبكرێن. من له‌ رێگه‌ی گۆڤاره‌كه‌ی ئێوه‌وه‌ داوا له‌ حیزبه‌كه‌ی خۆم پێش پارتی ده‌كه‌م كه‌ ‌واز له‌ بازاڕ بهێنێ. ده‌بێ له‌ نێوان حیزبایه‌تی‌و بازاڕدا یه‌كێكیان هه‌ڵببژێرن، ئه‌مه‌ خاڵێكی بێهێزی ئێمه‌یه‌ كه‌ ئۆپۆزیسیۆن قۆستوویه‌تیه‌وه‌‌و حه‌قی خۆیشیه‌تی.

حكومه‌تی یه‌كگرتوو نییه‌، به‌ڵكو حكومه‌تی حیزبییه‌
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێ: له‌ دوو ساڵی یه‌كگرتــــــــنه‌وه‌ی حكومه‌تدا ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌مــــــوكووڕی‌و په‌راوێزخستنی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر‌و پارتی له‌ سلێمانی هه‌بووبێ‌ ئاساییه‌، ئه‌مـــــــه‌ش بۆ نیشاندانی روویه‌كــــــــــی باشی ئه‌زمـــــوونی هه‌رێم، بـــــــــه‌ڵام له‌ دوو ساڵی كـــــۆتاییدا موجامه‌لاتێكی ناپێویست له‌ نێوان هه‌ر دوولادا هه‌بوو. من داوا له‌ هه‌ر دوو مه‌كتـــــــــه‌بی سیاسیی پارتی‌و یه‌كێــــــــــتی ده‌كه‌م كه‌ چیی تر ئه‌و موجامه‌له‌ نا‌واقیعــــــــــی‌و ناشه‌رعییه‌ی یه‌كتر نه‌كه‌ن. كاتێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا داده‌نیشن راستییه‌كان به‌یه‌كتری بڵێن‌و لێنه‌گه‌ڕێن چیـــــــی تر جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر غه‌دری لێبكـــــرێت‌و هیی پارتی له‌ سلێمانی غه‌دری لێبكرێت.
خۆدزینه‌وه‌ له‌ راستی‌و ‌واقیع تا سه‌ر ناكرێت، بۆیه‌ ده‌بێ موجامه‌له‌ی یه‌كتری كه‌مبكه‌ینه‌وه‌.
له‌ به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌كر مسته‌فا دژایه‌تیی خۆی له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی نانبڕین دووپاتكــــــرده‌وه‌ وتی: من دژی بڕینی مووچه‌ی حكومیی ده‌وڵه‌تم له‌سه‌ر بیرورای سیاسی، چونكه‌ ئه‌م ‌وڵاته‌ هیی من‌و پارتی‌و گۆڕان‌و ئیســـــــــلامی‌و هه‌مووانه‌، به‌ڵام له‌ هیچ شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا نییه‌ كه‌سێك مووچه‌ له‌ حیزبێك ‌وه‌ربگری‌و دژایه‌تیی بكات‌و كار بۆ لایه‌نێكی تر بكات، بۆیه‌ مه‌سه‌له‌ی نانبڕین به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ گۆڕان باسی لێوه‌ ده‌كات.
حكومه‌ت له‌ سه‌ریه‌تی نانی هه‌موو حیزبه‌كان بدات، به‌ڵام ناكرێ حیزبێك نانی حیزبی مونافیسی بدات.

گۆڕان برای ئێمه‌ن
ده‌رباره‌ی سازكردنی پلینیۆم له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌و چاره‌نووسی سه‌ركرده‌كانی باڵی ریفۆرم، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی به‌ لڤینی وت: ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بوون‌و ئێستا له‌گه‌ڵ گۆڕانن، دیاره‌ خۆیان وتوویانه‌ كه‌ به‌شداریی هیچ كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن‌و خۆیان به‌ یه‌كێتی دانانێن، بۆیه‌ هیچ مافێكیان نابێت. دیاره‌ پلینیۆمیش چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان ناكات، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌بێت بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ كۆنگره‌ی گشتی له‌ ساڵی ئاینده‌.
سه‌رانی گۆڕان برای ئێمه‌ن‌و ده‌توانین به‌ یه‌كه‌وه‌ بژین‌و به‌ یه‌كه‌وه‌ش كاربكه‌ین، لیستی جیاوازیشمان هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. پێویسته‌ لێكگه‌یشتن له‌ نێوانماندا هه‌بێت، ئه‌گینا كورد به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی زیانده‌كات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە