کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ته‌کان له‌ په‌نای یاساوه..په‌رله‌مانێکی ناشه‌رعی ..تیوه‌گلاو به‌ تیرۆر و تاڵانیی.

Wednesday, 26/01/2011, 12:00


هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، هه‌موو کایه‌کانی کۆمه‌ڵگایان له‌ تاوانه‌کانی خۆیان ، تێوه‌گلاندووه‌ ..رووناکبیرێکی تونسی پێش چه‌ند رۆژێک له‌ که‌ناڵی فرانس24 دانی به‌وه‌نا ، زه‌ینالعابدین له‌ ماوه‌ی 23 ساڵ حوکمڕانی به‌ ئاگر و ئاسن ، توانی کۆمه‌ڵێک رووناکبیر ، دادوه‌ر ، هونه‌رمه‌ند و ، پزیشک و ئه‌وانی دیکه‌ له‌ تاوانه‌کانی خۆی تێوه‌بگلێنێت ، به‌ هۆیانه‌وه‌ له‌لایه‌ک مه‌شهدی تاوانه‌کان به‌رفره‌وان بکات ئه‌ویش تێدا جێگه‌ی خۆی بگرێت ، له‌ لایه‌کیکه‌وه‌ش وه‌ک که‌ره‌سته‌ی سه‌رکوتگه‌ری به‌کاری ده‌هێنان.
چۆپی چه‌نده‌ لای  خه‌ڵکی ناخجوان و رووخسار کوردانه‌ بوو ، به‌ڵام کاتێک بۆ بکوژانی سه‌رده‌شت گۆرانی ووت ، ئێستا قیزی لێ ده‌کرێته‌وه‌..له‌ کوردستانپۆست پێش چه‌ند ساڵێک که‌سێک وتارێکی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر نووسیبوو ، پاش کۆمه‌ڵێ نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ ،تێگه‌یشتین که‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ هونه‌رێکی به‌رزی لایه‌ ، ره‌خنه‌کان ده‌بێ هانی بدات نه‌ک تێکوپێکی بشکێنێ ، هه‌ربۆیه‌ من بۆ خۆم ره‌گه‌زه‌ به‌هیزه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م خسته‌روو که‌ تێیدا له‌ جاو ره‌خنه‌کانی که‌ ئاراسته‌ی کرابوو به گه‌وره‌ ده‌هاتنه‌ پێشچاو. ئیستا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌ هاورێی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی دیکه‌ ده‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێک تێکه‌ڵکردووه‌ که‌ تیرۆر ، تۆقاندن و تاڵانکردن ئه‌دره‌سیه‌تی.
شێروان حه‌یده‌ری که‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی موخه‌زره‌می پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی تیرۆریسته‌ ، خاوه‌ن که‌سیتییه‌که‌ له‌ په‌نا یاسا ئه‌ویش چه‌ته‌یی به‌یاسا ده‌کات و، ده‌یان پرۆژه‌ یاسای سه‌قه‌ت کردووه‌ ، هه‌ر به‌ناوی یاسا ته‌فه‌نون ده‌کا له‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی خائینزاده‌ی مه‌سعود ، ئه‌و که‌سه‌ ناکرێت به‌ که‌سیکی بێ تاوان و ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی بێوه‌ی و، وه‌ک کۆیله‌یه‌ک سه‌یر بکرێت به‌ڵکو وه‌ک تاوانباریک که‌ هیچی که‌متر نابێت له‌ خودی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌بێ مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌کدا بکرێت..
پارێزه‌رێکی وه‌کو حسامه‌ددین سه‌رداری که‌ پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی خائینزاده‌ی مه‌سعوده‌ داکۆکی له‌ کپکردن و بێده‌نگکردن و شکاندنی قه‌ڵه‌مه‌ ئازا و ئازاده‌کان ده‌کات ، ئیمڕۆ ئه‌ویش له‌نێو زه‌لکاوی تیوه‌گلانی بنه‌ماڵه‌دا جێگه‌ ده‌گرێت. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو پارێزه‌رانی هه‌ولێر پێیڕاگه‌یاندین ، ئه‌و به‌ناو پارێزه‌ره‌ به‌ ساخته‌چیترین و که‌ڵه‌کبازترین پارێزه‌ر له‌ نێو ئێمه‌دا ناسراوه‌ و ، که‌سێتییه‌کی ئاڵۆز و دژه‌مرۆیی هه‌یه‌.
ئه‌م چه‌ند نموونه‌ له‌ته‌ک ئه‌و به‌ناو دادوه‌رانه‌ی که‌ رووناکبیر سه‌باح عه‌لی قاره‌مان ناوی هێناون ، ئه‌گه‌رچی بوونه‌ته‌ پارێزه‌ره‌ر وره‌شترکردنی بیچمی چه‌ته‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ، له‌ هه‌مان کاتیشدا بوونه‌ته‌ به‌ڕێوبه‌ر و کارگێڕی زه‌لکاوی خیانه‌ته‌ که‌ خودی خۆیان و ئاینده‌یان له‌ مه‌ترسییه‌کی حه‌تمی دا ده‌بیننه‌وه‌ ، به‌کورتی چاره‌نووسی خۆیان به‌ چاره‌نووسی ره‌شی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ گرێداوه‌.. ئه‌م نمونانه‌ی که‌ ناویان هاتووه‌ مشتێکه‌ له‌ خه‌روارێک ، لیشتێکی درێژ له‌ ته‌ک مافیاکانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ریزیان به‌ستووه‌ ، زوو یا ده‌رنگ ئه‌و لیسته‌ ده‌که‌وێته‌ به‌ر شاڵاوی تونسییه‌کانی کوردستان..مه‌سعود و لیسته‌دوورودرێژه‌که‌ی له‌ تێوه‌گلاوان ده‌بێ بپرسن: چاره‌نووسی دیکتاتۆر و تاڵانچی و مافیاکان له‌ نموونه‌ی سه‌ددام و بنعه‌لی و ئه‌وانی دیکه‌ بۆ کوێ ئۆگریانکرد..پرسیارێکه‌ دڵنیام مه‌سعود سه‌دجار رۆژانه‌ له‌خۆی ده‌کات..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە