کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیارە فازیل میرانیش بەهارەكەى پێ خۆشە

Sunday, 12/04/2009, 12:00


فازیل میرانى سكرتێرە داوێن پیس و دزەكەى مەكتەبى سیاسى پارتى بەوە قەڵس بوە كە خەڵكانێك پەیدا بوون بەم دەسەڵاتە مافیا و گەندەڵەى كوردستان ئەڵێن گەندەڵ , دیاریشە بەم قسەیە زۆر قەڵس و بێ تاقەتە چونكە ئەڵێ ((خه‌ڵكانێك ئێستا بونه‌ته‌ ئۆپۆزسیۆن و ئێمه‌ به‌ گه‌نده‌ڵ ده‌زانن))و هەڕەشەى ئەوەش ئەكات كە فایلى ئەو كەسانەیان لایە و ئەگەر واز نەهێنن ئەوا فایلەكانیان ئەخاتە ڕوو , سەیرى ئەم فازیلە داوێن پیسە بكەن چۆن بە ووشەیەك قەڵسە كە دەمێكە خۆى و حیزبەكەى و ئاغاكانى تیا نقوم بوون , پێتان سەیر نەبێت كەسێك سكرتێرى حیزبێك بێت لە سەرەتاى دامەزراندنیەوە قوتابخانەیەك بوە بۆ پێگەیاندنى لەشكرێك خیانەتكارو دزو گەندەڵ و ئێستاش لانكەیەك بێت بۆ كۆكردنەوەى هەموو ئەو خائینانەى كوردیان كوشتوە و ئەنفالیان كردوە , جەنابى فازیل تۆ ئەوەت قبوڵ كرد كە بەبەر چاوى تۆوە سەرۆكە كورد فرۆشەكەت سوارى دەبابەى بەعس بوو ئیتر بۆ گەندەڵیت پێ ناخۆشە , سەیرە بە وێنەى ئەرشەد و ئوسامە قەڵس دەبێت بەڵام بەو لەشكرەى بەعس قەڵس نەبوو كە لەسەر بانگێشتنى بارزانى خائین دێنە هەولێر ,نازانم و نەمبیستوە كەس بوختانى بۆ ئێوە كردبێت ئەوەى پێتان ئەڵێن لەوانەیە كەمیش بێت بۆ ئێوە چونكە ئێوە گەندەڵ , دز و داوێن پیس , خیانەتكار , ووڵات فرۆش , كەوا سورى بەر لەشكرەكانى عێراق و توركیا و ئێرانن هەموو ئەوانەش ئێوە خۆتان كردوتانە , كەسێك نیە بوختانى بۆ كردبن , ئەگەر ئێوە خۆتان گەندەڵ نەبن كەس ناوێرێ پێتان بڵێت گەندەڵ , مریشك خۆى خۆڵ نەكات بە سەرى خۆیدا كەس خۆڵ ناكات بە سەریدا , ئەگەر ئێوە خیانەتى 31ى ئابتان نەكردبێت كەس پێتان ناڵێ خائینن , گەر ئێوە كەوا سورى بەر لەشكرى توركیا نەبن كەس پێتان ناڵێت جەنابتان خائینن , ئەگەر مەسعود و نێچیر نەڵێن 3000 تا 3500 جاشى پارتیمان بۆ تورك بە كوشت داوە كەس ئەتوانێ پێتان بڵێت پارتى و بنەماڵە مقاشى دەستى هەموو داگیر كەرانى كوردستانن , پێم سەیرە فازیل مانەوەى لەگەڵ ئەو حیزب و بنەماڵە خائینە پێ ناخۆش نیە و قەڵس نابێت بەڵام بەوە قەڵس ئەبێت پێى بڵێن گەندەڵ , مادام تۆ ئەو مانەوەیەت پێ خۆشە ئەبێت ئەوەشت پێ خۆش بێت لەوە سوكترت پێ بڵێن , بەلاى منەوە هەق نیە ئەو ووشەیە بۆ ئێوە بەكار بهێنن چونكە ئێوە لەوەش سوكترن و هەقە كام ووشەیەش سوكە پێتان بڵًێن, ئێوە ئەزانن چیتان بە سەر ئەو میللەتە هێناوە , هەموو یەكێك لە ئێوە كە هاتنەوە خاوەنى هیچ نەبوون كەچى ئێستا بە هۆى دزیەوە بونەتە خاوەنى ملیونەها دۆلار , ئەمە بەچى , ئەگەر دزى و خیانەت نەبێت ئەمە بەچى ؟ توسەرى مەتنى باوكت تۆ مادام سەرۆكایەتى مەسعودت قبوڵ كردوە ئەبێت لە گەندەڵى سوكتریشت قبوڵ بێت پێت بڵێن , تۆ مادام قبوڵتە مەسعود تەحسین شاوەیس بكات بە كوڕى بنەماڵە , چ قەیدى هەیە ئەوەش قبوڵ بكە پێت بڵێن گەندەڵ , ئەوەى كە پێشتان ئەڵێ گەندەڵ ئەوە ڕەحمتان پێ دەكات چونكە ئێوە لەوە سوكترن , من دەڵێم ئەوەى لە دوایى خیانەتى 31ى ئاب لەگەڵ پارتى و بنەماڵەى بارزانى مایەوە و ئەو خیانەتەى قبوڵ كرد كام ووشەیە سوكە پێیان بڵێن كەمە , دیارە بەهارەكەى خۆشەو لەوەڕەكەى خراپ نیە بۆیە وا تۆو مەلا بەختیار دەستتان كردوە بە زەڕٍە زەڕ ,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە