کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


230 پێشمه‌رگه‌ وازیان له‌ له‌شكره‌كانی پارتی هێناوه‌

Tuesday, 26/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3سلیمانی
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نووسینگه‌ی ده‌زگای ئه‌یلولی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندووین، كه‌به‌هۆی ناعه‌داله‌تی و دزیی و گه‌نده‌ڵی و كوتله‌بازی و خزم خزمێنه‌ی ناو له‌شكری پارتی به‌تایبه‌تی فه‌ریق شیروان عه‌بدوڵره‌حمان یاریده‌ده‌ری مه‌سعود بارزانی له‌(فه‌له‌ك)، زیاتر له‌230 پێشمه‌رگه‌ی گولانی وازیان له‌ناو له‌شكری پارتی هێناوه ‌و نیوه‌یان چونه‌ته ‌ناو ریزه‌كانی یه‌كیتی له ‌هه‌ورامان و هه‌له‌بجه ‌و گه‌رمیان له‌ناویاندا دوو كارگیری لقه‌گه‌رمیان ناویان له‌ناو ئه‌و وازهینه‌ره‌كاندایه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه ‌قادر قادریش هه‌مان رای هه‌یه‌ و ‌له‌سه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تی فه‌ریق شیروان كه ‌ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌تی به‌پیاوه‌كانی به‌عس و جاش و مه‌فره‌زه‌خاسه‌كانی و ره‌فیق حزبیه‌كانی ڕژێمی كردووه ‌نیو ئه‌وه‌نده‌ بۆ تیكۆشه‌ره‌كانی نه‌كردووه‌.
ئه‌و 230 پێشمه‌رگه‌یه ‌بۆ جاری دووه‌م ‌نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایان بۆ مه‌سعود بارزانی به‌رزكردۆته‌وه ‌به‌لام گومانیان هه‌یه‌ كه ‌نامه‌كه‌ ده‌ست بارزانی كه‌وتبیت به‌هۆی ده‌سته‌ و دائریه ‌گه‌نده‌له‌كه‌ی بارزانییه‌وه ‌به‌تایبه‌تی لیوا عوزێر بارزانی و محمه‌د ئه‌مین بارزانی و چه‌ند بارزانییه‌كی دیكه‌ كه ‌فه‌ریق شیروان به‌ به‌خشینی سه‌یاره‌ و خۆراكی زۆر و ماوه‌دان به ‌پیشمه‌رگه‌ی بندیوار و میزانیه‌ی به‌لیشاو هه‌موویان ئیخفال كردووه ‌و تا ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ژن و كور و كچه‌كانی ئه‌و به‌رپرسانه‌شی كردۆته ‌ئه‌فسه‌ری بندیوار له‌وانه‌ كوڕه‌كه‌ی محمه‌د ئه‌مین بارزانی دووجاریش سه‌یاره‌ی وه‌رگرتووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیه‌كانی فه‌ریق شیروان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌له ‌زاری حه‌مه‌ تاڵی خاله‌ عه‌لییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه ‌له‌سه‌دا 70 جاشه‌كانی سنوری باخچه ‌و عه‌ربه‌ت و بناری قه‌ره‌داغ به ‌ئیمزای فه‌ریق شیروان به ‌پله‌ی نه‌قیب بۆ سه‌ره‌وه‌، خانه‌نشینكراون و پێشمه‌رگه‌كانی شۆرشه‌كانی ئه‌یلول و گولانیش به‌نائیب زابت و موئه‌هه‌ل خانه‌نشینكراون.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌تاپۆی سلیمانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه ‌فه‌ریق شیروان له‌ سلیمانی 4 خانووی به‌ناوی شلێری هاوسه‌ری و دوو كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌و هه‌ردووكیشیان كه ‌قوتابین به‌ پله‌ی ئه‌فسه‌ر مووچه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه‌ و شلێری هاوسه‌ریشی جگه ‌له‌وه‌ به‌ ناونیشان به‌ریوه‌به‌ری بانكه ‌مووچه‌ی بندیواری نه‌قیبی بۆ براوه‌ته‌وه‌، له‌ سیتكه‌ و باخچه ‌و شه‌قلاوه ‌و سه‌لاحه‌دین خۆشترین مه‌زره‌عه‌ی دروست كردووه‌، له‌گه‌ل ده‌یان خانوو پارچه‌زه‌وی و كۆمپیانیای له‌ هه‌ولیر و دهۆك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە