کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه سعودی مه لا موسته فا له ژێر چه‌پۆکی قاسم ئاغادا کرۆژی ناسراو به قاسماغای کۆیه دایه

Saturday, 01/01/2011, 12:00


رۆژی ٢٢ ی ئه یلولی ساڵی ١٩٩٦ مه سعود بارزانی به ناو شاری سوله یمانی ده سوڕایه وه و ه به دڵخۆشیه وه به رهه می تۆپ و تانک و زڕیپۆشه کانی به عسی به سه ر ده کرده وه، له ناکاو هێزی یه کیه تی هێرشی هێنا، مه سعود ڕێی لێگیرا و نه یتوانی به ڕێگای دوکان بچێته وه ئامێزی به عسه ئه سیاده کانی، ئاشکراشه بۆ هه موو کوردێک که مه سعودی مه لا هیچ ئه زمونێکی شه ڕ و ته قه کردنی نیه و ته نانه ت له لایه ن که سوکاریشیه وه به زه لامێکی زۆر بێغیره ت و ترسنۆک له قه له م ده درێ ـ

فازیل میران که ئه ندازیاری ئه م پیلانه خوێناویه دژ به کورده بوو، که به مه سه له که ده زانێ یه کسه ر په یوه ندی به لێپرسراوی ده ستگای ئیستخباراتی عه سکه ری به شی که رکوک که ناوی تاهیر دلێمی بوو ده کا، ئه ویش سێ دانه سه یاره ی مارکه ی جی ئێم سی به دوا ده نێرێته تاسلوجه به دوای مه سعودـ

ئه م به سه رهاته م ساڵی ٢٠٠٤ خۆم له ده می حه سه ن خۆشناوم بیست، هاتبووه دائیره لامان وه هه وڵی ده دا کوڕێکی دابمه زرێنێ و گله یی زۆری له پارتی و به ره بابی مه لا هه بوو، ، حه سه ن هه ر خۆشی سه ر به ئیستخبارات دوای ڕاپه ڕین ئه ویش ڕایکرد بۆ به غدا، به ینی له گه ڵ قاسه کوێر زۆر خۆش بوو، دواییش له یلای کچی قاسه ی بۆ سه لامی کوڕی خواست، دوی دوو سێ ساڵ سه لام کچه که ی قاسه کوێری ته ڵاق دا و به ینی ئه م دوو کۆنه جاشه تێک چوو، که به عس نه ما حه سه ن له ڕێگه ی سه فینی خاره گه ڕایه وه ناو پارتی، دوایی تووشی شێرپه نجه بوو و ئومێدی به ژیان نه ما و هه موو شتێکی ده درکاندـ

حه سه ن گێڕایه وه که له ناو یه کێ له م سێ دانه جی ئێم سیانه قاسه کوێری تێدا بوو، ئه مری پێکرابوو که مه سعود هه ڵبگرێ و به ناو که رکوک بیگه ڕێنێته وه هه ولێر، له ڕێگا دوای ده ربه ندی بازیان دوو لاند کرۆزه ر و سێ دانه پیکاپ به ره و ڕوویان دێن، مه سعود به جه مه دانی سووره وه له ناو لاندکرۆزه ری دووه م ده بێ له ته پووتۆز ئاڵابوو، قاسه به گاڵته پێکردنه وه بۆ حه سه نی باسکردبوو که مه سعودی سه رۆکی هێزی پێشمه رگه ی پارتی و کوڕی مه لا و سه رۆکی حکومه ت بڕی تێنوویه تی نه ده شکا و به به رده وام ئاوی ده خوارده وه، زۆر په شۆکا بوو وه هه موو به ده نی له ترسان ده له رزی، جه مال کورده ی پیاوی قاسه و یه ک دوانێکی دی لاندکرۆزه ره کان لێده خوڕن و مه سعودیش سوار یه کێ له جی ئێم سیه کان ده که ن و قاسه ش له پێشه وه ی سه یاره که داده نیشێ ـ قاسم مه سعودی به ساغوسه لامه تی به ناو که رکوک ڕه ت کرد وه گه یاندیه وه هه ولێرـ

جا بۆیه قاسه کوێر منه تی به که س نیه وه ک کورد ده ڵێ که ری خۆی به ستۆته وه، تومه ز ئه وه پۆخڵه واتی سه رانی پارتی لای ئه م گه جه رو گوجه رانه یه بۆیه که س ناوێرێ ده ستیان بۆ بباـ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە