سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم: دوو نهێنی گرنگی بۆ کوردستانپۆست درکاند.
Monday, 12/07/2010, 12:00
کوردستانپۆست وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ به تایبه‌تی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له ژێر په‌رده و به زه‌حمه‌ت ده‌گاته میدیاکانی ئه‌هلی ،گاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و شه‌قام داناوه ،هه‌ربۆیه هه‌وڵه‌کانی زیاتر چڕ کردۆته‌وه بۆ به‌ده‌ستخستنی هه‌واڵ، ئه‌و هه‌واڵانه که په‌یوه‌ندی به ژیان و ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه .. سه‌رچاوه‌کانمان به خۆڕایی و خۆبه‌خشانه هاتونه‌ته مه‌یدان..کوردستانپۆست له‌مدواییانه‌دا توانی سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له نێو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ستبخات وه‌ک یه‌که‌مین به‌رهه‌م بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌مان ، سه‌رچاوه‌که دوو هه‌واڵی گرنگی پێداین:
هه‌واڵی یه‌که‌م :له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود له ده‌ره‌وه که تییدا له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا کۆمه‌ڵێ ئیتفاقی جاشایه‌تی و په‌یمانی وه‌لائی بۆیان ئیمزاکرد ، دوو بارهه‌ڵگری زۆر گه‌وره له تورکیاوه که‌لوپه‌ل و ئامێری ئه‌لیکترۆنی GPS و سه‌ته‌لایت بۆ چاودێریکردن وپلان له رێگای سه‌لاحه‌دینه‌وه به‌ره‌و چیاکانی کوردستان گوزراونه‌ته‌وه ، سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به چیای کۆڕه‌ک کرد که ده‌روانێته سه‌ر ناوچه‌ی خه‌لیفان و سۆران. سه‌رچاوه‌که وتی: من له کاری ته‌کنیکی شاره‌زاییم نییه به‌ڵام دڵنیام که ئه‌و ئامێرانه له رێگای سه‌ته‌لایته‌وه بۆ مه‌به‌ستی چاودێریکردنی گریلاکانه له قه‌ندیل . سه‌رچاوه‌که به‌دوریشی نه‌زانی بۆ چاودێریکردنی ئێرانیش بێت.
ده‌بێ بووترێت ئۆتۆمۆبێلی بچووکی تایبه‌تی تورکی(ژماره‌کانیان هی تورکیان) بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ر له هه‌ولێر و ده‌ڤه‌ری سۆران به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه.
ده‌ڤه‌ری زه‌ردی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، ده‌ڤه‌رێکی داگیرکراوه له لایه‌ن تورکیاوه ، ده‌یان مۆڵگه‌ی سه‌ربازی و ماڵی میت و مۆڵگه‌ی جاسوسی و کۆمپانیای وه‌همی تێدایه ، ئه‌م داگیرکردنه به ته‌واوی به ته‌نسیق له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعوده. سه‌رچاوه‌که به‌وه‌نده نه‌وه‌ستا ده‌رهه‌ق به‌م بابه‌ته به‌ڵکو وتی: مه‌سعود داوای گره‌نتی مانه‌وه‌ی له" ده‌سه‌ڵات"ی له تورکیا کردووه به‌رامبه‌ر به تورکیاکردنی ده‌ڤه‌ری زه‌ردی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان.
لێره‌دا ئێمه، رۆشه‌نبیران و ته‌کنیکاران و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان هانده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر زانیارییه‌ک یا هه‌ر هه‌واڵێک ده‌رهه‌ق به جموجۆڵی ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا به هه‌ماهه‌نگ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی جاش و تیرۆریستی مه‌سعود ده‌زانن با ئاگادارمان بکه‌نه‌وه، بۆ دورستکردنی رایه‌کی گشتی و سازدانی به‌رخۆدان له دژی ئه‌و داگیرکارییه.
هه‌واڵی دووه‌م: سه‌رچاوه‌که هه‌واڵی دووه‌می زۆر به‌کورتی پێڕاگه‌یاندین ووتی:مه‌سعود له کابینه‌ی حکومه‌تی دکتۆر به‌رهه‌م ، وه‌زیره‌کانی له ژێر راسپارده‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێران داناوه ، له‌سه‌ر بناخه‌ی فایلداری بۆ هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت دانراون ، سه‌رچاوه‌که به‌ڵینی پێداین که ناوی چه‌ند وه‌زیرێکمان بۆ ئاشکرا ده‌کات که سه‌ر به ده‌زگا جاسوسییه‌کانی هه‌ریه‌ک له ئیتلاعات و میتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست