بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کوژن سه‌رکردایه‌تیی پارتی‌یش له گوێی گادا خه‌وتوون
Friday, 14/05/2010, 12:00
سه‌رانی بنه‌ماڵه و سه‌رکردایه‌تییه خه‌ساوه‌کی پارتیی، کاتێک ده‌که‌ونه به‌ر مه‌نگه‌نه‌ی پێنوسیی ڕۆشنبیران و که‌سانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، له جیاتیی ڕاڤه‌کردنێکی
واقعبینانه بۆ رووداو و پێشهاته‌کان، زیاتر هه‌وڵده‌ده‌ن به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی چه‌واشه‌کارانه و هه‌ر وه‌کوو چۆن له ڕابردوودا و له سه‌رده‌می شاخ و شه‌ڕیی
براکوژیی و 31 ئابدا ده‌یانکرد، ئاواش به هه‌مان شێوه دووباره ده‌یانه‌وێ بیری کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌و لاڕێ ببه‌ن و خۆیان وه‌کوو شه‌ریفی شام، لێی ده‌ربچن.
ئه‌م سه‌رکردایه‌تییه په‌ککه‌وتووه‌ی پارتیی له به‌یاننامه‌یه‌کدا، که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی نابه‌رپرسیارانه و به نیه‌تێکی ره‌شتر له تیرورکردنی رۆژنامه‌وانی جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت عوسمان،
که هه‌ر خۆیان به‌رپرسیارن له تیرۆرکردنی و ئه‌و هه‌مووه نادادپه‌روه‌ریه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا هاتووه، نووسراوه و بێجگه له‌وه‌ی رووی ڕه‌شی خۆیان باشتر ده‌رده‌خه‌ن، شتێکتر نییه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی پارتی له جیاتی ئه‌وه‌ی باس له به‌دواداچوونی ئه‌و تیرۆره گووماناوییه بکات، زیاتر وا پیشانده‌دات، که خه‌ریکی یارییه‌کن، که بێجگه له ماڵوێرانی
و بۆنی شه‌ڕی براکووژی، هیچ قازانچێکی دیکه‌ی بۆ کورد نییه و به پێجه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یاندا باسی ده‌که‌ن، که گوایه رۆشنبیرانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه و ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به فیتی دووژمن خه‌ریکی ئاژاوه نانه‌وه‌ن، سه‌رکردایه‌تی پارتی خۆیان خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی مه‌رامه گڵاوه‌کانی دووژمنانی کووردن.
سه‌رکردایه‌تی پارتیی ئه‌وه‌نده خه‌ریکی لستنه‌وه و سپییکردنه‌وه‌ی روویی ره‌شی بنه‌ماڵه و سه‌رۆکه‌که‌یانن، ته‌نانه‌ت له‌بیریان چوه‌ته‌وه که له رووی یاساییه‌وه دوای رووداوی
تیرۆرکردنه‌که‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان بکه‌ون و بکوژه‌کانی بده‌نه دادگا.
سه‌رکردایه‌تیک که سه‌رۆکه‌که‌یان بۆ ده‌ستنوێژگرتن ده‌چێ بۆ سه‌ر ئاو و هه‌موویان ڕاده‌کانه ته‌نیشتیه‌وه و ده‌ست نوێژ ده‌گرن و له پشتیه‌وه نوێژده‌که‌ن، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌ندێکیان شه‌وی قاپێک ویسکی ده‌خواته‌وه، ده‌بێ خاوه‌نی چ که‌سایه‌تیک بن،(بۆ زانیاری خوێنه‌ران بێچگه له فڕانسۆ هه‌ریری، که مه‌سیحیی بوو، هیچ کام له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی ئێستا و جارانی پارتی، که مه‌سعوود نوێژ ده‌کات نا‌وێرن نه‌چنه پشتییه‌وه و نوێژنه‌که‌ن).
له‌به‌ر ئه‌وه نه‌ک هه‌موو ژنانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له زیندانی کلتوورێکی کۆن و خێڵه‌کی بنه‌ماڵه‌که‌یاندان، به‌ڵکوو هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتیش له زیندانێکدان، که کلیله‌که‌ی له گیرفانی خۆیاندایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست