سەیرو سەمەرەکانی ئەم دەڤەرە!
Thursday, 13/02/2014, 12:00
1799 بینراوە
سەرەتا:
پێش گەڕانەوەم بۆ کوردستان هەمیشە لەکاتی ڕەخنەو نوسینەکانم ئەوەم ڕوو بە ڕوو دەکرایەوە کە من لە ئەوروپام و جێگام گەرمە بۆیە ئەم قسە زلانە دەکەم.. دەنا گەر بێێمەوە ناوێرم لێرە هیچ بڵێیم...بەهەرحاڵ گەڕامەوە زیدی باب و باپیران و نیشتیمانی خۆم...ئەو نیشتیمانەی هەموو ڕۆژێک هەتک دەکرێت لەلایەن دەسەڵاتە وە کە خۆی ناو ناوە دەسەڵاتی کوردی.
ئەم دەسەڵاتە گەر دەسەڵاتی کوردی بایە..خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی دەکرد..ئەم دەسەڵاتە گەر نیشتیمانی بوایە دۆزی کوردی بەخزمەت کورد یەکلایی دەکردەوە...
بۆیە لێرەوە پێیان دەڵێم:
لەهیچ بوارێک لە بوارەکاند..ناتوانن بێنە بەردەمم موزایەدە بکەن بەسەرمەوە!!
ئەوان قەرزداری ئەو نیشتمانەن کەمن و هەزارەهای وەک من بۆی تێکۆشاوین ئێستاش بۆی تێ دەکوشین بۆ بن بڕ کرنی ناحەقی و ناعەدالەتی...پێم خۆشە تەنیا شتێکیش بیر بنەماڵە بارزانی و کۆیلەو مەسینە هەڵگرەکانی بێنمەوە،،کاتێک من پێشمەرگە بووم لە هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو..ئەوان خەریکی جاشێیەتی و پێش لەشکری سوپای پاسداری ئێران دەکەوتن...
کاتیك من و هاوڕێکانم لەهەولێرو دەوربەری بەعسمان ڕاونا،، ئەوان هیشتا لەو دیوو سنورەوە باوشکیان دەداو..خودی مەسعود بارزانی کە بەناو سەرۆکی بەرەی کوردستانی بوو ئەوسا .. لەگەڵ موستەشارێک و ئەنفالچیەک بەسەیارە لە سنوری حاجی هۆمەرانەوە دوای ڕزگار کردنی هەولێر داخلی کورستان بوون...
یەکەم :
قوتابخانەیەکی بن دیوار
بن دیوار، سێبەر، چل بە چلە، نیو بە نیو..هەموو ئەمانە بوونیان هەبووە..لەسەردەمی بەعس و جاشایەتیدا جاشەکان لەگەڵ موستەشتەشارەکان یان خۆ بەخۆ ڕیک دەکەوتن... چل دینار لە موچەکەیان یان هەموو مووچەکەیان دەدا بە کەسێکی تر و دەوامەکەیان بۆ دەکردن..
دوای بەعسیش ئەم کلتۆرە درێژەی هەبوو،، زوربەی بەرپرس و ئەندام پەرلەمان و وەزیرو مەزیر...چەند پاسەوان و شوفێر دادەمەزرێن کەهەر هەموویان برا، خوشک، کوڕ ،کچ ، خزمی خۆیانن و موووچەکانیان وەردەگرن...ڕەنگە هەموو ئەوانە ئاسایی بن...
بەڵام بوونی قوتابخانەیەکی (٢٠) مامۆستایی چەند فەڕاشیک بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵیک مووچە لە پەروەردە وەر بگرن، بەبێ ئەوەی ئەم قوتابخانەیە هیچ بوونێکی لەسەر ئەرزی واقیع هەبێت..من لەبەر ئەوەی لە بەکار هێنانی حاسیبە زۆر شارەزا نیم...ئێوە خۆتان حیسابی بکەن، بزانن چەن پارە لە بودجەی وەزارەتی پەروردەو سامانی گشتی چۆتە گیرفانی چەند کەسێک دوای ساڵیک کاتێک ئەم قوتابخانە فەزاییە ئاشکرا دەبێت کەلەسەر زەوی نیە...
لێکۆڵینەوە دەست پێ دەکات تەنیا موحاسیبێک و مودەقیقێک لێپیچینەوەو لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێ.. مودیری وەهمی و مامۆستای وەهمی و فەراشی وەهمی، ئێستاشی لەگەڵدا بێت! هەر بە نهێنی دەمێننەوە.
خەریکی نووسینەوەی ئەم چەند دێرە بووم.. برادەرێک ووتی منیش چیرۆکێکی هاو شێوەم لایە قوتابخانەیەک تەنیا دوو مامۆستای هەبووە بەڵام ١٧ فەراشی بن دیواریان تەعین کردووە! ئەمەش حاڵی پەرورەردە لەم دەڤەرەی ئێمە.
دووەم پارتی و کڕینی کارتی ئەلکترۆنی..
پارتی و کارتی ئەلکترۆنی...
ئەمڕۆ چەند کەسێک...ئەم زانیاریانەیان پشت ڕاست کردەوە..
پارتی کەوتۆتە خۆی بۆ کڕینی کارتی دەنگدان لە هاوڵاتیان ...پاشان لەناو بردنیان بۆ ئەوەی هیچ نەبێت لایەنەکانی تر دەنگی کەمتر بهێنن.. نرخی هەر کارتێک لەشاری سلێمانی ٥٠٠ دۆلارەو لە کەرکوکیش تەنیا ٣٠٠ دۆلار.... نازانین ئاخۆ نرخی کارتە ئەکترۆنیەکان لە هەولێر چۆنە،، ڕەنگە نرخیان بەرزتر بێت بەپێی ئەوەی پایتەختەو..دوبەی ئاسایە!