کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كورد و داعش

Thursday, 12/06/2014, 12:00

1652 بینراوە






لە دوای دەس بەسەرداگرتنی شاری موسڵ لە لایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە، تەواوی میدیای باشوری كوردستان سەرقاڵە بە هەواڵەكانی جموجۆڵی ئەوگروپەوە، ئەوەی جێی سەرنجە ناوی داعش لە بەشێكی زۆر لەو میدیا ودەزگا ڕاگەیاندنانەوە وەك خۆی باس دەكرێت، واتا بەو ناوەی كە خودی ئەو گروپە تیپرۆریستە ناوی خۆیان دەهێنن، ئەوە لە كاتێدایە لە ڕابردوودا و ئێستاشی پێوە كە باسی هێزێكی شۆڕشگێڕی وەك خەباتكارەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكرێت بە چەكدار ناویان دەبەن، هەروەك چۆن هێزی پێشمەرگەش چەندین جار بە میلیشیا پێناسەكراوە ، ئاشكرایە ناوی چەكدار بۆ هێزێكی شۆڕشگێڕ نەگونجاوەو جۆرێكە لە ناشیرن كردن وبەكەم سەیركردن، سەبارت بە ڕۆژئاوای كوردستانیش جگە لەوپێناسەیە باشتر لە هێزە تێكۆشەرەكانی تر باسی نەكراوە، هاوكات سەدان جار لە تیڤیە كانە وتویانە لە ڕۆژئاوای كوردستان شتێك بەناوی شۆڕش بونی نیە، ئەوەی جێی پرسیارە ئایا لەبەرچی ڕاستیەكان لەبەرچاو ناگیرێت و چەواشەدەكرێت ؟ چەتەكانی گروپی تیرۆرستی داعش دوساڵە هێرشی سەرگەلی كورد دەكەن لە ڕۆژئاوای كوردستان و گەورەترین شكستیان خواردووە بەدەستی كچ و كوڕە تێكۆشەرەكانی كورد ، بەڵام كەس گرنگی پێنەداوە و نەیكردووە بەڕۆژەڤ بۆ ئەوەی گەل ڕاستیەكان وەك خۆی ببینێت؟ تەنانەت خۆڕاگریەكان و قوربانیەكانی گەلی كوردیش باسی لێوەناكرا وەك پێویست، كەچی ئێستا جگەلە كەناڵە تیڤیەكان فەیسبوك كراوە بە داعش بووك هەڵبەتە بۆ دەرخستنی ڕوی دزێویان نا، بەڵكو بۆ كارو كردەوە تونڕەویەكان و پێشڕەویەكانیان، ئەوەی گرنگە لە ئەمڕۆ بەدواوە پێویستە ئیتر ئەوڕاستیە چەواشەنەكرێت و وەك خۆی پێشانی خەڵك بدرێت، ئەو دڕندانەی سوپایەكی زەبەلاحی 60 بۆ 70 هەزار كەسی ئێراقیان لە موسڵ بە چەند كاتژمێرێ توشی سەرلێشێوان و شكست كرد ، دوساڵە نەیان توانیوە شارۆچكەی سەریكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان داگیربكەن، ئایا ئەوە شانازی نییە بۆ تەواوی گەلی كورد گرۆپێكی بەو شێوەیە دڕندە بەهاوكاری تەواوی دوژمنانی كورد و كوردستان لە بەرامبەر كچ و كوڕە گیان لە سەردەستەكانی رۆژئاوا سەدان شكستیان خواردووە، گەلی ڕۆژئاوای كوردستان و هێزە پارێزەرەكەی بەشەو و ڕۆژ بە برسێتی و لە ژێر ئابڵوقەدانێكی بێ ویژدانانەدا لە بەرامبەر ئەو هێزە دڕندەیە بەرخۆدانیان كردووە كە خۆیان بە چەتەكانی داعش ناویان دەبەن ، باشە لە ئێستا بەدواوە دەبێ چی بوترێ چونكە هێشتا چەتەكان بەرۆكی ڕۆژئاویان بەرنەداوە، هەرچەندە باشوری كوردستان پارێزراوە و هێزی پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریدان، بەڵام یەكینەكانی پاراستنی گەل ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پاراستنی باشوری كوردستان شان بە شانی هێزی پێشمەرگە بە كردەوە سەلماندیان هاوكاری پێشمەرگەبون، دڵنیان ئەم مەترسیە بۆ سەر باشوری كوردستان كەف و كوڵێكی تیرۆریستانەو كۆتایی دێت و تاسەرنیە بەڵام ڕۆژئاوای كوردستان دیارنیە تاكەی سەقامگیری و ئارامی تەواو بە خۆوە دەبینێ، نازانرێ تاكەی چەتەكانی داعش بەرئەدرێتەگیانی گەلی كورد لە ڕۆژئاوای وڵات ، تۆبڵێی هەڵوێستی ئەوهێزانە بگۆڕێت كە پێیان وایە لە ڕۆژئاوا شۆڕش نییە؟ ـ

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)