کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاجی ئاغا و حاجی ئەمریکا

Wednesday, 10/09/2014, 12:00


‌لەناوەڕاستی هەشتاکاندا ئەو کاتە لە ترسی بەعس ڕامکردبوو لە گوندێکی دەشتی مەرگە ماوەیەک لای ماڵەخزمان خۆم شاردبۆوە تا ئەوکاتەش جاش و چەکداری بۆ حکومەت برەوی نەستاندبوو، خەڵکی پێی شەرم بوو ببنە جاش و چەکداری بەعس.
بە دوری نیو سەعات لەو گوندەی من لێی بووم لە گوندێکی تر پیاوێک بەناوی حاجی ئاغاوە تازە فەوجی جاشی خەفیفەی وەرگرتبوو.
‌حاجی ئاغا هەوڵی زۆری ئەدا دانیشتوانى دێهاتەکانی دەوروبەری بکاتە چەکدار لای خۆی، بەڵام خەڵک خۆیان ئەپاراست و نەدەچونە ژێرهەژمون و داخوازی و ويستى حاجی ئاغاوە.
‌حاجی ئاغا زۆر زیرەکانە کاری ئەکرد لەسەر گەورەکردنی کێشە و گرفتەکانی ناوئاوایی و شەوانیش ناوبەناو چەکداری خوى ئەنارد، هەر جارەى تەقەی لە ماڵێکیان ئەكرد بە کورتی حاجی ئاغا فیتنەچیەکی زیرەک و بەتوانا و لێهاتو بوو توانی ڕق و کینەیەکی یەجگار زۆر دروست بکات و تەواوی تیرە و تەیافەکانی ئاوایی لەیەکتری بکاتە دوژمن و بەناچاریش هەمویان لای مامە حاجی ئاغا بوونە چەکدارم ئەگەرچی دەستی حاجی ئاغا ڕون و بە دیار کەوتبوو بۆ خەڵک، بەڵام لە ڕق و بوغزی یەکتری پيلانەکانی حاجی ئاغایان بۆ گرنگ نەبوو.
‌ئەمریکاش لەساڵی دوو هەزار و سێ بۆ پلان و بەرنامەی ستراتیجی سەدساڵەی خۆی بەناوی ڕزگاری عێراقیەکان لە بەسڕاوە هاتە ناوەوە، ئەوە بوو جگە لەئێمەی کورد هەموو کۆمەلگای نێو دەولەتیی و عەرەبەکانی عێراقیش پێیان ئەوت داگیرکەر تەنها ئێمەی کورد بە گوڵباران پێشوازیمان لێکرد.
‌ ئەوەندەی نەبرد سەربازانی ئەمریکا کەوتنە بەرهێرش و کوشتنی هەم شیعە و هەم سونە سەرئەنجام ئەمریکا زانی چۆن هاتە عێراقەوە، بەڵام نەی ئەزانی چۆن ڕابکات و لێی و دەربچێت ئەوە بوو بە سەر و دڵی شکاوەوە جێیهێشت و پلان وبەرنامەی سەدساڵەشى پەک خرا . ئەمریکیەکان هێندە دڵیان هێشابوو لەسەر نەخشەش چاویان بەرايی نەئەدا سەیری عێراق بکەن.
‌بۆیە ئەمریکا بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە عێراق و ستراتیجی سەدساڵە ى بێنيتە دی تەنها ڕێگا ئەبوایە سیاسەتەکەی حاجی ئاغا پەیڕەو بکات لە ڕێگای دۆست و هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەدا هەم کێشەی تایفی و هەم کێشەی نەتەوەیی بجوڵێنێ و باشيشى جوڵاند،
‌تا ئێستا پلانەکەی باش ڕۆیشتوتە پيشەوە. ئەو کە لەبەغا و بەسڕاوە به پاڵ دەریان کرد ئێستا لە کوردستانی ئازیزەوە بەهۆى خوێن و فرمێسکی مناڵانی ئێزیدییەوه بۆتەوە خاوەن ماڵ و فریادڕەس
‌سونەی دوژمنی باوه كوشتەى دوێنی ئەمریکاش بە هەردوو دەست قوڕئەخۆن و زۆریش ممنونن وەک ئێمە ببنە مەقاش و نۆکەر و گوێڕایەڵ و دەست لەسەر سنگی بێداخوازی بۆ ئەمريكا
‌هێشتا فلیمەکە زۆری ماوە تەواو بێت، چونکە پنتاگۆن ئەڵێ سێ ساڵمان ئەوێت بۆ شەڕی داعش و باسی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داعشیشمان بۆ ئەکات و عێراقیش پێنجەمین دەوڵەتی نەوتی دنیایە و نۆهەمین وڵاتی سەرچاوە سروشتیەکانيشه بەپێی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان.
‌پێدەچێت دوای تەسلیم بوونی سونەش وەک ئێمەی کورد ئەوسا گورگە داعشە دابەستەكانيشى بباته سوریا و شەڕی شیعە و ئێران و بلۆکی ڕوسیاش بەئێمەی کورد و سونە بکات و ئەبێت خوێن و خەرجی شەڕەکەش هەر خۆمان بیدەين و مەمنونيشى بين.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە