که‌مال جه‌مال موختار بۆ گۆڤاری (رێگا): دوای سه‌ددام سه‌رۆکه‌کانی کورد جێگه‌یان گرته‌وه.
Wednesday, 07/07/2010, 12:00
گۆڤاری رێگا که له کوردستان ده‌رده‌چێت، دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ (که‌مال جه‌مال موختار) به‌رپرسی کوردستانپۆست کردووه، که له ژماره 28 ی ئه‌و گۆڤاره‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ته‌واویی دیمانه‌که:
------------------
رێگا: كاتى دامەزراندنى كوردستانپۆست هاوكاتە لەگەڵ هاتنەدەرەوەى قادرى حاجى على لە (ى ن ك) و قوڵبونەوەى كێشەكانى نەوشیروان مستەفا لەگەڵ سەرانى (ى ن ك) ئایا ئەو دوو هاوكێشەیە جێگەى گومان نییە؟ دەكرێت لەسەر ئەمە هەڵوێستهیهکتان هەبێت؟
كەمال جەمال موختار: من یه‌کێک بووم له ئه‌ندامانی پڕۆژه‌ی "کۆنتراکت" که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1997. ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتی بوو له گۆڤارێک به ناوی (کۆنتراکت)، هه‌روه‌ها رێکخراوێکیش له سوید به‌و ناوه‌وه تۆمار کرا، دوایی گۆڤاره‌که وه‌ستا، ساڵی 2002 بوو به سایت. ئه‌میش پاش ماوه‌یه‌ک وه‌ستا. من له ساڵی (1999) له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێکی تر، که ئه‌ندامی کۆنتراکت نه‌بوون، سایتێکمان کرده‌وه به ناونیشانی (کوردستانی ئه‌مڕۆ) له 1/5/2001 ناوه‌که‌یمان گۆڕی بۆ کوردستانپۆست. ئه‌و کاتانه‌ی ئێمه به‌ره‌نگاریی سیاسه‌تی چه‌وتی پارته‌کان و فهسادییان ده‌بووینه‌وه (نه‌وشیروان مسته‌فا) و (قادری حاجی عه‌لی) له‌و ده‌سته‌ڵاته‌دا بوون، که ئیمه په‌نجه‌مان بۆ راده‌کێشان. خودی کاک نه‌وشیروان له له‌نده‌نه‌وه رۆیشته‌وه بۆ سلێمانی وتارێکی دژی ده‌نگه ناڕازییه‌کان نووسی، که زۆر جێگای ره‌خنه بوو. ئه‌م راستییانه ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌م چالاکییانه‌ی ئێمه مێژووییه‌کی دیکه‌یان هه‌یه، هیچ په‌یوه‌ندیی به هاتنەدەرەوەى قادرى حاجى على لە (ى. ن. ك) و قوڵبونەوەى كێشەكانى نەوشیروان مستەفا لەگەڵ سەرانى (ى. ن. ك)دا نییه، ئه‌وان به‌شێک بوون له یه‌کێتی و هاتوونه‌ته ده‌رێ. ئه‌و که‌سه‌ی ئاگای له‌م راستییانه نه‌بێت ره‌نگه به خه‌یاڵی خۆی ئه‌و جۆره بۆچوونانه دروست بکات، گوایه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی کاک قادر و دروستبوونی لیستی گۆڕان په‌یوه‌ندییان به دامه‌زراندنی کوردستانپۆسته‌وه هه‌بووبێت، به‌ڵام وه‌کو باسم کرد، کوردستانپۆست پیش ئه‌م رووداوانه دامه‌زراوه.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم: ئه‌و زانیارییه‌ی، له پرسیاره‌که‌دا له سه‌ر ئێمه و له سه‌ر کوردستانپۆست وه‌رتانگرتووه، هه‌ڵه‌ن، نازانم ئێوه له کوێوه ئه‌وه‌تان هێناوه؟ ئێمه له دوور و له نزیک په‌یوه‌ندییمان به هیچ لایه‌ن و که‌سێکه‌وه نییه، بۆ مه‌سه‌له‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی تردا دێمه سه‌ری.
رێگا: پەیامتان چییە؟ باشە هەموو خوێنى شەهیدان و راپەڕین دەبێت بڕوخێ ئەمە لە پاى چى؟ ئێوە لە دوورەوە رەخنە دەگرن و داواى رووخانى حكومەت دەكەن؟
كەمال جەمال موختار: راپه‌ڕین له ئاکامی شه‌ڕی که‌نداودا روویدا، کاتیک که حکومه‌تی سه‌ددام سته‌مێکی گه‌وره‌ی له گه‌لی کورد کرد، ئه‌و حکومه‌ته لاواز بوو، کورد دژی راپه‌ڕی و له کوردستان نه‌ما، به‌ڵام دوای سه‌ددام، سه‌رۆکه‌کانی کورد جێگایان گرته‌وه. کوردستانیان تاڵان کرد، شه‌ڕی ناوخۆیان ده‌ست پێ‌کرد، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ دوژمنی کورددا (ئیستاشی له‌سه‌ر بێت)، رێکن و سووکایه‌تیی به چاره‌نووسمان ده‌که‌ن. من چیت بۆ باس بکه‌م؟ ئێوه له من باشتر ئاگادارن. دژایه‌تیی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته، به‌رده‌وامدانه به راپه‌ڕین، نه‌ک وه‌ستانه دژ به راپه‌ڕین.
شه‌هید بۆ نیشتیمان خۆی به‌خت کردووه. ئه‌وه ئه‌وانن، که خوێنی هه‌زاره‌ها که‌سیان داوه به پاره. ئه‌وه ئه‌وانن وڵاتیان فرۆشتووه، ئه‌وه ئه‌وانن جیاوازیی پێشمه‌رگه و جاشیان نه‌هێشتووه. ئه‌وه ئه‌وانن تاوانبارانی ئه‌نفالیان پاراستوه. ئه‌وه ئه‌وانن هه‌میشه بازرگانییان به خوێنی شه‌هیدانه‌وه کردووه. شه‌هیدان په‌یوه‌ندییان به‌وانه‌وه نییه، ئه‌وه فه‌ساد و خراپه‌یه، که په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڕوخێن فه‌سادیش ده‌ڕوخێت، نه‌ک شه‌هید و راپه‌ڕین. به‌پێچه‌وانه‌وه شه‌هید و راپه‌ڕین له‌وان رزگاریان ده‌بێت.
ئێمه بڕوامان به‌وه نییه، ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بۆ ده‌سته‌ڵاتێکی باش و نیشتیمانیی بگۆڕێت، تا ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه هه‌بن، کورد تیاده‌چێت. بۆیه ئه‌رکێکی نیشتیمانییه، که ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بڕوخێت. به داخه‌وه ئێمه له دووره‌وه، ته‌نها ده‌توانین ئه‌م هه‌وڵه بده‌ین. تکایه ئێوه نزیکمان بکه‌نه‌وه با له نزیکیشه‌وه ئه‌م خه‌باته په‌ره پێبده‌ین.
رێگا: رەخنەى بەڕێزتان بە زمانى چەكوش, یان پیشاندانى وێنەى سەركردەكان بەشێوەى نیمچە روت و زۆر ناشیاو چى مانایەك بە دۆست و دوژمنانى كورد ده‌گه‌یه‌نێت ؟ ئایا جیاوازى ناكەن لە نێوان سەركردەكانى كورد و دوژمنانى كورد؟
كەمال جەمال موختار: ره‌خنه به زمانی چه‌کوش له کاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌دا دامانبه‌زاند که (سایتی سبه‌ی) وه‌کو دروشمێک: "ره‌خنه به زمانی گوڵ" هه‌ڵی گرت. ئه‌و ده‌سته‌ڵاته که‌ی هی ئه‌وه‌یه، به‌زمانی گوڵ ره‌خنه‌ی لێبگیرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رگریکردن نه‌بێت له ده‌سته‌ڵات ئه‌ی چییه؟ وێنه‌ی کاریکاتێر له‌م بواره‌دا له‌ناو کورددا هونه‌رێکی تازه‌یه. سه‌رکرده‌ی پارته‌کان فێری ئه‌وه‌ن به‌شان و باڵیاندا هه‌ڵبدرێت، به پیرۆز و به‌خوا سه‌یر بکرێن. له سوید ده‌موچاوی سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات (ئینگڤار کارڵسۆن) که دوو جاریش بوو به سه‌رۆکوه‌زیران وه‌ک وێنه‌ی بنهپێڵاو ناسێنرا. ئه‌مه ئازادیی و دڵفراوانیی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌رده‌خات. ئه‌و کاریکاتێرانه بۆ وه‌رزشی عه‌قڵه و بوونیان زۆر باشه.
تۆ ده‌ڵێیت ئه‌و وێنانه چ مانایه‌ک به دۆست و دوژمنی کورد ده‌به‌خشن. منیش ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی دۆستی کورده زۆری پێخۆشه، که سه‌رکرده‌ی ئه‌و پارتانه به پیرۆز سه‌یر نه‌کرێن و هه‌قی خۆیان پێبدرێت، ئه‌وه‌ی دوژمنی کوردیشه ره‌نگه به پێچه‌وانه‌وه زۆری پێ‌ناخۆش بێت، که خه‌ڵکی کورد چاویان کراوه‌ته‌وه و ملکه‌چیی قبوڵ ناکه‌ن. بۆ نموونه تورکیا، ئێران و سوریا، که ئه‌م سه‌رکرده‌ی حیزبانه ئیشیان بۆ ده‌که‌ن، دیاره حه‌ز ده‌که‌ن کورد هه‌ر په‌زی ئه‌وان بێت.
با منیش له تۆ بپرسم: کامانه‌ن ئه‌و دوژمنانه‌ی کورد، که سه‌رانی کورد دوژمنیانن؟ ئه‌وه نییه به‌غداد فڕکهوانهکهی هه‌ڵه‌بجه، که عه‌ره‌بیشه بۆ دادگا بانگ ده‌کات، که‌چی سه‌رۆکی عێراق و سکرتێری یه‌کێتیی به‌ره‌ڵای ده‌کات؟
رێگا: ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەى كە لاى بەڕێزتان بڵاوى دەكەنەوە دەكرێت ئەقلێكى سەلیم بڕوا بكات هەروا ئاسان دەستتان كەوتووە؟ یان پیت وایە چ باشییەكى بۆ دەرەوەى كوردستان تێدا بێت؟
كەمال جەمال موختار: ئه‌و هه‌واڵانه ئێمه به ئاسان ده‌ستمان ده‌که‌ون، ئێمه هیچ هه‌وڵێکی تایبه‌تییان بۆ ناده‌ین و به پاره ده‌ستمان ناکه‌ون. ئه‌وه خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و ههڵوێستگره، به‌و شێوه‌یه ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت. له ناو حیزب و ده‌زگاکانیشدا که‌سانی چاکی تێدا هه‌یه و ئه‌رکی خۆیان ده‌بینن. وه‌ک ده‌پرسن، که چ باشییه‌ک له‌و هه‌واڵانه‌دا هه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات؟ ئێمه ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین، که هه‌موو حکومه‌تێکی نیشتیمانیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتیی خۆیان کار ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خراپه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردیی تا راده‌یه‌کی زۆر بکرێت به فشار له سه‌ر وڵاتان ئه‌وسا ئه‌وانیش ناچار ده‌بن هه‌ڵویستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به خراپه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی. بۆیه به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرنگه، هه‌موو کوردێک زوو به‌ده‌نگ رووداوه‌کانه‌وه بچێت و له هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌واڵه‌کان قورسایی خۆیان وه‌ربگرن، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا خه‌ڵکی کوردستان له‌م کاره‌دا زیندوو نیین، ده‌سته‌ڵاتی کوردیش سوودی له‌مه‌دا بینیووه، که ده‌بینن خه‌ڵکی ده‌چێت ده‌نگیان بۆ ده‌ده‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش خۆیان وه‌ک دیموکراتی پیشان ده‌ده‌ن، ئیتر مافه‌کانی کورد، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یی بن، یان ئینسانی، ده‌که‌ونه ژێره‌وه و فه‌رامۆش ده‌کرێن، وڵاتانی تریش بایه‌خی پێناده‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌وه‌تا کورد خۆی له‌و ئاسته‌دایه و به‌مانه رازییه.
رێگا: وەك دەڵێن دەتانەوێت دەسەڵاتى كوردى بڕوخێت, پشگیرى بزوتنەوەى گۆڕانیشتان كرد لە كاتێكدا ئەو دەیەوێت دەسەڵاتى كوردى چاك بكات, باشە ئەمە ناکۆک نییە لە ئامانجتاندا؟ یان تێنەگەیشتنە لە یەكترى؟
كەمال جەمال موختار: ئه‌گه‌ر بڕیاره ئێمه و ده‌سه‌ڵات به‌شێک بین له‌و خه‌ڵکه، ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و خه‌ڵکه‌شدا کاربکه‌ین، کاتێک سه‌نگه‌رمان له یه‌کتری گرت، ئه‌وه خه‌ڵکه‌که بڕیار ده‌دات، کامه بۆ ئه‌و تێده‌کۆشێت و کامهیشه دژی ئه‌و شه‌ڕ ده‌کات. سه‌باره‌ت به لیستی گۆڕانیش، راسته ئێمه له جه‌وهه‌ردا له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕان یه‌ک ناگرینه‌وه، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری کورد به زۆری رووی کرده ئه‌م لیسته و ئێمه‌ش ویستمان پشتگیریی ئه‌و جه‌ماوه‌ره بکه‌ین، تا ئه‌م هه‌وڵه تازه‌یه‌ی گۆڕان که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرد، تاقی بکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیی گۆڕان کۆمه‌ڵێک په‌یمانی سیاسی‌یان به جه‌ماوه‌ر دابوو.
رێگا: كوشتنى سۆرانى مامە حەمە و زەردەشت عوسمان ناوى بكوژانیتان ئاشكرا كرد, ئایا ئێوەى دوورە ووڵات دەیزانن, ئێمەى ناوجەرگەى ووڵات نایزانین پرسیارەكەم ئەمەیە نهێنیەكە چییە؟ بۆ؟
كەمال جەمال موختار: ئه‌و ناوانه بۆمان هاتوون، خۆمان لێکۆڵینه‌وه‌مان تیادا نه‌کردووه، یان به مه‌زنه‌ی عه‌قڵ دامان نه‌ناون تا ئێوه له‌وێ باشتری بۆ بچن و زانیبێتتان، که به‌راستیی بکوژه‌کان کێن.
رێگا: داراییتان لە كوێوەیە؟
كەمال جەمال موختار: هیچ که‌س به پاره بۆ سایته‌که کار ناکات. تێچوونی سایته‌که‌ش خۆم و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندام و نووسه‌ران ئه‌رکی ده‌یکێشین، له‌لایه‌ن دۆستانی خۆشمانه‌وه پشتگیریی کراوین. ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه ئێمه ناگرێته‌وه که ده‌بێت له شوێنێکه‌وه پاره‌مان بۆ بێت.
رێگا: ئایا بەڕێزتان كۆدتان داناوە بۆ سایتەكهتان وەك سایتەكانى تر بۆ ئەوەى زۆرترین بینراو پیشان بدات؟
كەمال جەمال موختار: ئه‌م پرسیاره ته‌کنیکییه، زۆر روونیش نییه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ژماره‌ی هه‌فتانه و مانگانه بێت، ئه‌وا ژماره‌ی سه‌ردانی هه‌موو سایته‌کان له‌لایه‌ن (
www.alexa.com) پیشان ده‌درێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش ئه‌وه بێت، که چه‌ند که‌س له‌و کاته‌دا له‌گه‌ڵماندایه، ئێمه ئه‌وه‌مان سپاردووه به شوێنێکی تر، به ناوی (
http://whos.amung.us) ئه‌وان کۆنترۆڵی سه‌ردانی سایته‌که‌مان ده‌که‌ن، هه‌ندێک سایتیش هه‌ن بۆ خۆیان کۆدێکیان دروست کردووه، هه‌شه ژماره‌یه‌ک میوانی خه‌یاڵی داده‌نێن، بۆ نموونه کۆدێک داده‌نێن، تا وا پیشان بدات، که ئاپوره‌ی میوان له لایان سه‌ره‌ی گرتووه، ئه‌گه‌ر له نیوه‌شه‌ودا سه‌یریان بکه‌یت وا پیشان ده‌دات، که زیاتر له 500 که‌سی تێدایه، ئه‌مه له کاتێکدا لای ئێمه، ته‌نها 20 که‌سی تێدایه، هه‌مووش ده‌زانن، که کوردستانپۆست به زۆرترین سه‌ردان ده‌کرێت، چونکه له‌و کاته‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵکی، کۆمپیوته‌ره‌کانیان کوژاندۆته‌وه و خه‌وتوون، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که عه‌قڵی ته‌زویرکردن سه‌رانی خاوه‌ن سایتهکانیشی گرتۆته‌وه.
رێگا: هەڵوێستان بەرامبەر گۆڕان لە دروست بوون و گەشەكردن و پاشانیش پاشەكشەى لەم هەڵبژاردنە چى چی‌بوو؟
كەمال جەمال موختار: هیچ هۆیه‌ک نه‌بووه، که ئێمه بڕیار بده‌ین و پێشه‌کی دژیان بین، هه‌روه‌ک چۆن ئیستاش هیچ هۆیه‌کیان نه‌داوه به ده‌سته‌وه، تا پشتگیری‌یان بکه‌ین.
رێگا: جیاوازى نەوشیروان مستەفا و سەركردەكانى تر چییە، لە كاتێكدا تا دوا لوتكەى گەندەڵیى و دزییەكان بەشداربووە؟ ئایا چۆن باوەڕى پێبكەین؟
كەمال جەمال موختار: گۆڕان به‌وه خۆی جیا کردۆته‌وه، گوایه له یه‌کێتی هاتۆته ده‌رێ، ئینجا بۆچی هاتۆته ده‌رێ و ده‌یه‌وێت چیبکات؟ ئه‌وه‌یان له کرداردا روون ده‌بێته‌وه، جا با ئێمه له بڕیارداندا په‌له نه‌که‌ین. ئێمه بڕوامان به‌وه نییه، جه‌ماوه‌ر له خۆیه‌وه دوای که‌س بکه‌وێت، ئێمه چاوی خه‌ڵک کوێر ناکه‌ین، چاوی خه‌ڵک ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌بێت له‌وان بکرێت، نه‌ک له ئێمه، چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت متمانه و بڕوای خه‌ڵک بۆ لای خۆیان رابکێشن.
رێگا: ئایا راتان بەرامبەر میدیاى ئەهلى چییە؟ پێتان وایە بوونى هەیە؟
كەمال جەمال موختار: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له‌وه بێت، که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات میدیاى ئەهلى هه‌بێت و سه‌ربه‌ست بن، ئه‌وا من بڕوام به میدیای ئازاد نییه، که له کوردستاندا بوونی هه‌بێت.
رێگا: جەمال عبدوڵاى سەرنووسەرى گۆڤارى بەڵگە، بە بەڵگەوە هەموو میدیاى ئەهلى و بە تایبەت هاووڵاتى خستە ژێر پرسیار و بێدەنگى هاوڵاتیش زیاتر گومانەكەى تۆختر كردەوە، كە هاووڵاتى هى قادرى حاجى على نەبێت ئەمە راستە؟
كەمال جەمال موختار: له راسیتدا من هیچ ئاگادارییه‌کم له‌م باره‌یه‌وه نییه. هاوڵاتی ده‌بوو بۆ خۆی روونکردنه‌وه بدات.
رێگا: راو هەڵوێستان بەرامبەر ئەم كەسایەتییانە؟
شێخ مەحمود، قازى محمد، مه‌لا مستەفا، جەلال تاڵەبانى، مەسعود بارزانى، كۆسرەت رەسوڵ، نێچیرڤان بارزانى؟
كەمال جەمال موختار:
شێخ مەحمود: ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی، ئاماده نه‌بوو نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی به که‌متر له نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر قبوڵ بکات، شێخ مه‌حمود له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی وازی له کێشه‌ی کورد نه‌هێنا.
قازى محمد: ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی، که به‌رپرسیارێتی گرته ئه‌ستۆی خۆی، پێش له سێداره‌دانی، وه‌ک له وهسیتنامهکهدا باسی ده‌کات، به‌لایه‌وه گرنگ بوو، ماڵئاوایی بکات و بڵێت، که ماڵی که‌سی نه‌خواردووه، به پاکییش چووه به‌رده‌م قه‌ناره.
بۆ وه‌ڵامی که‌سایه‌تییه‌کانی تر به‌م نموونه بچوکه وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه:
کاتێک له هونه‌رمه‌ندی میسریی (عومه‌ر شه‌ریف) ده‌پرسن: تۆ ڕۆڵی سه‌رکرده (عمر المختار)ت بینی، که‌چی ئیستا ناته‌وێت رۆڵی سه‌رکرده‌یه‌کی تر ببینیت؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: بۆ هونه‌رمه‌ند به هه‌ڵه‌ی ده‌زانم رۆڵی هیچ سه‌رکرده و پێشه‌وا و که‌سایه‌تییه‌کی به‌ناوبانگ ببینێت، تا به لایه‌نی که‌م ماوه‌ی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر نهمانییدا تێنه‌په‌ڕێت، له‌و روانگه‌یه‌وه منیش ده‌ڵێم، جارێ ماوه‌یه‌کی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه ماوه، تا قسه له‌سه‌ر (به‌شێک) له‌و که‌سایه‌تییانه بکه‌ین، به‌تایبه‌تی ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت، هه‌موو ئه‌وانی تر له ژیاندا ماون.
رێگا: راتان بەرامبەر ئیسلامییەكان چۆنە؟ ئایا ئیسلامى سیاسى دەتوانێت گۆڕانكارى بكات؟ واتە بزوتنەوە و كۆمەڵ و یەكگرتوو و مەلا كرێكار؟ پێت وایە بتوانن نەتهوەى كورد بپارێزن؟
كەمال جەمال موختار: بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ده‌بێت له توێی وتارێکی دوور و درێژدا وه‌ڵام بدرێته‌وه، ئه‌وه‌ی پێویسته به کورته وه‌ڵامێک ئێوه‌ی پێرازیی بکه‌م، ئه‌م نموونه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
خێزانه‌که‌م سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاینیی ناسراوه، له سه‌ره‌تای دروستبوونی شاری سلێمانییه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، وه‌ک بۆیان باسکردم، پاپیره گه‌وره‌ی خێزانه‌که‌م به‌ناوی مه‌لا محه‌مه‌د هاوڕێی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ بووه، رۆژێک پێکه‌وه له بازاڕ کاک ئه‌حمه‌دی شێخ ده‌یه‌وێت هێلکه بکڕی، ئه‌و کاته هێلکه به کێشان ده‌بێت، کاتێک دووکانداره‌که هێلکه‌که‌ی بۆ ده‌کێشێت، کاک ئه‌حمه‌دی شێخ روو ده‌کات به‌ولاوه، تا کێشی ته‌رازووه‌که نه‌یبینێت. دوای ئه‌وه‌ی که دێنه ئه‌ملاوه مه‌لا محه‌مه‌د لێی ده‌پرسێت: ئه‌وه بۆچی له کاتی کێشانی هێلکه‌کاندا رووت وه‌رگێڕا؟ کاک ئه‌حمه‌دی شێخ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی گوناحبار نه‌بم، چونکه ئه‌گه‌ر کاتێک ببینم ئه‌و دوکانداره فێڵ له کێشاندا ده‌کات و ده‌نگ ناکه‌م، ئه‌وه من گوناحبار ده‌بم. لێره‌دا پرسیاری منیش ئه‌وه‌یه کام له‌و حیزب و که‌سایه‌تییانه‌ی که ناوتان هێنا، ئه‌مڕۆ وه‌کو کاک ئه‌حمه‌دی شێخ، به‌و رۆحه پاکه‌ی که ئیسلامی بوونه‌که‌ی پێی به‌خشیوه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌کات؟ به‌تایبه‌تی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه و ره‌فتاره‌کانی به‌رپرس، لێپرسراو و ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتیی کوردیی؟ ئایا گوناج نییه، له دوکانی دز، پیاوکوژ، تاوانبارێکدا دابنیشیت، یان که‌لوپه‌لی لێ بکڕیت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت؟ بۆ دوا بڕگه‌ی پرسیاره‌که‌تان، ده‌ڵێم: به‌ڵێ هه‌موو حیزبێک ئه‌گه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کیی رزگارکردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی بێت له ده‌ست چه‌وساندنه‌وه و سته‌می سیستێمێکی زاڵ، بیه‌وێت وه‌ک ئه‌و نمونه‌یه، رۆحی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ له جه‌سته‌ی خۆیدا به زیندوویه‌تی رابگرێت، ده‌ڵێم به‌ڵی ده‌توانێت نه‌ته‌وه‌که‌ی له ژێرده‌ستی رزگار بکات.
رێگا: روونكردنەوەتان بۆ رابردووى پارتى و یەكێتى؟ ئایندەیان چۆن دەبینن؟
كەمال جەمال موختار: رابردوو له‌گه‌ڵ ئێستایاندا دیاره، داهاتوویان خراپتره. ئه‌وه نییه، ده‌یانه‌وێت کوڕه‌کانیشیان شه‌ق له که‌لله‌مان هه‌ڵبده‌ن؟
رێگا: ئێوه دەڵێن ئەم دەسەڵاتە ده‌بێت بڕوات, بەدیالتان چییە بۆ ئەمەى ئێستا، که هەیە؟
كەمال جەمال موختار: رووخانی ئه‌مانه به‌شێکه له دروستبونی به‌دیل، ئه‌گه‌ر هه‌روا بمێننه‌وه و نه‌ڕوخێن، مانای وایه به‌دیلیش نییه. ئێمه پێویستیشمان به ئۆپۆزیسیۆنێکیشه، راست و ره‌وان خۆی یه‌کلاکردبێته‌وه و له به‌ره‌ی میلله‌ت بێت، هه‌ر له‌وێشه‌وه روو به‌رووی به‌ده‌سه‌ڵات بێته‌وه، بۆیه ده‌شڵێم به‌دیلیش نییه، چونکه به شێوه‌یه‌کی رێکخراوه‌یی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه هێشتا له‌دایک نه‌بووه.
رێگا: ئێوە پێتان وانییە لە دوورەوە راستییەكان نابینن و تەنها دەهۆڵ دەكوتن دەنا بۆ نایەن بە هەموومان ئەم وەزعە باشبكەینەوە؟
كەمال جەمال موختار: راستییه‌کان دیارن، هه‌ر له‌م قسانه‌دا زۆریان ده‌رکه‌وتوون.
به داخه‌وه ئێمه هه‌ر ده‌هۆڵ کوتینمان بۆ ماوه‌ته‌وه. تۆ خۆشت ده‌زانێت، ئیمه ناتوانین له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی حیزبه‌کاندا ئه‌م چالاکییانه بکه‌ین و چاره‌سه‌ریی گه‌نده‌ڵیی و شته‌کانی تریش به سیاسه‌ت و ده‌سته‌ڵات ده‌کرێن. به‌و شێوه‌یه خه‌ڵکی هیچ بڕیارێکی پێ‌نادرێت، ئه‌وه‌تانێ کاک مه‌حمود سه‌نگاوی، هه‌روه‌ها کوڕه‌کانی کاک کۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌م جاره هاتوونه‌ته پێشێ و ره‌نگه ئه‌وانه خاوه‌نی بیر و فه‌لسه‌فه‌ی گونجاو بن بۆ ئه‌و میلله‌ته، که‌ی ئه‌وان توانییان بیگۆڕن، ئه‌وا ئێمه له ده‌هۆڵکوتانی خۆمان ده‌که‌وین.
رێگا: پێتان وایە لە داهاتوودا حوكمى كوردستان دەكەوێتە دەست كورانى بنەماڵە وەك كاك مەسرورو كاك قوباد تاڵەبانى؟
كەمال جەمال موختار: ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی ئیستا بڕوات، خه‌ڵکی لێیان بێده‌نگ بێت و رازیی بن، منیش ده‌ڵێم به‌ڵێ! جا بۆ هه‌ر واش نه‌بووه؟
رێگا: لە بارزانى بەشیاوتر هەیە لە ئیستادا بۆ بەرێوەبردنى حكومەت؟
کەمال جەمال موختار: پرسیارێکی سه‌یره، ئه‌وه به کاریکاتێرێک وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه.
رێگا: لە ژمارە 25 رێگادا دیدارێك، لەگەڵ کاک تاهیر ساڵح شەریف دا كرابوو، وەك خوێندنەوەیەكى گشتى راتان بەرامبەر قسەكانى چۆن بوو؟
كەمال جەمال موختار: پاش رووخاندنی رژێمی سه‌ددام له ساڵی 2003 ، ناوبراو له ساڵی 2004دا به‌ڵگه‌یه‌کی له‌لایه‌ن پارتیی بۆ دروست کرا، که به‌عسی بووه. ئه‌م زاته په‌نای هێنا بۆ کوردستانپۆست، ئێمه‌ش پشتگیریمان کرد، رێگامان پێی دا و توانی له سایته‌که‌دا به‌رگریی له خۆی بکات، که‌سانی تریش به‌رگرییان لێکرد. دوای ئه‌وه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2004 به ماوه‌یه‌ک هاته لامان و له کوردستاپۆستدا کاری کرد، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت گوایه من ته‌نها کاری ته‌کنیکیم کردووه. له‌مه‌دا کاک تاهیر، بۆ خۆی قسه و بوختانی پاراستن به درۆ ده‌خاته‌وه، دیاره کاتی خۆی سودی له‌و ته‌زویرکردنه بینی، بۆیه ئیستا راستییه‌کان ته‌زویر ده‌کات، ئه‌و به‌ڕێزه ده‌بوو له خۆی بپرسیایه: ئه‌ی پێش هاتنم، ره‌نگه کوردستانپۆست هه‌ر بزماری داکوتابێت؟ دوای ئه‌وه‌ی، له کوردستانپۆستدا نه‌ما، ئایا ئیدی سایته‌که نه‌ما و نغرۆ بوو؟
کاک تاهیر له لامان نه‌ما و سایتێکی به ناوی (نوێ پۆست) ده‌رکرد، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌مجاره‌ش هاتووه به ناوی (کوردستانپۆست)ه‌وه خۆی تاقیده‌کاته‌وه، به حساب ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ریده‌کات (کوردستانپۆست) ده‌بێت وابێت. هه‌روه‌ک براده‌رێک وتی: ئه‌م کاره‌ی کاک تاهیر له‌وه ده‌چێ، که که‌سێکی لێقه‌وماو شه‌وێک جێگای بکرێته‌وه، نیوه‌شه‌و ماڵه‌که بدات به شانی‌دا و تاڵانی بکات. هه‌رچه‌نده ئه‌و کاره‌ی کاک تاهیر ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێت ئه‌وا ئێمه پیرۆزبایی لێده‌که‌ین. من بۆ خۆم په‌شیمان نیم له‌وه‌ی، رۆژانێک کاک تاهیر زۆری بۆ هاتبوو، من به‌رگرییم لێکرد، چونکه ئه‌وه راست نه‌بوو، که فایلی بۆ دروست کرا. به‌ته‌مای ئه‌وه‌ش نه‌بووم له به‌رامبه‌ره‌وه چاکه‌م بداته‌وه، چاکه‌ش به هه‌موو که‌سێک ناکرێت، ئیتر خۆشی چۆن له‌وه ده‌ڕوانێت ئه‌وه بۆ خۆی ئازاده.
کاک تاهیر باسی کردووه، گوایه گرده‌که ناوی بکوژانی سۆرانی مامه حه‌مه‌یان به من داوه. ئه‌مه راست نییه، ئه‌و به‌ڕیزه بۆ مه‌به‌ستێک ئه‌و بوختانه‌ی کردووه، گریمان ئێمه نهێنیمان هه‌یه و ئه‌و به‌ڕێزه ده‌یزانێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر نهێنییه‌ک کاک تایه‌ر له ئێمه‌ی وه‌رگرتبێت، یان له رێگایه‌که‌وه به‌رچاوی که‌وتبێت، دیاره به‌لایه‌وه ئاساییه و به هه‌ڵه‌ی نازانێت، که ئه‌و ده‌ست له ئه‌مانه‌تێک ده‌دات، ره‌نگه پێی وابێت ئه‌مه ناچێته خانه‌ی خیانه‌تکردن، به‌تایبه‌تیی له پیشه و کاری راگه‌یاندن.
من ده‌مه‌وێت بپرسم: ئه‌گه‌ر ئه‌مه ره‌وشتی که‌سێک بێت، که خۆی وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن پێناسه ده‌کات، ئیتر کاک تاهیر ره‌خنه‌ی چی له ده‌سته‌ڵات ده‌گرێت؟
بۆ بینینی گۆڤاره‌که کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
*********************
كەمال جەمال موختار.. له ساڵی 1948 له سلێمانی گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێن (به‌رخانه‌قا) له دایکبووه، ده‌رچووی کۆلێژی ئاداب زانکۆی به‌غدایه ساڵی 1973 ، سه‌ره‌تای کارکردنی وه‌ک رۆژنامه‌نووس، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1970، لای خوالێخۆشبوو مامۆستا ره‌فیق چالاک له رۆژنامه‌ی برایه‌تی له به‌غدا کاری کردووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆته ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی هونه‌ره‌جوانه‌کان، ساڵی 1974 چۆته ده‌رێ، یه‌کێک بووه له‌و ئه‌ندامانه‌ی که گۆڤاری (ده‌نگی پێشمه‌رگه)یان له حاجی هۆمه‌ران ده‌رده‌کرد، دوایی له ئیستگه‌ی ده‌نگی کوردستانی عێراق (له چوارتا) تا ئاشبه‌تاڵه‌که له‌وێ کاری کردووه. له ساڵی 1981 سلێمانیی به‌جێهێشت و بۆ جارێکی تر چۆته‌وه ده‌رێ، تا شه‌هیدکردنی جه‌مالی عه‌لی باپیر له توژه‌ڵه ماوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه کوردستانی به‌جێ هێشت و رووی له وڵاتی سوید کرد، زیاتر له 10 ساڵ له بواری ته‌کنیکی کۆمپیوته‌ر و دیجیتاڵ و به‌شه‌کانی تری ئینته‌رنێت خوێندوویه‌تی، له ساڵی 1997 بۆته ئه‌ندامی پرۆژه‌ی کۆنتراکت و به دوایدا یه‌که‌م سایتی کوردی (کوردستانی ئه‌مڕۆ) و (کوردستانپۆست)ی ده‌رکردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست