کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، یان ده‌سته‌مۆكردنی كوردان

Tuesday, 04/03/2014, 12:00

1766 بینراوە







.. پارساڵ مانگی سێ‌ نزیك نه‌ورۆز ، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ زۆر بڵاو بوو ، كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، په‌یامێكی گرنگی پێیه‌ و ئه‌و په‌یامه‌ گرنگه‌ش هه‌ر ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌..

له‌ شوێنێ‌ دانیشتبووین ، به‌ڕێزانێك سوێندیان له‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌خوارد ، هه‌ندێكیش خه‌می دوای بوونه‌ ده‌وڵه‌تیان بوو...

به‌نده‌ گوتم : ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی كوردستان خه‌ونی له‌مێژینه‌ی هه‌مووكوردێكی پاك و به‌ئه‌مه‌كه‌.. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و په‌یامی ئێوه‌ باسی ده‌كه‌ن په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی نیه‌ ..

كاكی براینه‌.. هه‌موو شتێك هه‌نگاوی ده‌وێت ..

- یوسف پێغه‌مبه‌ر "د.خ" بۆ خه‌ونی پاشایه‌ك حه‌وت ساڵ گه‌نمی عه‌مباركرد و مشوری خوارد ، تاكو خه‌ڵكی له‌ حه‌وت ساڵ نه‌بوونی و وشكه‌ساڵی ڕزگاربكات..

- مێروله‌كه‌ی سوله‌یمان ..بۆساڵێك له‌سێ‌ ده‌نك گه‌نمی نێو شوشه‌كه‌ی ده‌نك و نیوێكی خوارد ، كه‌ پێیانگوت بۆ ..؟ گوتی ترسام له‌بیرت بچم .. بۆمانه‌وه‌ و بیری ئازادیم ئه‌وه‌ پیلانم بوو..

به‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا لایكه‌م له‌ جێی پڕكردنی ژێرزه‌مینه‌كان له‌ دینار و دۆلاری هه‌ركه‌س بۆخۆی ، زه‌خیره‌ی ده‌ ساڵی دوای سه‌ربه‌خۆییان پاشه‌كه‌وت بكردایه‌

و بانكه‌كان ته‌ژیبووایه‌ن له‌ پاره‌ی داهاتی نه‌وت و گومرگ و غاز و ده‌ستكه‌وتی مه‌رز و فڕگه‌خانه‌ و گه‌شت و گوزار و باج وخه‌راج ..و گرنگیدان به‌ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ تا چیدی چاوه‌ڕێی سه‌وزه‌و ماستی به‌ر و دراوسێیان نه‌بین ،كورده‌واری گوته‌نی پێیان نه‌ده‌گوتین " ماڵیان پڕه‌ له‌ڕازیانه‌ و به‌ده‌ردی سك ئێشه‌ ده‌مرێت.."هتد..

ئه‌وا بێگومان ده‌كرا‌ بڕوامان وابووایه‌‌ ..

ئه‌مه ‌وێڕای زه‌مینه‌سازی دبلۆماسی و نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ، له‌ سه‌رو هه‌مووانیشه‌وه‌ ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی له‌ زهنی سه‌ركردایه‌تی كورددا ، بۆیه‌ ده‌ڵێم سه‌ركردایه‌تی چونكه‌ گه‌ل له‌ ڕیفراندۆمدا بڕیاری خۆیدا ، ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتیشه‌ ئابووری و پلانی هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌ی له‌واری یاساییه‌وه‌ له‌ده‌ستدا بۆ یاساییه‌..یه‌كه‌م هه‌نگاویش ده‌بێت له‌نزیككردنه‌وه‌ی داهاتی تاكه‌كان له‌ یه‌كتریه‌وه‌ ده‌ستپێبكات ، چونكه‌ میلله‌تێ‌ هه‌ست به‌سته‌م له‌م بواره‌دا بكات پشتیوانی بۆ لاوازده‌بێت..

زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌روا ده‌رچوو كه‌ به‌نده‌ گوتی..

زیاتریش به‌داخه‌وه‌م بۆ بڕگه‌ی كۆتایی كه‌ ئه‌وانه‌ش خۆ به‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌بینن له‌م وه‌رگرتن و ته‌خشان و په‌خشانكردنه‌ی داهات و مووچه‌ی بانێك و دووهه‌وایه‌دا ، نقه‌یان لێوه‌نه‌هات..

وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌مان موچه‌ی ئه‌وان وه‌رده‌گرن ، ئیدی به‌مه‌ ئه‌وانیش بوونه‌ سه‌رباری هیوابڕاوتركردنی گه‌ل .. ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی نمونه‌یه‌كی وه‌كو سه‌رۆكی پێشوتری ئێران یش پێشكه‌ش بكه‌ن ، كه‌ به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌كه‌ی ڕازیبوو .. چیده‌بوو ئه‌مانیش به‌ مووچه‌ی پێشویان ڕازیبووایه‌ن و ئه‌و پاره‌ زۆره‌یان له‌ داهاتی گشتی و قوتی خه‌ڵك له‌سه‌ر خۆ قه‌ده‌غه‌بكردایه‌..؟

گه‌نده‌ڵی هه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌.. خۆ شانزه‌ساڵ بۆ وه‌زیری و په‌رله‌مانتاریان نه‌خوێندووه‌ ، تا بۆخۆیانی به‌ڕه‌وا ببینن..

له‌وه‌ش سه‌یرتر بابایه‌ك ده‌یگوت " ئه‌وه‌نیه‌ موچه‌ی كارگوزارێك و مامۆستا یان په‌رستارێك ..ی سی ساڵ خزمه‌تكردوو جیاوازن ".. به‌و واتایه‌ی سته‌مه‌ له‌ زۆری موچه‌و به‌راتی وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و خواپێداو نا به‌ڵكو خۆ به‌خۆ پێداوان بپرسین..!! یان به‌ ئه‌و چین و توێژه‌ سته‌مدیدانه‌ی دیكه‌یان به‌راوردبكه‌ین..

ئه‌دی برا مامۆستایه‌ك به‌نموونه‌ شانزه‌ساڵ خوێندویه‌تی ، چه‌ند ساڵ سه‌ری بۆ موچه‌دانه‌نه‌واند ،گوندا و گوندیكرد.. بۆخزمه‌ت پشتی كه‌وته‌ سه‌ر گۆچان ،چۆن ده‌كرێت به‌مووچه‌ی وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی تۆز لێنه‌نیشتوو بای ساردو گه‌رم وێنه‌كه‌وتوی بچوێنی و بییاساێنی .. له‌كاتێكدا موچه‌‌ی فه‌رمانبه‌رێك دوای بیست ساڵ خزمه‌ت هێشتا به‌شی كرێ‌ خانوو ژیانێكی شایسته‌ی ناكات.. وێڕای ئه‌وه‌ش كارگوزارێك پێویسته‌ موچه‌كه‌ی زۆر له‌وه‌ زیاتربێت ..چونكه‌ قسه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ‌نیه‌...

سه‌ربه‌خۆیی چ واتایه‌كی هه‌یه‌ كه‌ ده‌بینین بانكه‌كان به‌تاڵن و بۆ موچه‌ی مانگێكیش چاو له‌ دوده‌ستی به‌غدادن.. كه‌ ده‌بووایه‌ هه‌ر له‌به‌ر خاتری به‌هێزتربوونی ئیراده‌ی حكومه‌ت له‌ به‌رچاوی دۆست و دوژمن موچه‌یان دوانه‌خستایه‌ ، تا پێمان پێنه‌كه‌نن..و درك به‌لاوازی و بێپلانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌كه‌مان نه‌كه‌ن..و ئه‌وكارتی فشاره‌ی جارجار به‌رزیده‌كه‌نه‌وه‌ نه‌سوتێت..

ئێستا ده‌پرسین ئه‌مجاره‌یان ده‌بێ‌ چ كارتێك بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌رزبكه‌نه‌وه‌ ..؟، تا ئه‌ویش تۆزێ‌ له‌ كه‌لی شه‌یتان بێته‌ خواره‌وه‌ .. یان ده‌سته‌كه‌ ئاشكرابووه‌ و گڕتێبه‌ربوونی كارته‌كانی پێشو ڕوناكی خستووه‌ته‌ سه‌ر كارته‌كانی داهاتوش..






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)