کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


" ١١ی شەو؟ ! "

Sunday, 30/06/2013, 12:00

1851 بینراوە



هەزار رەحمەت لە گۆڕی مردووی ئەو شاعیرەی کە گوتویە: بێ بەر گییە عیللەت کە هەتیو مە یلی بە تاوە . بە باوەڕی من یەکێک لە گیرو گرفتەکانی دونیای پێشکەوتوی سەردەم ئەوەیە کە ئامرازی راگەیاندنی گشتی بە شێوەیەک بەرە و نوێ بون دەشێ کە مرۆو لە چرکە ساتێکدا هەموو بابەتو هەواڵێک بخوێنێتەوە .
لەسەر رووپەڕی یەکێک لە سایتەکوردیەکان کە لە سەر ناوی پێشمەرگە خۆیانی پێ زل دەکەنەوە راگەیاندنێکی سەروسەمەرم وەبەر چاو هات وبۆم نەکرا ئەو چەند رستەیەی لەسەر نەنوسم . مێژووی ٧٠تا٨٠ ساڵی کورد بە گشتی تایبەت لە رۆژهەڵاتی وڵات ئەگەر بە وردی لێک بدرێتەوە و توێ توێ بکەی دوژمن زیاتر قازانجی لێ دیوە تا کورد .خۆشەویستی دەسەڵات و کورسی وای لە سەرگەورەکانی کورد ئەمە لە بوارە جیا جیاکانی مێژوودا کردوە کە زۆر بە هاسانی داگیرکەر بتوانێ کەڵکمان لێ وەربگرێ ودرێژە بە سیاسەتی زەبرو زەنگی خۆی بدا .
ئەوە لە بارودۆخی باشور ودەسەڵاتی بنەماڵەیی کە تا ئەو ڕۆ هیچ دیکتاتۆڕێکی بیانی ئەوا کوردی پێ چوک نەبووە ئاوای بە سۆغرە نەگرتووە ودەستی بە سەر سەروەتو سامانی وڵاتدا نەگرتووە. حیزبەکانی کەمپ نشینی کۆی سەنجەقو زڕگوێزەڵە کە هیچیان بە دەستەوە نەماوە لە خۆ بە زلزانی و گڕو گیفی بێ جێ . لە رۆژی ١٣ی ژوئیەی ساڵی ١٩٨٩ ز (٢٢ تیری ١٣٦٨ هەتاوی)بە فیتی کوردی خۆماڵی و کەمتیارەکانی کۆماری سێدارە دوکتور قاسملو ی رەحمەتی بە بێ ئاگاداری دەفتەری سیاسی وحیزبەکەی زۆر ناجوانمێرانە لە وڵاتی ئوتریش ترۆر کرا .هۆی سەرەکی دەست پێکی ئەو وتووێژان ئەو دوکتورینە بوو کە قاسملو باوەڕی پێ هێنابوو و دەیگوت : خومەینی وسددام ئاشت بەبنەوە و کوردیش لە رۆژهەڵاتی کوردوستان دەگاتە مافی خۆی دەسەڵات مەجبورە لە گەڵمان دانێشێ .(ئەو باوەڕە چەندە راستە بوو پاشان دەرکەوت). جا بۆیە هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا هەردووک لەتە حیزب چۆنیان پێ خۆش بێ بەرێوەی دەبن .هەر چەند لە ناو خۆی وڵات ئەو کارە ئەستەمە بەڵام لە هەندەران بە پێی فیلانە وئازادە .
لەلایان ح، د، ک ئێران (لەتە کەی کاک مستەفای هیجری) ئەو ساڵ فەرمان دراوە بە کاتی " تاران " کات ژمێر ١١ی شەو ؟ بۆ ماوەی ٣ی خولەک چراکانیان بکوژێننەوە !(ماشەڵڵا لەو شۆڕشە) پاشی ٦٧ ساڵ لە تامەنی پڕ لە پرسیاری ئەو حیزبە بەم جۆرە دەخوازێ دەسەڵات بڕوخێنێ و قزڵباشەکانی سەردەم لەناو بەرێ ؟کەس هەیە بپرسێ ١١ی شەوێ خەڵکی فەقیرو کۆت لە مل ماندوو پەرێشان خەوی ئەسحابی کەهەف دەبێنێ لە فکری بژیوی رۆژانەر سەری بەتە ئەشو قونی بۆتە ماش ! شمشیری دوو سەری پاش ماوەکانی شێخ سەفی ئەردەوێڵی وەها رۆژگارێکیان بۆ کوردی رۆژهەڵات دروست کردووە کە بەر لە سێ خولەک چرا کوژانەوە نەکاتەوە .
شەرم لە دایکی ئەو شەهیدانە دەکە م کە رۆڵەکانیا ن بە نان ودۆی خۆیان گەورە کرد دایانە دەستی بەرپرسانی ئەو حیزبانە کە بەم شێوەیە دەخوازن نەتەوەیەکی ١٠تا ١٢ میلیونی لە بەشە لە وڵات رزگار بکەن .
جەعفەر/ کەریمی / ت فەنلاند
٣٠/٦/ ٢٠١٣


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)