دوو سووکایەتی لەیەك کاتدا
Friday, 01/04/2011, 12:00
لەکاتی ووتارەکەی سەرۆکی تەزویر بەبۆنەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر لەتەك ئەردۆگانی فوول دیموکراتی و مرۆڤ دۆست، ئەوەی تێبینیم کرد ، ئەوەبوو ئەردۆگان هیچ جۆرە ئێعتبارێکی بۆ مەسعود و چوار دەورەکەی دانەنا، لەوەی کاتێ مەسعود ووشەی ئەبزرکاند و لەوەسفی ئەردۆگاندا لێمان بوو بو بە موتەنەبی شاعیری عەرەب ، کەچی ئەو زاتە کەوەکو خۆی بەتەزوویر هاتۆتە سەر حوکم، هیچ جۆرە ئامرازێکی لەگوێدا نەبوو بۆ ئەوەی ووتەکانی سەرۆکی تەزویر بەزمانی تورکی گوێبیست ببێ، تۆ بڵێ ئەردۆگان لەخۆشەویستی کورد و ئەو گیانە پڕ مەسئولیەت و مرۆڤ دۆستانەی کەهەیەتی کوردی فێر بوبێ و وەیان خولێکی خێرای لە سەری ڕەش وەرگرتبێ و وا لێرە بێ بەکارهێنانی ئامرازی وەرگێڕان لەهەموو قسەو ووتە پڕ بەماناکانی مەسعودی مەلا تێ گەیشتبێ؟؟
سەیرە ئەوانەی تەنیشتی ئەردۆگان ئامێری گوێگرتنیان بۆ زمانی تورکی بەکاردێنن ، کەچی ئەردۆگان وەك ئەوەی لەوەو پێش ووڕێنەو ووتەکانی مەسعودیان بۆ باس کردبێ ، هیچ بەلایەوە گرنگ نەبو بزانێ مەسعودی کوردکوژ چی دبێژێ.. ئەبێ دەزگاکانی سەر بە بنەماڵە بۆ ئەم بێ ڕێزییەی ئەردۆگان بۆ سەرۆکە کورتە باڵاو هزر نیو ئینچەیان چیمان پێ بڵێن؟ ئەبێ سەرۆکەکەی کە پێرباڵ خۆی پێوە با ئەداو لێمانی کردبوو بە سوپەر سەرۆك، ئێستا چی ئەڵێ و هەر لەو بڕوایەدایە مێژوی هەولێر لەدوای ٣١ ئابەوە دەست پێ ئەکا؟؟
لەوەش زیاتر جێ پێکەنین و ڕسواکردن بوو، کاتێ مەسعود سەردانی ئەمریکا و ئەوروپای کرد، جگە لە بنەمەڵەکەی خۆی کەسی تری نەبرد و یاوەری بکا و حسابی تورێکی قوڕاویشی نەبۆ سەرۆکی حکومەت و نەبۆ سەرۆکی پەرلەمان نەئەکرد، کەچی ئێستا سەیر ئەکەین دختۆره بێ بەرهەمەکەی سەرۆکی حکومەتە ساواکەی هەرێم ، هەڵتەك هەڵتەك خۆی گەیاندبوە ئەوێ ولەپاڵ نێچێر کەهیچ پۆستێکی حكومی نیە دانیشتوەو (سوقرات) ئاسا هەردوو دەستی گرمۆڵە کردوەو وەك ئەوەی زۆر شارەزاو کارا بێت و ئەم حکومەت گەر ئەو نەبێ ، تورکیاو ئێران هەر بەسەوزی لووشی ئەدەن.
گەر دختۆر بەرهەم یەك تۆز کەرامەتی هەبوایە، ئەبوو ڕەفزی ئەو جۆرە بانگێشانەی بکردایەو ڕازی نەبوایە بەوەی ئەو هەموو پرۆژانە لەجیاتی ئەوەی لەناوچەکانی وەك گەرمیان و هەڵەبجەو بالیسان وسلێمانی بکرانایە، لەهەولێرو دهۆك و ئەو شوێنانە بکرایە کە زۆرترین کارەساتی جەنگی پێوە دیارە. ئاخر لەبودجەی ٢٠١١ بۆچی شارێکی وەك دهۆك زیاتر لە ٧٧٠ پرۆژەی بۆ دەربچێ بەرانبەر بە ٥٤٧ پرۆژە بۆ هەموو ناوچەکانی سلێمانی وگەرمیان. کامیان ژمارەی دانیشتوان و قوربانی جەنگی زیاتری داوە، سلێمانی و گەرمیان وەیان دهۆك؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست