کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چ هیوایەکمان بە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد هەیە

Tuesday, 13/08/2013, 12:00



نزیکبوونەوە ویەکڕیزی وهاوڕایی هەموو کورد نەک تەنها لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەڵکوو هیوا وخەو وئومێدی هەموو کوردێکی دڵسۆزی لە هەر کوێی ئەم دنیایە بێت.
بەڵام دەستنیشانکردنی کات زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی زۆر شت لە شەڕ ولە ئاشتیدا، لە سەرکەوتن وبنکەوتنی کارێکی زۆر گەورە وەکوو ئەم کۆنگرەیە، لە کاتێکدا لە کوردستانی باشووردا یەکڕیزی ماڵی کورد بەدەستی بنەماڵەی بەرزانی وچاوچنۆکییان وقۆرخکردنی دەسەڵاتەوە تێکوپێک دراوە، وایان لێکردووە با بە دەواری شڕی ناکات، لاکاتێکدا پارتی لە خزمەتی ئەجنداکانی دەوڵەتی تورکدایە، بۆ وەرگرتنی ئافەرینێک لە بەرپرسانی ئەنکەرە، بە ئەمر وفرمانیان سنووری بەڕووی کوردستانی ڕۆژئاوادا داخستووە، بەمەبەستی چۆکدادان وبرسێتی وشکستیان شان بەشانی گرووپێکی چەکداری تیرۆرستی وەکوو نوسرە کە سەر بە تورکیا ودژ بە کورد وکوردستان هەموو تواناکانی خستۆتە گەڕ، هەموو دەهۆڵ وزوڕنا ژەنەکانی پاڵدەدات بۆ هێڕشکردنە سەر ئەم شۆرشە پیرۆزەی لەوێ سەری هەڵداوە وزۆربەی شار ولادێکانی بەشێکی گەورەی کوردستانی ڕۆژئاوا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ئازادکراوە.
مەبەستی پارتی بێجگە لە بانگەشەی هەڵبژاردن دەرخستن وبایەخدانە بە مەسعودبەرزانی کە بەکودەتا وناشەرعی وپێشێلکردنی دیموکراسی وڕسواکردنی پەرلەمان حوکمەکەی درێژکراوەتەوە، دەیەوێت کراسی شەرعییەت بە فێڵ وبەزۆر بکاتەبەر نایاسایی وناشەرعی.
پارتی ومەسعودبەرزانی دەیانەوێت هەموو حزبە کوردستانیەکان وەکوو خۆیان ملکەچبکەن ولە بەرژەوەندی ولەخزمەتی دەوڵەتی تورک وئەجندا وپلانەکانی بخەنەکار.
بەشداریکردنی ئۆپۆزسیۆن لەم کۆنکرەیە سەرشۆڕکردنە بۆ پارتی وداننانە بە ناشەرعییەتی بەرزانی، کۆنگرەیەک کە ئەجندەکانی دیار وئاشکرایە بۆ چ مەبەست ومەرامێکە، کە تەنها بۆ کورد نییە ولەخزمەتی دوژمنانە، دیارە کێ لەپشیەتی بە ئاگاداری وپلانی دەوڵەتی تورک وڕەزامەندی ئەردۆغان دەبەسترێت، بە مەرجێ مەسعود سەرۆکایەتی بکات، ساکاری ونەزانی وبێهەڵوێستی لێئەتکێت وبەداخەوە لاوازی ئۆپۆزسیۆنی لێدەخوێنرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە