کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرسەر ڕامبۆ ....نەمریی .......هەتا هەتا یە

Wednesday, 10/07/2013, 12:00





باوکی دوین
گۆرێنی لە عەرەبیەوە ێسیە السخیری

پارچەیەک لە دیوانی شاعیری بە ناو بانگی فەرنسا ئەرسەر ڕامبۆ ، بەنا و نەمریی / کە لە دیوانی وەرزی دۆزەخە وەرگێڕاوە .
ئەرسەر ڕامبو لە ساڵی ١٨٥٤ لە شاری شارلیفل لە فەرنسا لەدایک بووە ، لەتەمەنی شانزە ساڵیدا ڕادەکا بۆ فەرنسا بۆ بەشداری
کردن لە شۆڕسی فەرنسا / کومونەی پاریس ، لە دوایدا بە بۆنەی نەخۆشیەوە قاچێکی لەدەست ئەدا ، هەر بەو ئازارەوە لە نەخۆشخانەی مارسیلیا کۆچی دوایی دەکات .

ئەوە ...
دۆزرایەوە
چی ؟
ڕێگای
نەمریی
دۆزرایەوە
ئەو دەریایەی
لە گەڵ
تیشکی هەتاوە
تێکەڵە
**
ئەی
ڕۆحی
بەردەوام
دەستم بگرە
تا خواستەکان
لە گەڵتدا
پەیوەست بکەم
لە بەر دەم
شەوی تەنیا
و
رۆژی گرمۆڵەی
بەر ئاگر
بەهیوایەک
لەنیگاتە
دڵم خۆش کەم
**
ڕزگار دەبیت
لە و کەسانەی
لایانگر و
لە حەماستە
هاوبەشن
تۆ
دەفڕیت
بە گوێرەی،،،، !
هیج نزایەک نیە
هیچ ئاسۆیەک نیە
لە زانیاری و
تێکۆشانە
ئازاردان مسۆگەرە
**
کواسبەی؟
ڕەنگدانەوەیەکی
گڕ دار و
حەماسێکی
پڕشنگدار
ڕەوای ئیشە
**
دۆزرایەوە
چی...؟
نەمری
دۆزرایەوە
ئە و دەریایەی
لە گەڵ تیشکی
هەتاوە
تێکەڵە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە