هوشیاریی تاک و ئایندهی کۆمه‌ڵ له گۆڕاندا
Sunday, 31/05/2009, 12:00
هوشیاری بیرکردنه‌وه گرنگترین بابه‌تێکه که ئه‌مڕۆ زۆر گرنگه بایه‌خێکی تابه‌تی پێ بدرێت و له‌م ڕێگه‌یوه بتوانرێت زه‌مینه‌ی گونجاو باش بۆ هه‌ر جۆره کارێک بڕه‌خسێت ، تا لانی که‌م له ڕێگه‌یانه‌وه کتو مت ڕوانینێکی داڕژاو له هه‌مه چه‌شنی و هه‌مه کاری هه‌ل بۆ هه‌ر کارێک دابین و ده‌سته به‌ر بکرێت .
کاتێک که تاک وه‌ک خود له ناو کۆمڵگهدا توانی پاڵه‌وانێکی کار که‌ر و خه‌ریک بووی تێک ئامێزی ناو واقیع و ژیانی ده‌ورو به‌ری خۆی بێت و هه‌مه ئاههنگییهکیشی وه‌ک زنجیره ڕوانینێکی تێکه‌ڵ له تای بهت مه‌ندی و گشتگیری ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی بێت ، ئه‌وا لێره‌وه لانی که‌م ئه‌م توانایی تێگه‌یشتن و پێدا تێ په‌ڕین و بڕینی ته‌واوی هه‌ر جۆره دیوارێکی دروست کروای گرفت بار به مانای کاریگه‌ر له‌سه‌ر تێگه‌شتن به ئاڕاسته‌ی فهناکردن و فه‌رامۆش کردنی توانای تاک له ته‌واوی بیرکردنه‌وه‌کانیدا ی ده‌بێت و نه‌ک هه‌ر تێ په‌ڕینێکی ساده‌و سانا ئاسا ، به‌ڵکو لێره‌وه ده‌توانێت له‌هه‌ر تێکۆشانێکی که‌ڵک مه‌ندو سود به‌خش بێت تا ئاستێک که زمانی ئه‌م چیتر زمانی گوزارشت کردن نه‌بێت له (کۆیله بون و گوناهـ) ، بوون به جۆرێک که جیهانی مه‌زنی ئه‌قڵ و حیکمه‌ته هه‌مه جۆره‌کانی له خاچی بێ ماناییه‌ک بدرێت که دواجار ته‌واوی ئه‌م (گوناهـ بون و کۆیله بونانه) ، به گرفت و کاره‌ساتی کاول که‌رو هه‌ژێنه‌ر مه‌زه‌نده بکرێت.
ئالێره‌وه ئیدی توانای ئه‌وه وه‌ک تاک له ناو کۆمه‌ڵگادا به‌رجه‌سته و بونیاد ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک که ده‌ر ئه‌نجامه کارییکانی خود سنور له سنورێکی بچوکه‌وه تا گه‌وره‌ترو به‌ره‌و فراوان بوون زیاد ده‌کات و هێدی هێدی باس له (سبه‌ی ڕۆژ ) ، کردن ده‌بێت به دیارده‌یه‌کی گرنگ و به‌رده‌وام ئه‌م گرنگیه ده‌که‌وێت ناوه‌ندی ههوادارییهکهوه که بیرکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی تاک خولیای ده‌بێت پاڵپشت به (ئه‌مڕۆ ژیان) ، واته توانای ئه‌وه ده‌بێت به ته‌وێڵێکی زیندووی بیرکردنه‌وه‌ی واقیعیانه له ئێستاوه به‌ره‌و ئاینده به له به‌رچاو گرتن و گه‌ڕاندنه‌وه بۆ مێژوو و سود مه‌ند بون تا ئاستی تواناداری قسه له‌سه‌ر کردنی و مه‌زه‌نده کردنی به جۆرێکی گونجاو له‌گه‌ڵ ته‌واوی بابه‌ته سهدهمییهکان دا ،
ئیدی کاتێک توانای تاک له کۆمه‌ڵگادا هه‌ر یه‌ک به‌م چه‌شنه و له ڕێگه‌ی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیه‌وه توانی توانایی بوون به ڕۆڵه‌یه‌کی به هێزی تێکۆشه‌ری ئاکتیڤی ڕه‌نگ ڕێژه‌ر ،
هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌توانرێت قسه کردن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی بچوک یان گه‌وره که قه‌سدی چاکسازی له پشته‌وه بێت ڕه‌نگ نییه کاره‌ساتێکی گه‌وره بێت له ناو کۆمه‌ڵگادا ، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه کردنه هه‌ر جۆره بابه‌تێکی (سیاسی ، ئابوری ، ڕۆشنبیری ، ئه‌ده‌بی ، فه‌لسه‌فی ، زانستی ، دینی هتـدد ...) بێت ،
چوون هه‌ر جۆره گرفتێک کاتێک ده‌خولقێت له ژیانی هه‌ر که‌سێکماندا گه‌ر بێت و له هه‌ر جێگه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا بین پێویستی به چاره سه‌ر کردنێکی گونجاوه له ڕێگه‌ی هوشیاری بیرکردنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌کردنه‌وه ، ئه‌گینا یادمان نه‌چێت گه‌ر هاتوو به پێچه‌وانه‌وه بوو ئێمه ئاستی هوشیاریمان به چه‌شنێک لاواز و مردوو بێت بێت ، که ته‌واوی درک پێ کردنه‌کانمان مردبێت ئیدی هه‌ر یه‌ک له هه‌ر گرفتێکی بچوک ورده ورده گه‌شه ده‌کات و گه‌وره ده‌بێت تا دواجار ده‌بێت به کاراسات و نه‌ک خود به‌ڵک و کۆمه‌ڵگاش دووچاری کێشه و ده‌ردی جۆر به جۆری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هێنێت و له کاتی ئه‌م هه‌موو توشهاته ده‌رد ئاسانهشدا ئیدی پێویستمان به هێزێکی زیاتر و هوشیارییه‌کی مه‌زنتریش بۆ به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردن .
لێره‌وه واقیعی تاک به‌رده‌وام خۆیی مه‌زه‌نده‌یی پاڵه‌وان بون ده‌کات و هێزی ئه‌م له ڕێگه‌ی تێکۆشانییه‌وه ئاماده‌یی هه‌ست پێکردنی تاڵی و سوێرییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌کات .
هه‌موو یه‌کێک له ئێمه یان زۆرینه‌یه‌ک له هاونیشتیمانان له‌م باروو دۆخه‌ی ئێستاماندا ته‌واو چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌رئه‌نجامه کانی و سه‌رهه‌ڵدانه جۆر به جۆره‌کانی ده‌که‌ین و زۆریشمان خوازیاری گۆڕانین له سیستیمی سیاسی و ده‌سته‌ڵات له چۆنیه‌تی به ڕێوه بردندا ، له ده‌سته‌ڵاتێکی ئێستا بینی گرفتاویهوه بۆ دهستهڵتێکی هاوچه‌رخ که پێویسته پێش هه‌موو شت یاسا تێیدا سه‌روه‌ر بێت و خاوه‌نی سیستمێکی به‌ڕێوه بردنی هاوچه‌رخ بێت ، وه بتوانێت وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک له پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه بردن و سیاسه‌ت کردنییه‌وه زمانی واقیعی کۆمه‌ڵگابێت تا به شێوه‌یه‌کی پراکتیکیانه کرده‌یی خۆیی له ڕێگه‌ی ته‌واوی ئاکتیڤی دام‌و ده‌زگاکانییه‌وه به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر بۆ به‌ره‌و چاک کردن و گرنگی پێدانێکی هاوچه‌رخیانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کارکردنیدا وه هیچ کات به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی سیاسی ڕێگه نه‌درێت ببێت به مشه خۆرێکی زیندووی کاره‌سات بار و له‌م ڕێگه‌یه‌وه تواوی دام‌و ده‌زگا حکومییه‌کان ژێر ده‌ست و بڕیار گه‌لێکی تایبه‌ت بن و هه‌میشه به‌بێ له به‌ر چاوو گرتنی ئه‌زموونی ئێستا بێ ئاگانه له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ڵات دارییه‌وه ته‌واوی تواناکانی میله‌ت بخنکێنێت وهه‌مان سیسته‌می ئێستا دووباره بکاته‌وه ..
گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت دڵنیا بیین له‌وه‌ی که چاره‌نوسی میله‌ته‌که‌مان و ته‌واوی ده‌ستکه‌وته پیرۆزه‌کانمان له ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی جۆر به جۆری ترسناک دایه چ له سه‌ر ئاستی ناو خۆیی کوردستان و عێراق ، وه چ له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌ووڵه‌تی و گشتی،
بۆیه ئه‌م ئێستای بارودۆخی وڵاتی ئێمه له به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک پێش هات و بۆ هاتی هه‌مه چه‌شندا وه‌ستاوه و ته‌واوی ئۆمێدێکیش که بتوانێت بڕیار له ده‌ر باز بوون بدات له هه‌موو جۆره پلانێکی تێکشکێنه‌ر که ڕوو به ڕووی واقیعمان ده‌بێته‌وه وه‌ک هه‌میشه توانای تاکو هوشیاری بیرکردنه‌وه‌یه‌تی له چۆنیه‌تی بڕیاردان و ده‌نگ دان بۆ به‌ره‌و گۆڕان و دووباره و چه‌ند باره ژێر چنگ نه‌که‌وتنه‌وه .
چوون یادمان نه‌چێت ئه‌مه دیارده‌یه‌که که به درێژایی مێژوو له ڕێگه‌ی نا ئاماده‌یی هوشیاریمانهوه به‌سه‌رماندا زیاتر له چه‌ند جار هاتووه‌ته‌و و وای کردووه که هه‌میشه له بار بین بۆ زه‌مینه خۆش کردنی تهاواوی پلانه جۆر به جۆره‌کانی خه‌ڵکانی نه‌یاری ده‌ورو به‌رمان و دونیاش ،واته دار ده‌ست بون بۆ خۆ له‌ناو بردن !
ئه‌مه‌له کاتێکدا دێت ، که وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هه‌ڵ بژاردن ، له ڕێگه‌ی ڕیکلام یان پڕ‌و پاگه‌نده‌ی هه‌ڵ بژاردنهکانیانهوه زه‌نگێکی زۆر ترسێنه‌ری کاره‌سات بار لێ ده‌ده‌ن ، وه بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێک بده‌نه‌وه له جێگه پێ جێماوهکانیان بڕیاری جۆر به جۆر و ههڵسو که‌وتی جۆر به جۆری دور له بنه‌ماکانی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ده‌ن و ته‌نها بۆ چۆڵ نه‌کردنی کورسی ده‌سته‌ڵات تۆمه‌تی جۆر به جۆر ده‌خه‌نه پاڵ هاو نیشتیمانان و براکانیان ته‌نها له پێناوی خواستێکدا که تا ئێستا و به‌و هه‌موو ئه‌زموونی ده‌سته‌ڵات دارییه‌وه نه‌یتوانیوه نه‌ک هه‌ر جێگه‌ی ئۆمێد بێت به‌ڵکو جیهانێکی نوێ له نیگه‌رانی ئامێزی واقیعی خۆی کرد..
شتێک که پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکرێ ئه‌و هه‌مو به‌ڵێن و گفته سه‌ر سوڕهێنهرهیه که له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به هۆی نزیکبونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵ بژاردنه‌وه ده‌ستی پێکردووه له لایه‌ن دوو پارته سه‌ره‌کییه‌که‌ی ده‌سته‌ڵاته‌وه ، ئه‌مه له کاتێکدایه که له‌ماوه‌ی ده‌سته‌ڵات دارییاندا چه‌ندین پڕۆسه‌ی دیکه‌ی ناوچه‌ی له ده‌نگداندا کرواوه و له هه‌ریه‌ک له‌و پرۆسانه‌ش دا هه‌زاران به‌ڵێنی جۆر به جۆر به خه‌ڵکی دراو‌و پاشان هیچ کام له و به‌ڵێنانه نه‌ک هه‌ر به‌سه‌ر نه‌بران به‌ڵکوو خامۆشیش کران ، ته‌نها له پێناوی کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیانه‌ی پێکه‌وه‌ی تایبه‌ت دا له‌گه‌ڵ پارتی هاوبه‌ش و ئینجان ئه‌ندامانی دیاری ئه‌م دوو پارته ..
بۆیه هه‌موو ئه‌م بێ به‌ڵێنی و دیارده کوشندانه بوون به هۆی دروست کردنی ده‌یان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی ئابوری و هتددد..
به جۆرێک که کاری سیاسیانه‌و دهستهڵاتداریانهی ئه‌وان گرفتاوی و نه‌خۆش بو تا ئاستی بێ ئاگای بون له واقیع و ته‌واوی پیرۆزییه هه‌مه چه‌شنه‌کانی میله‌ت له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئێستا ..
وه‌کاتێکیش که هه‌ریه‌ک له‌و ده‌سته‌ڵات دارانه نیگا ده‌که‌یت له‌به‌ر بین و بیستی خه‌ڵکیدا به‌چه‌شنێک هاوبه‌شی و ههمهئاههنگیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکوو له به‌ر چاووی میدیاکاندا مه‌زه‌نده ده‌کن ، گه‌ر بێت و خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگا نه‌بیت ئیدی ئه‌وان به باشترین و چاکترین و خه‌م خۆرترین مرۆڤانێکی ده‌سته‌ڵات داری سیاسی ده‌خه‌مڵێنی و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش هاوچه‌رخ و تازه‌گه‌ر له دوونیای ئه‌مڕۆدا !
لا کاتێکدا که سیستیمی حوکمڕانیان له پیاده‌کردندا ته‌واو ( سیستیمێکی لینینیزم) ی ، وشک و مردووه له ووجوددا ، و گیرۆده‌و دهرداوییه به‌هه‌زاران ده‌ردی کوشنده ،
بێ ئه‌وه‌ی که توانیبێتیان له ڕێگه‌ی هوشیاری سیاسیانه‌وه خۆیان تێکه‌ڵ به‌و دونیا مۆدێرن و هاوچه‌رخه بکه‌ن و تێیدا بارگاوی ببن ، وه بتوانن ئه‌و دیمۆکراسی یه زاره‌کییه‌ی که به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریانه بی هێننه واقئیعهوه ، و چیتر له‌بری ئه‌وه‌ی له ته‌نها زار و میدیاکانه‌وه هاوری پێ بکه‌ن خۆبه‌خشانه له ڕاستیدا بونیادی بنێن له کاری ده‌سته‌ڵات داری و ئینجا شۆڕبونه‌وه بۆ ناو ته‌واوی چه‌مکه کۆمه‌ڵایتییه‌کان..
ئیدی لێره‌وه بتوانن ئزمونێکیان له کاری هاوچه‌رخ و به‌ڕێوه بردنی دروست هه‌بێت و که‌ڵکیان هه‌روه‌کو خۆیان ده‌ڵێن له‌و گونده وه‌رگرتبێت ، که دونیایی ئه‌مڕۆی پێ ده‌وترێت..
وه‌ک (پاولۆ کۆپلێۆ) ده‌ڵێت : سه‌فه‌ر باشترین هۆکاره بۆ فێر بون ....
خۆ مه‌گه‌ر دونیایی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ستی هه‌ر یهکیکماندا نییه ؟ ئه‌ی بۆ خۆ مه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌فه‌ر کردن نییه له یه‌ک چرکهده بۆ هه‌ر چێگه‌یه‌ک که ده‌ته‌وێت و لێوه‌یان فێر ده‌بیت؟
تاکه‌ی بۆ خواستێکی تایبه‌ت وا بکه‌یین که چاره‌نوسی خۆمان و میله‌تیش ڕوو به ڕووی کاره‌سات بکه‌ینه‌وه !
ئه مه سوکایه‌تیه‌ک نییه یان له‌که دارکردنی ئه‌زموونی ئه‌وو دوو پارته ، به‌ڵام ئه‌مانه ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵ نه‌گرن تا لێیانه‌وه فێر بیین یه‌ک به‌یه‌کمان به ئه‌و دو پارته‌شه‌وه که مل که‌چی خواست و ویستی کۆمه‌ڵ بین و به ئه‌و په‌ڕی له خۆ بوردهییهوه گه‌ر هاتوو هه‌ر پارت و ڕێخراو و خه‌ڵکێک هه‌ڵ بژارده‌ی میله‌ت بوو قبوڵی بکه‌ین ،
ئیدی با خزمه‌ت کردن خۆ به‌خشی ڕاسته‌قینه‌ی خود بێت له پێناوی میله‌ت دا ، نه‌ک به پێ چه‌وانه‌وه ، لێره‌وه ته‌نها چوار ساڵ له ده‌سته‌ڵات داری و ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردن زمانی چاک و خراپیت بێت و ململانێکی هاوچه‌رخ دروست بێت له ڕیگه‌ی خزمه‌ت کردنی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانه‌وه نه‌ک هێزی خۆ سه‌پاندن و بون به مشه‌خۆری ، ئا لێره‌وه ئتر لێ گه‌ڕێن با له پێناوی بونیادنانی وڵاتێکی شیریندا به سه‌روه‌ری یاسا له‌به‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه میله‌ت متمانه‌ت پێ ببه‌خشێت ..
له کۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌م ئێستایی بار‌و دۆخی وڵاتی ئێمه زۆر گرنگ و چاره‌نوس سازه ، گرنگی گۆڕان هه‌میشه منداڵی دایکێکه که ناوی هوشیارییه ، هه‌ر بۆیه ئه‌م منداڵه هێزی بازوو ئومێدی دوا ڕۆژه بۆ تاکێک تا کۆمه‌ڵێک خهڵکو کۆمه‌ڵگا و ئاینده و چاره‌نوسی میله‌ت ، به‌ڵام پێویستی ئه‌و منداڵه به‌رده‌وامی نزیک بونیه‌تی له دایکی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست