" چوارێنەکانم"
Tuesday, 23/09/2014, 12:00
دڵم زارو دڵم زارو دڵم زار
بە جەستەش هەرکڵۆڵو ئێشوزامار
تەبیبێک ماچی گۆنای چارەسەر بێ
ئەویش یارە ئەویش یارە ئەویش یار .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
وەکوخڕنۆک وێڵو دەربەدەر خۆم
خەمی دونیا لە جەستەمدابووە کۆم
لەشم سووتە لە تاو تاووتەووتەم
نییە پیشەم شەوو رۆژان لە ڕۆڕۆم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئەتۆ شیرین لێوو گۆڵزار جەستەی
خەرامان وەک کەوی هەڵبەستوبەستەی
ئەوەند جوانو ئەوەند شۆخی لەسەر عەرز
بنی ئادە م نیی هەر وەک فریشتەی .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
دەزانی دەردە دارم چارە بێنە
لە ساڵێ دا کرا جارێ بمدوێنە
ئەگەر دیتت وەکو منداڵ دەگریم
لە ئامێزم گرەو تۆ ڕامژێنە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
بوچی بولبول دەناڵێنێ شەوورۆژ؟
گوڵت سورە بە پێنجە یاکو شەش رۆژ
ئەمن چی بکەم دەبێ تا سەر بناڵم
لە جەوری دڵبەرو چەرخی سیا رۆژ .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
دەڵێن بێ کەس خودایە کوا کەسی من
کەسی من کەس نییە نامۆیەبۆمن
کەسی کەس گەر پەنایە بۆ کەسان داییم
بەشی من کەس نەزان ناکەس و دژمن .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
خەمو دەردم دەزانن دەردە داران
شەوورۆژم بە وێنەی ژاری ماران
هەموو کەس لێم دەپرسن چۆنە حاڵت
بە تەنیا تۆ زوێری وە ک نەیاران .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
گوڵیکی خۆم لە پەروەردەی تێدا چووم
بە فرمێسکان شەوورۆژان لە پای بووم
لە کاتی گەورە بونی کوا ڕەوا یە
گەڵاوی بۆم نەبێ نەمبێ بەرو بوم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئەمن خاوەن دڵێکی شێتو هارم
شەوورۆژ یادی تۆیە بۆتە کارم
تەمەن ئیزنم بدا دەرچم لە شێتی
ئەگەر دەستم بگاتە زولفی یارم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئەوی رۆژێ کە گۆڕە شوێنی جەستەم
بە مردووییش دەڵیم گۆوەندو بەستەم
لە دونیای دیش بە کوردییە کارو بارم
لەسەر سۆزم دەمێنم بۆ چی دەست بەردەم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
لە دەستی دڵ ئەمن ڕەشپۆشە جەستەم
ئەتۆی دیت یەکسەرە خەم هاتە بەستەم
خەمێک خامەی شکاندو دەستە وەستان
ئەمن مام ودڵی ڕ یسواو خەستە م .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
گەلێک ماندوو گەلێک بێزارم ئەی دڵ
لە دەست شێتیت زوێرو زارم ئەی دڵ
ئەوەندەی تۆ لە پێی ئازاری من بی
بڕۆ ئاشق بژی ژینداربە ئەی دڵ .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
جەعفەر / کەریمی
تورکو / فەنلەند
١٩٩٦ ی/ زایینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست