کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وازهێنان و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌م لە پارتى (كرێكاران و ڕەنجدەرانى كوردستان) بۆچى؟!

Saturday, 15/09/2012, 12:00


باش.دواى ئەوەى لە بەروارى 6/9/2012 لەلایەن نوسینگەى بیتوین ئاگادار كرام ,كە ئیجرائاتى حیزبیم لەگەڵ كراوە ,تەنها موچەى من نەهاتووە یەك مانگ تەجمیت كراوم لەلایەن مەكتەب ڕێكخستنەوە.پرسیارم كرد هۆكەى چییە؟ لە ڕووى ئیدارەوە و دەوامەوە گرفتم هەیە؟ ووتیان هیچ گرفتێك نییە لە ڕووى دەوام و كارى ئیدارە.!! لە كاتێكدا پێشتر چەندین پۆستى حیزبیم هەبوە وەك بەرپرسى پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیرى لە ناوەندى پشدەر _ بیتوین , جارى وا هەبوە دوو پۆستم پێدراوە .ئێستاش بەرپرسى بەشى ئیدارەم لە نووسینگەى بیتوێن .لە پەیڕەوى ناوخۆدا هاتووە كادر پێش ئەوەى ئیجرائاتى لەگەڵ بكرێت سەرنجى ڕادەكێشریت لە سەر جۆرى كەم تەرخەمێكەى یان جۆرى سەر پێچێكەى ,بەڵام ئەم پارتە هیچ ڕێزێك بۆ ئەندامانى كۆنگرەى دانەنا .!!هەر وەك لە دیوەخان بن بڕیاریاندا بۆ جۆرى ئیجرائات ئەویش بە بڕینى موچەى یەك مانگم.مەكتەبى ڕێكخستن داواى كردبوو سەر دانیان بكەم هۆكارى ئیجرائاتەكەم پێ بڵێن بۆیە لە 12/ 9/2012 چوم بۆ مەكتەبى سیاسى .بەرپرسى مەكتەب ڕێكخستن پێى ڕاگەیاندم هۆكارى ئیجرائاتەكە ئەوەیە .بابەتم لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكان و سائیت و ڕاگەیاندنەكاندا بڵاو كردۆتەوە ,كە ماوەى بڵابونەوەیان پێنچ (5) مانگ لەمەو بەرە .زۆرم جەخت كرد كە ناوى یەك یان دوو بابەتم پێ بڵێن یاخود رستەیەك یان دوو ڕستەم پێ بڵێن كە ئەوانى نیگەران كردووە هیچیان نە ووت تەنها ئەوەنەبێت كە لە گەڵ سیاسەتى ئەم پارتە نایەتەوە نوسین و بابەتەكان چونكە ڕەخنە ى زۆر دەگرم لە بارەى هەبوونى نابەرابەرى و ناعەدالەتى و گەندەڵى و كەم وكوڕى یە ئیدارى یەكانى حكومەتى هەرێم ,,ئەمە ناگونجێت لە گەڵ سیاسەتى پارتى كرێكاران و ڕەنجدەرانى كوردستان لە بەر ئەوەى دۆست و هاوپەیمانى (p.d.k) ین.بۆیە ناتوانین لێت قبوڵ بكەین .دەبێ واز لە وجۆرە ڕەخنانە بهێنیت.هەمولایەك دەزانن نەبەرپرسانى یەكێتى و پارتى نە بەرپرسانى حكومەتى هەرێم نەیان گوتوە كەم كوڕى نیە ,نەیان گوتوە گەندەڵى نییە. هەروەها كارى ڕۆژنامەنوسیش لەدوایى تێپەربونى 90 ڕۆژ بەسەر بابەتى بڵاو كراوەیەكدا كەس بۆى نییە داواى یاساى تۆماربكات .بۆیە من ڕاى دەگەیەنم دژیایەتى حكومەت و هیچ حیزب و لایەنێك ناكەم ,بەڵام كەمو كورى هەبێت پێویستە باسى بكرێت ,بۆئەوەى هەموولایەك هاوكاربین بۆ بنیاتنانى كۆمەڵگەیەكى سیكۆلار و ئازاد و بەرابەر. ئەمەش بە بەهێزكردنى یەكێتى نەتەوەیى و كار كردن بۆ چەسپاندنى یاسا شارەستانییەكان دەبیت تا كۆمەڵگەى كوردى بەرەو ئایندەیەكى باشتر بچێت .بۆیە بڕیارمدا لەم ڕۆوە واز لە پارتى كرێكاران و ڕەنجدەرانى كوردستان بهێنم .هیچ جۆرە پەیوەندێكم لەگەڵ ئەو پارتە نەمێنێت .لەم ڕۆ بەدواوە وەكو نووسەر و ڕۆژنامەنوسێكى سەربەخۆ لە چوارچێوەى یاساكانى حكومەتى هەرێم كارە ڕۆشنبیرى و ڕۆژنامەنوسێكانم درێژە پێبدەم لە پێناو جەسپاندنى یاساشارەستانییەكان و چەسپاندنى ئازادى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى .بەردەوام بم .
لەگەڵ ڕێزماندا

عبدالرحمن رسول
نووسەر و ڕۆژنامەنوس
13-9-2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە