پلەوپایەلەپێناو خزمەتكردن یان لەپێناوى گیرفان پڕكردن؟
Thursday, 27/06/2013, 12:00
1502 بینراوە
لەسەرجەم كۆڕ و كۆبوونەوەكانى حكومەت و حیزب باسى گەندەڵى دەكرێت وە بەشێكى زۆرى كۆبوونەوەكان بۆبابەتى ناوبراوتەرخاندەكرێن.سەرجەم بەرپرسان كەدەمیان دەكەنەوەباسى گەندەڵى و ناعەدالەتى دەكەن، بەڵام دەپرسین ئایاگەندەڵى و ناعەدالەتى لەسەردەستى كەسانى ڕەشوڕووت سەرێهەڵداوەیان لەسەردەستى بەرپرسان.بۆنمونەبەرپرسى(دەزگاى زانیارى یەكێتیى نیشتمانى كوردستان)بەناوى (عمادتاهیر)ناسراو بە (ئازادچاوشین)ئێستاناوبراولەپەرلەمانى كوردستان ڕاویژكارە مانگانە(6000000)ملیۆن دینار وەردەگرێت. ناوبراو(3)خانوى هەیەجگەلەمەچەندین جارئۆتۆمبێلى بۆكڕاوە و چەندین جاریش مەبلەغى وەرگرتووەلەلایەن كاكەكانى سەروو. ماوەى چەندڕۆژێكەلەسنورى مەڵبەندى هەولێركادیران خۆیان ناونوس دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكانى داهاتووى پارلەمانى كوردستان و ئەنجومەنى پارێزگاكان.ناوبراویش سیڤى خۆى تەسلیم بەبەشى هەڵبژاردن كردووە و داواكارەبۆپەرلەمانى داهاتووى كوردستان خۆى كاندیدبكات.دیارەبابەتێك باسكراوەلەلایەن بەرپرسى مەڵبەندى هەولێرداواى كردووەئەمانەى كەواپۆستى ڕاویژكار و بەڕێوەبەرى گشتیان هەیەئیستقالەلەپۆستەكانیان بدەن ئەوكات ڕێگایان پێدەدەن خۆیان كاندیدبكەن. ئەم قسەیەى بەرپرسى مەڵبەندى هەولێرهەموئەم كەسانەى نیگەران كردووەكەواپۆستى ڕاویژكار و بەڕێوەبەرى گشتییان هەیەبەتایبەتى ئەم بەرپرسەى دەزگاى زانیارى شارى هەولێر لەسەرئەم بابەتەزۆرنیگەرانەوهاناى بۆ چەندئەندامێكى مەكتەبى سیاسى بردووە.ناوبراو لەشوێنێك واى باسكردووەگوایەموچەى ئەندامى پەرلەمان دووهێندەى موچەى ڕاویژكارە . لێرەبۆمان دەردەكەوێت بەشێكى زۆرى ئەوانەى داواى پلە و پایەدەكەن تەنهابۆگیرفان پڕكردنە نەوەك بۆ خزمەتكردن . هەروەهائەم گەندەڵى و ناعەدالەتیەى كەواسەریهەڵداوەلەهەرێمى كوردستان لەسەردەستى ئەمانەوەبووە. كەوشەى بنبڕكردنى گەندەڵى ش بۆتە وێردى سەرزووبانیان. ئەم ناوبراوە لەساڵى 1993هاتۆتەوەناوڕێزەكانى یەكێتیى سەردەمانێك كرێى خانوشى بۆ نەدەدرا ئێستا(3)خانووى ڕاقى هەیە یەكێكیان خۆى تێیدایەدووانیشى بەكرێداوەكەیەكێكیانى بەناوى كوڕەگەورەكەى كردووە جگەلەمەش باشترین مەبلەغى لەناوبازرگانیداهەیە.لێرەدادەپرسین ئایائەم سەروەتووسامانەى بەچى پەیداكردووە؟ بۆیەك ساتیش كەسابەتى نەكردووە.ئەگەرلەڕێگاى گەندەڵى نەبێت چۆنى پەیداكردووە. ئێستاش دەیەوێت خەڵك چەواشەبكات و ببێتەنوێنەرى خەڵك لەپەرلەمان تازیاتردرێژەبەپڕكردنى گیرفانى بدات. ئایائەم چەندساڵەى كەلەپارلەمان ڕاوێژكارەچەندى خزمەت كردووەجگەلەجاسوسى نەبێت چیترى كردووە؟بۆیەلێرەوەداوالەسەرجەم كادیران و كەسانى دڵسۆزدەكەم كەبەهیچ شێوەیەك دەنگ بەم گەندەڵكارانە نەدەن و ریسوایان بكەن.