کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌وڵه‌تی تورک دوژمنی کورده‌ وهیوای بنه‌ماڵه‌یه‌

Sunday, 20/01/2013, 12:00






ڕۆژ نییه‌ ده‌وڵه‌تی تورک کارێکی تیرۆرستی دژ به‌ کورد وبزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری کوردستان ئه‌نجام نه‌دات. ڕۆژی خوا نییه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک دوژمنی وڕق وناحه‌زی خۆیان ده‌رنه‌بڕن، نه‌ک ته‌نها به‌
قسه‌ به‌ڵکوو به‌کردار وبه‌ڕه‌فتار به‌رامبه‌ر کورد ده‌رنه‌بڕن۰
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م قسانه‌مان ڕوونکردنه‌وه‌ و به‌ڵگه‌ی پێویست نییه‌، زۆربه‌ی میله‌ت ئاگای لێیه‌ وده‌یبیستێت
وده‌یبینێت به‌ڵام هه‌ندێ ساکار وچاونووقاو ونوستوو له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌ تورک سیاسه‌تێکی نوێ له‌گه‌ڵ
کورد به‌کار ده‌هێنێت وئێستا وه‌کوو جاران نییه‌ وڕای گۆڕاوه‌ ، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه،‌ ساویلکه‌ی وامان هه‌یه‌
پشتی به‌ تورک قایمکردووه‌ وبه‌دۆست ودڵسۆز له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات.
تورک نه‌ک ته‌نها له‌ناو تورکیا دژی کورده‌ وهه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌دات، ئه‌وه‌تا ڕۆژانه‌ فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانان ده‌بینین که‌ ڕۆژانه‌ کوردستانی باشوور، قه‌ندیل بوردومان ده‌کات، ته‌ڕ وووشک ده‌سووتێنێت، چه‌نده‌ها دێ وماڵی وێرانکردووه‌، چه‌نده‌ها هاو‌ڵاتی کوشتووه‌ وبریندارکردووه‌ وچه‌نده‌ها
هکتار زه‌وی ئاگرتێبه‌رداوه‌ ووێرانکردووه‌ ومه‌به‌ستی چاندنی ترس وڕووخانی ژێرخانی ئابوورییه‌.
نه‌ک ته‌نها له‌کوردستان، ئه‌وه‌تا بینیمان چۆن له‌ ئه‌وروپاش ده‌ستی پیس وچه‌په‌ڵیان کۆتایی به‌ ژیانی
ئازادیخوازانی کورد سه‌کینه‌ جانسز وهاوڕێیانی هێنا وبۆ دنیایان ئاشکراکرد که‌ چه‌ند دڕنده‌ وتیرۆرسته‌
ئه‌م تورکه‌ی که‌ نێچیربه‌رزانی به‌ هیوا وئومێدی ده‌بینێت.
ڕۆژنییه‌ هه‌واڵی هێڕشکردنی به‌کرێگیراو وجاش وتیرۆرستان به‌یارمه‌تی وپشتیوانی وچه‌کی گرانی
تورک بۆ سه‌ر سه‌ری کانی وهه‌موو کوردستانی ڕۆژئاوا نه‌بیستین.
هه‌رکه‌سێ ئه‌م هه‌موو دوژمنکارییه‌ نه‌بینێت بینانییه‌، هه‌رکه‌سێ ئه‌م هه‌موو ڕکوکینه‌یه‌ به‌حه‌ز وخۆشه‌ویستی له‌قه‌ڵه‌مبدات یان عه‌قڵی ته‌واونییه‌ یان خزمه‌تکار وچاشی تورکه‌.
ئه‌و ده‌نگوباسه‌ی له‌ئارادایه ‌گوایه ‌تورک ته‌له‌فزیۆنیان بۆعه‌بدوڵائۆجه‌ڵان داناوه ‌وله‌گه‌ڵیا که‌وتوونه‌ته‌ گفتوگۆته‌نها هه‌وڵی تورکه‌ بۆڕازیکردنی ئۆجه‌ڵان بۆچه‌کدانان وئاشبه‌تا ڵ وکۆتاییهێنان به‌شۆرشی کورد، نه‌ک داننان به‌بوونی کورد ومافه‌ڕه‌واکانیان ۰ تورکده‌یه‌ێت ئۆجه‌ڵانی شۆرشگێڕ به‌ته‌له‌فزیۆنێ ڕازیبکات۰
ئیمجا بێجگه‌ له‌بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی که‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ تجاره‌تکردن وخزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
له‌گه‌ڵ تورکدا ووخزمه‌تکردن وجێبه‌جێهێنانی ئه‌جندای تورک وچاونووقاندن له‌ئاستی ئه‌و دوژمنکارییه وپشتکردن له‌میله‌تی کورد، باوه‌ڕناکه‌م کوردێکی دڵسۆز وبه‌شه‌ره‌ف هه‌بێت ئیدانه‌ وتفباران وله‌عنه‌تبارانی
ئه‌م ناحه‌ز ودوژمنان وتیرۆرستانه‌ نه‌کات.
که‌واته‌ تورک خۆی به‌ دوژمنی کورد داده‌نێت وهه‌وڵی له‌ناوبردنیده‌دات، بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیش نه‌ک ته‌نها
به‌دۆست به‌ڵکوو به‌هیوا وئۆمێدی خۆیان ده‌بین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە