کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له ‌هاوخه‌باتیه‌وه‌ بۆ ته‌خوین"ه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و لێدوانی ئۆردوگانشینه‌کان - به‌شی سێیەم

Thursday, 02/12/2010, 12:00


تێڕوانینی به‌رپرسه‌ ئۆردوگانشینه‌کان :-
له‌ به‌شی دووهه‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ تێڕوانینی هه‌ر یه‌ک له‌ به‌ڕێزان(عه‌لی قازی و حوسێنی یه‌زدانپه‌نا و عه‌بدوڵڵای موهته‌دی) کرا . با ئێستاش چاوێک بخشێنین به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان(مسته‌فای هیجری و خالید عه‌زیزی و عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌)دا :-
4- کاک مسته‌فای هیجرییش په‌یامی خۆی و حیزبه‌که‌ی له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا ناردووه‌ :-
مسته‌فای هیجری کێیه‌ ؟
کاک مسته‌فا سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ ، به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌دا حیزبی دیموکراتیان دووچاری ئۆردوگانشینی کردووه‌ ، به‌هۆی ئۆردوگانشینیشه‌وه‌ هه‌م حیزبی دیموکرات لاواز بووه‌ و هه‌م دووچاری لێکدابڕان هاتووه‌ و هه‌م ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری کادره‌کانیش ڕووی له‌ کاک مسته‌فا کردووه‌ ، کاک مسته‌فا یه‌کێکه‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ فه‌خر به‌ ئێرانیبوونه‌وه‌ ده‌کات و ئه‌و ناوچانه‌ش به‌ کوردستان نازانێت که‌ هه‌واداری حیزبه‌که‌ی ئه‌و نین ، که‌ ئه‌م کرده‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپی که‌سی داگیرکراو و شۆڕشگێڕدا ناگونجێت . بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ :- 
5- کاک خالید عه‌زیزی ده‌ڵێت :- { هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق، هه‌ر له‌و کاته‌ دا که‌ متمانه‌ و ره‌زامه‌ندیی پێکهاته‌ جۆراوجۆره‌کانی عێراق له‌ رۆلی مێژوویی و سه‌رکه‌وتووانه‌ی جه‌نابت له‌ به‌ڕێوه‌بردنی عێراقی فیدرال له‌ قۆناغێکی ئاسته‌م دا ده‌رده‌خا، سه‌نگی کوردو هاوبه‌شیی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی نوێ‌ دا ده‌سه‌لمێنێته‌وه‌.
حیزبی دێموکراتی کوردستان، هیواداره‌ عێراقی نوێ له‌ سێبه‌ری سه‌رۆکایه‌تیی ژیرانه‌ی به‌ڕێزتان له‌ ده‌ور‌ی دووهه‌می سه‌رکۆماری دا، هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و جێگیر کردنی دیموکراسی و ئاشتی و پته‌و کردنی بناغه‌کانی فیدراڵییه‌ت بنێ. } .
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی مه‌سعود بارزانیش ده‌ڵێت :- { گومانیی تێدا نییه‌ که‌ ده‌سکه‌وتی کورد له‌م رێککه‌وتنانه‌ که‌ هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی سه‌رۆک مام جه‌لال به‌ سه‌ر کۆماری عێراق، به‌شێکییه‌تی، به‌رهه‌می پێداگرتنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کورد، به‌ تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر پشکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی عێراق دایه‌. } . بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ :- 
خالید عه‌زیزی کێیه‌ ؟
کاک خالید سکرتێری باڵی جیابۆوه‌ی حیزبی دیمۆکراته‌ که‌ هه‌مان ناوی حیزبی دیموکراتیان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌ و ئه‌رکه‌کانی مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت . پێشتر ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ بووه‌ و که‌سێکی زۆر گرێدراوه‌ به‌ جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌ و وه‌کو بیرکردنه‌وه‌ش که‌سێکی ئێرانچییه‌ ، زۆر دڵخۆشه‌ به‌ سیاسه‌ته‌کانی تورکه‌ فاشسته‌کان و هه‌میشه‌ له‌ دوای ته‌شویقکردنی ئه‌ردۆغان وێڵه‌ .
کاک خالد ده‌خوازێت خۆی به‌سه‌ر یه‌کێک له‌ داگیرکه‌ره‌کانی تورکیا و ئێراندا ساخ بکاته‌وه‌ ، به‌ڵام گرفتاریه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ ئه‌و دوو داگیرکه‌ره‌ په‌سه‌ندی ناکه‌ن ، ده‌نا کاک خالد جگه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ دوای ته‌شویقکردنی ئه‌ردۆغان وێڵه‌ له‌ هه‌مان کاتدا ئاماده‌یه‌ هه‌موو داخوازیه‌کانی کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ مادده‌ ده‌ستوریه‌کانی 15 و 19ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ که‌ به‌بێ ویستی کوردان له‌ ده‌ستووردا جێگیرکراوه‌ . 
مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ش زۆربه‌ی ژیانی له‌ نێو حیزبی دیموکراتدا به‌سه‌ر بردووه‌ ، به‌ڵام له‌ کاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا نه‌ک هه‌ر حیزبی دیموکراتی پێش نه‌خست به‌ڵکو ته‌واو له‌ جه‌ماوه‌ریشی دابڕی و هۆکاری ئۆردوگانشینکردنی حیزبی دیموکرات و لێکدابڕانی ئه‌و حیزبه‌ش بووه‌ ، که‌سێکی هێجگار نزیکه‌ له‌ تاڵه‌بانییه‌وه‌ که‌ دۆستایه‌تیه‌که‌ی به‌ پله‌ی دووه‌م دێت ، واته‌ دۆستایه‌تی مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ له‌ دوای دۆستایه‌تی عه‌بدوڵڵای موهته‌دییه‌وه‌ دێت بۆ تاڵه‌بانی (پێده‌چێت ناوهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتیش هه‌ر له‌سه‌ر داخوازی تاڵه‌بانی بووبێت چونکه‌ کاتێک تاڵه‌بانیش له‌ پارتی جیابوویه‌وه‌ له‌ ساڵی 1964دا هه‌مان ناوی پارتی هه‌ڵگرته‌وه‌) ، به‌ سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات تیرۆر کران(له‌ باشووردا) له‌ سه‌رده‌می سکرتێرێتی مه‌لا عه‌بدوڵڵادا . بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌ :- 
پرسیار له‌ کاک خالید عه‌زیزی :-
ئه‌گه‌ر متمانه‌ی پێکهاته‌ جۆراوجۆره‌کانی عێراقی به‌ تاڵه‌بانی هه‌بووه‌ ، ئه‌ی چ هۆکارێک بوویه‌ هۆی دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌ت بۆ ماوه‌ی 8 مانگ ؟ خۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌ به‌ جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان درا له‌و ده‌نگانه‌ زیاتر بوو که‌ به‌ تاڵه‌بانی درا .
ده‌کرێت ڕۆڵی سه‌رکه‌وتوانه‌ی تاڵه‌بانی و سه‌نگه‌کانی گه‌لی کورد له‌ چوار ساڵی ڕابردوودا باس بکه‌یت ؟
ئایا ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له‌ ڕێککه‌وتنی کوتله‌کانی عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌ سه‌رۆککۆمار چییه‌ ؟
لێره‌دا چه‌ندین پرسیاری دیکه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ له‌ به‌رپرسه‌ ئۆردوگانشینه‌ به‌ڕێزه‌کان :-
1- ئایا له‌ نێوان ئێوه‌ و کاک نه‌وشیرواندا کامتان زیاتر له‌ تاڵه‌بانییه‌وه‌ نزیکتر بوون و کامیشتان زیاتر له‌ کرده‌وه‌کانی تاڵه‌بانی شاره‌زاترن ؟ له‌ کاتێکدا کاک نه‌وشیروان 40 ساڵه‌ هاوخه‌باتی تاڵه‌بانییه‌ و ده‌شڵێت تاڵه‌بانی که‌سێکی فاشله‌ و به‌رپرسه‌ له‌ کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد ، که‌چی ئێوه‌ به‌ که‌سێکی فریادڕه‌سی کوردان و سه‌رکه‌وتوو پێناسه‌ی ده‌که‌ن !!
2- ئایا هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌ سه‌رۆککۆمار ، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ پێگه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا لاواز بکات و ئێوه‌ش له‌ ئۆردوگانشینی ڕزگار بکات ؟
3- ئایا تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌بنه‌ هۆکارێک بۆ هاوسه‌نگه‌ریتان ونه‌هێشتنی ئه‌م لێکدابڕان و په‌رش و بڵاوییه‌تان یاخود زیاتر ده‌سته‌مۆ و کۆیله‌تان ده‌که‌ن ؟
4- ئایا له‌پای ئه‌م هه‌موو پیاهه‌ڵگوتنه‌دا ، سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی هه‌رێمیش کۆتایی به‌ یادکردنه‌وه‌ی خومه‌ینی ده‌هێنن له‌ هۆڵی پێشه‌وادا ؟
5- ئایا هۆکاری تیرۆرکردنی سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌تان ئاشکرا ده‌کرێت له‌ لایه‌ن پارتی و یه‌کێتییه‌وه‌ ؟
کۆتایی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە