کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


راگه‌ياندنى كه‌مپه‌ينى "چاو هه‌ر چاوه"‌

Wednesday, 16/10/2013, 12:00

1915 بینراوە


چاو هه‌ر چاوه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زانيارى پێويستمان پێ نه‌دات داواى ياساييان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ين

ئێمه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند راگه‌ياندنێكمان بڵاوكرده‌وه‌و به‌دواداچوونى مه‌يدانيمان بۆ كه‌يسى چاوكوێركردنى 9 هاوڵاتى كوردستان به‌ده‌رزى ئه‌ڤاستين كرد و ده‌توانين بڵێين كه‌ سه‌رجه‌م زانياريه‌كانى پشت چاوكوێركردنى ئه‌و هاوڵاتيانه‌مان بۆ راى گشتى له‌رێگه‌ى راگه‌ياندنه‌كانه‌وه‌ ئاشكرا كرد، به‌ڵام وه‌ك پێشتريش رامانگه‌ياندبوو ئێمه‌ ته‌نها به‌دواى چاوكوێركردنى ئه‌و هاوڵاتيانه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌يانه‌وه‌ نين، به‌ڵكو به‌ئه‌ركى خۆمانى ده‌زانين كه‌ به‌دواى كه‌يسى نه‌بوونى كۆنترۆڵى جۆريى سه‌ر ده‌رمان له‌هه‌رێم و بازرگانيكردن به‌ده‌رمانه‌وه‌ له‌لايه‌ن چه‌ند كۆمپانيايه‌كه‌وه‌ و ئاسانكاريكردن بۆيان له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به‌رپرسانى بالاى حيزبى و حكوميه‌وه‌ين، به‌رده‌وام ده‌بين تا ئه‌م دوو كه‌يسه‌ش يه‌كلايى ده‌كه‌ينه‌وه‌، به‌ گرنگيشى ده‌زانين ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ين كه‌ به‌هۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا برێك خۆمان بێده‌نگ كردبوو، چونكه‌ نه‌مانده‌ويست بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن به‌كاربهێنرێين، له‌ئێستاشدا ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتيارى كه‌مپه‌ينه‌كه‌مان ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و راى گشتى:

يه‌كه‌م : دواى جه‌ژن ده‌رۆينه‌‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و‌ داواى زانيارى و ئه‌و نوسراوانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ ئاماژه‌ به‌ سزادانى ئه‌و دكتۆرانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ لێدانى ئه‌و ده‌رزى ئه‌ڤاستينه‌ بۆ چاوى قوربانيه‌كانى ئه‌ڤاستين تۆمه‌تبارن يان تێوه‌گلاون، له‌گه‌ڵ نوسراوه‌كانى كه‌يسى كۆنترۆڵى جۆريى ده‌رمان له‌هه‌رێم، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و نوسراوه‌يان له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێردا نه‌دا به‌ كه‌مپه‌ين، ئه‌وا به‌تۆمه‌تى پێنه‌دانى زانيارى و به‌پێى ياساى به‌ده‌ستهێنانى زانيارى داواى ياسايى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تۆمار ده‌كه‌ين، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاريمان كردووه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند پارێزه‌رێكى خۆبه‌خش قسه‌مانكردووه‌ كه‌ خۆبه‌خشانه‌ بۆ ئه‌و داوا ياساييانه‌ له‌گه‌ڵمان بن.

دووه‌‌م: به‌بۆچوونى ئێمه‌ مه‌سه‌له‌ى سزادانى دكتۆره‌كان به‌ته‌نها به‌س نيه‌ له‌م كه‌يسه‌دا، چونكه‌ ئه‌و به‌رپرسيارێتيه‌ ته‌نها له‌سه‌ر دكتۆره‌كان نيه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر شانى وه‌زاره‌تيشه‌ به‌پله‌ى يه‌كه‌م، هاوكات دووباره‌ داوا ده‌كه‌ين ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ره‌زامه‌ندى پيشان بدات له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌ بڕى قه‌ره‌بووى ماددى و چۆنێتى قه‌ره‌بووى مه‌عنه‌وى ئه‌و قوربانيانه‌ى ده‌رزى ئه‌ڤاستين، كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌هه‌وڵى كه‌مپه‌ينه‌كه‌مان و كه‌سوكارى قوربانيه‌كان توانرا له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌وه‌ ئه‌و نوسراوه‌ تايبه‌ت به‌قه‌ره‌بوو ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بكرێت و داواكارين هه‌رچى زووه‌ جێبه‌جێ بكرێت، نه‌ك ته‌نها به‌ دروستكردنى چاوى ده‌ستكرد، مه‌سه‌له‌ى قه‌ره‌بووه‌كه‌يان له‌بير به‌رنه‌وه‌.

سێهه‌م: سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ى ئه‌مدواييه‌ى وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر دانانى كۆنترۆڵى جۆريى سه‌ر ده‌رمان له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان، ئێمه‌ ئه‌م لێدوانانه‌ به‌گاڵته‌كردن به‌ خه‌ڵكى و گرنگى نه‌دان به‌ته‌ندروستى ميلله‌تێك ده‌زانين، چونكه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى يه‌وه‌ باسكراوه‌ ، ناتوانێت كۆنترۆڵى كوالێتى له‌سه‌ر ده‌رمان دابنێت، چونكه‌ دانانى كه‌سانى پسپۆرى ته‌ندروستى له‌سه‌ر مه‌رزه‌كانى كوردستان ناتوانێت كۆنترۆڵ بێت به‌سه‌ر ده‌رمان و جۆريى ده‌رمانه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك پێشتر داوامانكردبوو، دووباره‌ داواى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ بدرێت لقى كۆمپانيا گه‌وره‌كانى دروستكردنى ده‌رمان بهێنرێته‌ هه‌رێم، يان كۆنترۆلى كوالێتى له‌سه‌ر ده‌رمان به‌شێوه‌يه‌كى رێك و پێك و زانستى ئه‌نجام بدرێت و دڵنيايى به‌هاوڵاتيان بدات له‌و باره‌يه‌وه.‌

كه‌مپه‌ينى "چاو هه‌ر چاوه‌"
12 10 2013

بۆ په‌يوه‌ندى :
فه‌رمان خێڵانى
0032488055929
[email protected]

ره‌نجده‌ر گراوى
[email protected]
009647504833073

د.گۆران عه‌بدولڵا
0447584867623
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)