کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


زه‌نگێك له‌ده‌سته‌ی پێشه‌نگه‌وه‌ بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم

Wednesday, 14/09/2011, 12:00




له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌به‌رپرسیاره‌تی مرۆڤایه‌تی و كووردبوونه‌وه‌ نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ئه‌م شێواز و سیسته‌مه‌ی دامه‌زراندن كه‌بۆته‌ هۆی بێزاربوونی خوێندكارانی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان ،كه‌ دواتر كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی و جه‌رگبڕی لێكه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی خۆسوتاندنی یه‌كێك له‌خوێندكاره‌ ده‌رچووه‌كان، ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ دامه‌زراندن و خزمه‌ت كردن به‌نیشتیمان له‌ ڕێگه‌ی پیشه‌كه‌ی خۆیانه‌وه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم به‌به‌رپرسیار ده‌زانین له‌م كاره‌ساته‌و هه‌ركاره‌ساتێكی تری له‌م شێوه‌یه‌ كه‌ له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا ڕووبدات و هۆشداریش ده‌ده‌ین به‌ده‌سه‌لات له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ چونكه‌ بێكاری و هه‌ژاری ته‌نگی به‌زۆربه‌ی هاولاتیان و دانیشتوانی هه‌رێم هه‌ڵچنیوه‌ ، ئه‌گه‌ر بیر له‌ پلانێكی سه‌ركه‌وتوو تۆكمه‌ نه‌كرێته‌وه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژه‌ زۆره‌ی بێكارییه‌ ئه‌وا ڕووداوێكی مه‌ترسیدار به‌رۆكی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌گرێت ، وه‌داواش له‌سه‌رجه‌م خوێندكارانی ده‌رچوو له‌ زانكۆ په‌یمانگاكان ده‌كه‌ین كه‌بیر له‌ ئه‌نجامدانی هیچ كارێك نه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ببێته‌ هۆی له‌ناوچوون و گیان له‌ده‌ست دانیان چونكه‌ ده‌سه‌لات هیچ باكی به‌خوێنی گه‌نجانی ولاته‌كه‌ی ناكه‌وێ ڕووداواكانی ئه‌م دووایه‌ش باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه‌ .

بۆیه‌ له‌كۆتاییدا داواده‌كه‌ین :
- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێكی تایبه‌ت ده‌ربكات بۆ دامه‌زراندن یان ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری گونجاو بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووانی زانكۆوپه‌یمانگاكان.
- په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی به‌په‌له‌ له‌سه‌ر خۆسوتاندنی (به‌ناز جواد) گرێبدات و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ ڕابسپێرێت .
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوی خۆسووتاندنی(به‌ناز جواد) بكات .
- داواده‌كه‌ین دادگا له‌سه‌ر داوای خانه‌واده‌ی جوانه‌مه‌رگ (به‌ناز جواد) لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ (سه‌رۆكی حكومه‌ت) وه‌ك به‌رپرسیاری یه‌كه‌م له‌م ڕووداوه‌دابكات .

ده‌سته‌ی پێشه‌نگ
14|9|2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە