کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وائیل عه‌بدولله‌تیف : داواكه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ، ده‌ستوورییه‌ ‌

Tuesday, 01/02/2011, 12:00


وائیل عه‌بدوڵڵه‌تیف په‌رله‌مانتاری‌ پێشووی‌ عێراق ڕایگه‌یاند"هاوڵاتیان و كوتله‌و پارته‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی مافی‌ خۆیانه‌ داوای‌ چاكسازیی فراوان بكه‌ن له‌ وڵاتدا، وتیشی‌: داواكه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ستوورییه‌.
ناوبراو له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنیك له‌گه‌ڵ به‌شی‌ عه‌ره‌بی‌ ڕادیۆ نه‌وا ، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا" عێراقیه‌كان به‌گشتی‌ خۆ ده‌پارێزن له‌ خۆپیشاندان و ڕده‌ربڕین و له‌ یاسای‌ عێراقی‌ دیاریكراوه‌و داواكه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان یاساییه‌و هیچ كه‌س ناتونێ‌ پێی‌ بڵێ‌ نا.
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕٍان رۆژی‌ شه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك داواكاری‌ خستۆته‌ڕوو له‌ نێوانیاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ تێدایه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە