بۆ دایکم
Sunday, 05/06/2011, 12:00
دەمەوێ ئەم شەو بەفرمێسکەکانی پڕچ
هەمووئازارەکانی
ناخم لەئاسمانی نیشتیماندا بشۆمەوە
هۆدایەگیان
هۆ دایە زویرمەبە
ئەمن ئێستا ناتوانم لەدەرگایی سەیوانەکەت
بدەم
زویرمەبە ئەی گەورەترین ئینسان
ئەی بەخشندە ئەی
دایک
من دەمەوێ هەرئەم شەوبەگەمە گردەکەی
دسەیوانەکەم
بەڵام دایەگیان
ئەوێ ڕۆژی تۆ دواسەفەر وداوا ماڵاویت کرد
سەیوانەکەت پڕبوون لەگوڵ
لێوان لێوبوون لەئازادی
بەڵام ئەمڕۆ شارەکەت لێوان لێوە لەتفەنگ و
لەچەقۆ
دایەگیان
من ئەم شەودەمەوێ لەخۆرنشینی دڵت ولەدەرگایی شارەکەم بدەم
تۆ لەچاوەڕوانیدا دەبی و منیش ناگەم
بەخۆرنشینی شارەکەم .
تێبینی .دایکم لە 13.12.1983 بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکردین .
لوقمان حەمەڕەشید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست