نا بۆ تێپه‌راندنی ده‌ستور
Thursday, 18/06/2009, 12:00
به‌ریتانیا
دوای ئاشبه‌ته‌ڵه‌كانی 1974 و1988 ، بۆ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌مجار بێت ، هه‌ردوو بنه‌ماڵه و كاسه‌لێسه‌كانیان، هه‌ست به دۆڕان بكه‌ن، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته، ئیتر كاتی ئه‌وه‌یان هاتووه فڕێدرێنه زبڵخانه‌ی مێژووه‌وه، ئیتر خه‌ڵک به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌کان و له ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه ، دایك و باوك و خزامان و كه‌س و كاریان ، وه‌ك ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكان، ده‌ستی ناحه‌ق ناده‌ن به ملیاندا بۆیان ! ، ئیتر ئه‌و ڕۆژه ڕۆیشت به قسه‌ی بریق و باق لافی شۆڕشگێری و ترسی ده‌ره‌وه و حوكمه‌تی مه‌ركه‌زی خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنن ئه‌مانه ئه‌زانن ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان، نزیكه كورت بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی حیله شه‌رعیه‌وه فێڵمان لێ بکه‌ن ، ده‌زانن وه‌ک جاران ناتوانن به په‌یمانی درۆدان و چاوسوورکردنه‌وه، ملمان باده‌ن ، ئه‌زانن ئێستا له سایه‌ی ئه‌نترنێت و میدیا گه‌ردن به‌رزکانه‌وه ، چیتر خۆڵ ناکرێته‌وه چاومان ، ئه‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی به ناو په‌رله‌مانه‌وه، که هه‌رله 6/4 ه‌وه به‌سه‌رچو‌وه، ئێکسپایه‌ر بووه، هه‌موشمان ئه‌زانین، هه‌رشتێکی ئێکسپایه‌ر بێجگه له زیان به‌خشین هیچی تر نییه !! ئه‌یانه‌وێت ده‌ستورێک بسه‌پێنن به سه‌رماندا .. که نه‌ک ئێمه‌ی هه‌ژار، به‌ڵکو که‌سانی یاسازانی ناوخودی په‌رله‌مانیش .. نازانن چی تیایه؟!!. ئه‌و - ده‌ستوره - عه‌جیب وغهریبهی که ته‌نها خودی - جه‌لال ومه‌سعود- نیوه ناچڵ.. له ژوره داخراوه‌کانیاندا، خه‌ریکی به نیوه کوڵاوی ده‌رخواردی خه‌ڵکی بده‌ن.
ده‌ستور ئه‌بێت داوا و خواست و ئاره‌زوی خه‌ڵک بێت له‌لایه‌ن که‌سانی یاسازانه‌وه، له باتی میلله‌ت ئه‌نوسرێت و داوا له سیاسه‌تمه‌داره دڵسۆزه‌کان ئه‌کرێت جێبه‌جێی بکه‌ن، یانی میلله‌ت، به سیاسه‌تمه‌داره‌کان ئه‌ڵێت: من کاتێک ئیمزای ئه‌که‌م و په‌یوه‌ند ئه‌بم پێوه‌ی ... ئه‌بێت به خواستی خۆم و له که‌شێکی ئاسوده و بێگرژی و ئاڵۆزراودا، دیراسه‌ی بکه‌م بیخۆێنمه‌وه، له دیووی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی تێبگه‌م، ناکرێ و ناشێت له که‌ش و هه‌وای هه‌ڵبژاردندا، داوا له خه‌ڵک بکرێت ده‌نگ له سه‌ر ده‌ستور بده‌ن، چۆن ئێمه له‌هه‌مان کاتدا، به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌کانی هه‌ڵبژاردن و سیڤی که‌سه‌کانی نه‌و لیسته‌کان و به‌رنامه و سیڤی که‌سانی خۆهه‌ڵبژاردوو بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ...هتد، بخۆێنینه‌وه و تێبینی بکه‌ین و له‌هه‌مان کاتشدا ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستور بده‌ین و قبوڵی بکه‌ین ئه‌مه چاوبه‌ستن و فێڵ کردن له‌خه‌ڵک نه‌بێت هیچی تر نییه !
ئه‌مه هه‌ردوو حیزب (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) که پێشنیار ئه‌که‌م بکرێته یه‌ک حیزب به ناوی (ی.د.ک) واته (یه‌ده‌ک) به‌و ئامانجه‌ی که هاته یه‌ده‌کی نه‌وت و کانزا و سامانی ووڵات مابێت ئه‌مانه‌ش بمێنن بۆ حه‌په‌لوش کردنی!!.
ئه‌وه ته‌کتیکی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یه.. ئه‌یانه‌وێت له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ستور هیواو ویستی خه‌ڵک بێت، ئه‌مانه بیکه‌نه ته‌وقێک و بیکه‌نه ملمان، ئه‌یانه‌وێت به‌های ده‌ستور وه‌ک هه‌ر به‌هاکانی تری دیمکراتی یه‌کسانی.. هتد له‌به‌ر چاومان بخه‌ن و قیزه‌وه‌نی بکه‌ن. چونکه سور ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به پاکی به‌ڕێوه بچێ..ئه‌گه‌ر به‌ڕوون و ئاشکرا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ویستی خه‌ڵکی هه‌ژار و میحنه‌ت دیده‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێت.. ئه‌وا ئه‌وان گڵوڵه‌یان به‌ره‌و لێژیه، بۆیه ده‌ستوری کرچ و کاڵ و مل که‌چه‌یان ئه‌وێت، بۆ سه‌رکوت کردنی ئاره‌زوو و خواستی خه‌ڵک ..بۆیه ئه‌یانه‌وێت سه‌رۆکی هه‌رێم له ڕێگه‌ی خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژرێت، تا ئه‌وان بتوانن به‌په‌یمان و چاوسورکردنه‌وه و نان بڕین و گزی و فزی بیبه‌نه‌وه و ئه‌وکاته له سه‌روی په‌رله‌مانه‌وه بێت.. ئه‌وه په‌رله‌مانی داهاتووه که ئه‌بێته مۆته‌که‌ی سه‌رملیان.
ئه‌یانه‌وێت سه‌رۆک ببێت به پاشا و په‌رله‌مان نه‌توانێت پێی بڵێ به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه.
بۆیه پێویسته به ده‌نگی زوڵاڵ هاوارکه‌ین: نا بۆ تێپه‌راندنی ده‌ستور نا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست