کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەبووجەى 2012 داهات سنووریەكان لە بیر نەكەن

Monday, 28/11/2011, 12:00




لەكاتى نزیك بوونەوەى سەرى ساڵ و رێكخستنى داهات وبووجەى 2012 دابەشكردن و رێكخستنى لەلایەن حكومەت و ناردنى بۆ پەرلەمان, چاودێران چاوەرى دووبارە ناكۆكیەكانى نێو پەرلەمان و بەهەدەر دانى بووجەى كوردستان دەكەن, كە نوێنەرانى دەسەڵات و ئۆپۆزەسیۆن گفتوگۆكانیان چربكەنەوە بۆ ئەوەى بتوانن زۆرترین قسە لەسەر بووجە و چۆنێتى سەرفكردنى بكرێت, رۆژنامەنوسانیش پێیان وایە جارێكى تر تەپڵ لێدانى ئۆپۆزەسیۆن دووبارە بێتەوە لەبەر نزیك بوونەوەى هەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى پارێزگاكان, بەڵام ئێمە دەمانەوێت لەسەر چۆنێتى سەرفكردن و دابەشكردنى بووجەى ئەم ساڵ بكەینەوە كە چۆن وەزارەتەكان و شارەكان پرۆژەیان تێدا ئەنجامددرێت , یان چاوەرى ئەوە دەكەین ئایا تۆ بلێ حكومەت جارێكى تریش بووجە بۆ ئەو پرۆژانە دابنێت كە پێشتریش بووجەى بۆ دانراوە ویان ئەو پرۆژانەى لەلایەن خاوەن كۆمپانیاكانەوە پارەكەى براوە دووبارە بووجە بۆ دادەنێنن وئیجرات لەگەڵ كۆمپانیاكان ناكەن لەبەر ئەوەى سەر بە حزبى دەسەڵاتن و خاوەن بریارن.
من دەمەوێت داوا لە پەرلەمانتاران و حكومەتى هەرێم بكەم لەبیرتان نەچێت بووجەى هەرێم تەنها لە سەدا 17ى داهاتى نەوتى عێراق نیە كە لە بەغدادەوە بۆمان دێت بەڵكو ئێمە كۆمەڵێك داهاتى ترمان هەیە ئەوانیش ئەمانن.
1- داهاتى خاڵەسنوریەكان وەك ابراهیم خلیل و حاجى ئۆمەران و باشماغ و پەروێزخان, كە ساڵانە بە سەدان هەزار دۆلار داهاتیان هەیە و تاوەكو ئێستا كەس نازانێت بۆ كوێ دەچێت.
2- داهاتى پارەى كارەباو ئاو كە مانگانە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت كە زۆر جار ماڵێك تەنها گڵۆپێك و پانكەیەكى هەیە برى 50 هەزار دینارى بۆ دێتەوە هەروەها بۆ ماڵێكیش كە دوو سپلیت و بۆیلەرەو چەندین ئامیرى كارەباى هەیە هەر هەمان نرخى بۆ دێتەوە.
3- داهاتى باج و زەریبە كە لەزۆربەى شارەكان بەرێوبەرایەتى بۆ كراوەتەوە كە ساڵانە هەزاران ملیۆن دۆلار كۆدەكاتەوە تاوەكو ئێستا كەس نازانێت چى لێدێت و چۆن سەرف دەكرێت .
4- یەكێكى تریش لە داهاتانە كە تاوەكو ئێستا قسەى لەسەر نەكراوە قەرزى بچوك و قەرزى خانوبەر و قەرزى كشتوكاڵیە كەئەمەیان حكومەت بە قەرز دێدات بە هاووڵاتیان بەڵام ساڵانە ئەو بڕە پارەیە وەر دەگیرێتەوە ئایا چۆنێتى وەرگرتنەوە و سەرفكردنى حسابى بۆ دەكرێت.
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە