کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شارەوانى قەڵادزێ یا دىوەخانەكەى كوێخا عەلى

Tuesday, 19/06/2012, 12:00




دواى لادانى سەرۆكى پێشوى شارەوانى قەڵادزئ بە ناوى دلاوەر قوباد كە گوایە لەسەر گەندەڵى لادراوە و دانانى ئاوارەى كوێخا على لە شوێنى گوایە ئەوجا دەست دەكەن بە چاكسازى واتە ئەوەى لە سەرۆكى پێشو كەمى پێبڕاوە با گیرفانەكانیان بدرونەوە و ئامادە بن بۆ ڕاو ....
ئاوارەى كوێخا على كۆنە مقاولێكى فاشل و نەقیبى بئ ئەزمونى دەسگاى زانیارى و پیاوى جەنابى مامۆستا عەزیز جگە لەوەى ژورى شارەوانى كردۆتە دیوەخانى سپێرى كوێخا على و شوێنى ژوانە ناكامەكانى كە بەڕێزێكى موهەندیس كە بە جێگرى خۆى دایناوە و بۆى ساز دەكات ,ئەمەو جگە لە ڕۆژنى ژوان سەرۆك لە گەشت و گوزارەو نایە بە لاى دەوامدا با خەڵكیش كاریان هەبئ و پەكیان بكەوئ. سەرۆك زو زو موزایدەى ئەرزیك بۆ بەرپرسێك یا كوڕى بەرپرسێكى هەژار بە نیوە قیمەت دەكات و بە ناوى قەرەبو لە ماڵ و موڵكى مامە كوێخاى باوكى دەستى نزیكەكانى خۆى دەگرێتەوە شەو نا شەویش لە دیوە خانى كاك محمد وەتمان پەیمان نوئ دەكاتەوە ..
ئەرئ خەڵكینە بۆ ناچن سەیرێكى بیناى شارەوانى بكەن كە دەڵاڵەكەى كاكە ئاوارە سەرپەرشتى كردوە بە ناوى هێمنى موهەندیسەوە و هەموى بەسەر یەكدا ڕوخاوە و ئێستاش هەر جەنابى سەرپەشتى دوبارە چاككردنەوەى دەكاتەوە و دور نیە دواى خۆشى بیاتە سەرۆكى شارەوانى تاكو بە یەكجارى وێرانى بكات سەیر لەوە دایە كەسێك نەقەى لئ نایەت لەوانەى لەم شارە خۆى بە بەرپرس دەزانئ تۆ بڵێى هەمویان شەریك دز بن و ئێمە نەمان زانیبئ ؟
دواى ئەم هەمو گەندەڵى و كارە دزئوانەى و بۆ داپۆشینى شتە ناشیرنەكانى پەلامارى خەڵكى دلسۆزو هەژار دەدا بە ناوى لابردنى زیادە ڕەوى ,ئەوەتا پێشمەرگەى دێرینى یەكیەتى كاك عبداللە وسو لەسەر یەكیەتى چى نەما بەسەرى نەیەت دواى دەركردنى لە ماڵەكەى خۆى لە دەرەوەى شاریش لێى ناگەڕئ شۆڤڵ دەنێرئ بۆ ڕوخانى خانوەكەى چونكە نابێتە پیاوى مامۆستا عەزیزى ئاغاى و بە ماندو بونى خۆى پێگەیشتوە: ئەمەیە پاداشتى خەڵكى تێكۆشەر ؟
ئێمەى خەڵكى پشدەر و سەرجەم عەشایەرەكانیش چىتر كارە بئ ڕەوشتیەكانت قبوڵ ناكەین و نایەڵین گاڵتە بە چارەنوسمان بكەى گەر بەردەوام بیت ستۆپ بە خۆت و ئاغاكەشت دەكەین و لەمە و دوا هەمو گەندەڵى و كارە دزێوەكانت بە ناو و وێنەوە بڵاو دەكەینەوە و گەر ناچار بین دێینە ناو شارەوانى خۆمان دەرت دەكەین لە شارەكەمان !!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە