کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمیتەى یەكێتى لەهەڵەبجە سوكایەتى بە پرۆژەكەى تاڵەبانى دەكات

Monday, 11/05/2009, 12:00


كۆمیتەى یەكێتى بە پێچەوانەى پرۆژەكەى تاڵەبانیەوە لە دەست لە كاروبارى بەڕێوبەرایەتى ڕۆشنبیرى هەڵەبجە وەردەدات و فۆرم بە كارمەندەكانى ئەو بەڕێوبەرایەتیە پڕ دەكاتەوە .

ڕۆژى یەك شەممە 10-5-2009 لە ڕێگەى ئەندامێكى كۆمیتەى یەكێتى لە هەڵەبجە كۆمەڵێك فۆرم دەنێردرێت بۆ بەڕێوبەرایەتى ڕۆشنبیرى هەڵەبجە و تیایدا داواى دیارى كردنى لایەنى سیاسى و عەشرەت و ئاستى خوێند و شوێنى نیشكارمەندەكان دەكات.
كارمەندێكى ئەو بەڕێوبەرایەتیە كە نەویست ناوى خۆى بڵێت لەو بارەیەوە ووتى :بەڵێ ڕاستە و لەو فۆرمەى كە لەلایەن كۆمیەتى یەكێتیەوە نێردراوە داواى دیارى كردنى ئینتماى سیاسى كارمەندەكان دەكات ئەوان تەنها ئەوەیان مەبەستە.
لەو بارەیوە كادرێكى یەكێتى لە كۆمیتەى هەڵەبجە كە نەیویست ناوى بهێنین ووتى :من بۆخۆم یەكێتیم و مامم جەلالم زۆر خۆش دەوێت بەڵام ئەوەى كۆمیتەى هەڵەبجە كردوویەتى كارێكى باش نیەو پێچەوانەى قسەكانى مام جەلالە و سوكایەتیشە بە پرۆژەكەى مام جەلال كە پرۆژەیكى زۆر باش بوو داواى جیاكردنەوەى حیزب و حكومەت كردبوو ,بەڵام نازانم بۆ كۆمیتە هەستاوە بەو كارە.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە